کۆمه‌ڵایه‌تی


چیرۆكی روهشانا، ئەو كچەی بەپێی حوكمی شەرع بەردباران كرا

لەماوەی رابردوودا لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە لەوڵاتی ئەفگانستان، كچێكی تەمەن 19 ساڵان تاكو مردن بەردباران كرا.   كوژرانی ئەو كچە لەلایەن ئەو بزووتنەوە ئیسلامیەوە، تەنها بەتاوانی ئەوەبوو كە بەمەبەستی هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەكەی هەڵاتبوو.   دەیان كەس لە چالاكوانانی مافەكانی مرۆڤ كە زۆرینەیان ژن بوون لە گەڕەكی شەهری ناب-ی كابوڵی پایتەختی ئەفگانستان كۆبوونەوە و پڕۆتێستۆی كوشتنی روهشانایان كرد كە بەسزای "رەجم یان بەردبارانكردن" لە شاری گۆر لەلایەن تاڵیبانەوە كوژرابوو.   خۆپیشاندەران رایانگەیاند تاوانێكی لەوجۆرە لەگەڵ مافەكانی مرۆڤدا یەك ناگرێتەوە و نابێت حكومەت لەئاست ئەو دڕندەی ...