گەردون و زەوی لە دیدی ئیسلامدا بەشی دوهەم، نووسینی د. کامل النجار، وه‌رگێرانی به‌ڕیز مەریوان هەڵەبجەی

   

ئیسلام و زانست

 

ن د. کامل النجار .. و. مەریوان هەڵەبجەیی .. پێداچوونەوەی مەحمود موحەممەد عوسمان

بەشی دووهەم

 

 (د. موریس)ده‌ڵێ: ئه‌و رۆژانه‌ی لێره‌دا باس كراون ئه‌و رۆژانه‌ ناگرنه‌وه‌ كه‌ئێمه‌ ده‌یزانین و خودا مه‌به‌ستی له‌ماوه‌یه‌كی زۆری زه‌مه‌نییه‌ كه‌بۆی هه‌یه‌ یه‌ك رۆژ بگاته‌ هه‌زاران ساڵ.

 


 








ئه‌گه‌ر بێت و ره‌چاوی ئه‌م بۆچوونه‌ش بكه‌ین پێویسته‌ (ماوه‌)كان به‌درێژایی زه‌مه‌ن وه‌ك یه‌ك یه‌كسان بن تا بتوانین وه‌ك رۆپێوێك به‌كاری بهێنین. چۆن ده‌بێ خودا هه‌ساره‌یه‌ك له‌دوو ماوه‌ی جیاوازدا دروست بكات؟ رزق و رۆزی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ش له‌چوار رۆژدا پێوانه‌ بكاو دوایی ئه‌ستێره‌ش دروست بكات كه‌ماوه‌كه‌ی ناژمێردرێ و وێنای ئاسان نییه‌، ماوه‌یه‌کی دیکه‌ی بۆ پێوانه‌ بکات.؟ لۆژیك پێمان ده‌ڵێ شتێك هه‌یه‌ له‌ژماره‌دا نسبیه‌و قبوڵ ناكرێ. چونكه‌ (د. موریس) پێشووتر پێیوتین ته‌مه‌نی مه‌جه‌ڕه‌ی ئێمه‌ ده‌ بلیۆن ساڵه‌و ته‌مه‌نی خۆرو زه‌ویش چوار بلیۆن و نیو ساڵه‌, هه‌رده‌بێ زۆرترین ئه‌ستێره‌ی مه‌جه‌ڕه‌ی ئێمه‌، گه‌ر نه‌ڵێین هه‌موو مه‌جه‌ڕه‌كانی دیكه‌، پێش زه‌وی دروست كراون. به‌ڵام ئایه‌ته‌كانی پێشوو له‌قورئاندا پێمان ده‌ڵێ خودا یه‌كمجار زه‌وی دروست كرد دوایی ئاسمانی دروست كردو ئینجا به‌هه‌ساره‌ دره‌خشاندنی. له‌هه‌مان ئایه‌تدا قورئان پێمان ده‌ڵێ خودا رزق و رۆزی زه‌وی مه‌زه‌نه‌ كرد، واته‌ دره‌خت و رووه‌ك و شتی دیكه‌ بۆ ژیانه‌ڵای گیانداران له‌چوار رۆژدا یاخود له‌چوار ماوه‌دا، وه‌ك (د. موریس)یش هاوڕای ئه‌م بۆچوونه‌یه‌.١

هه‌روه‌ها دكتۆر ده‌ڵێ: ئاوو زه‌ریاكان پێش نزیكه‌ی نیو بلیۆن ساڵ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ركه‌وتوون.٢ كه‌واته‌ رووه‌ك به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ پێش نیو بلیۆن ساڵ ده‌ركه‌وتووه‌، یاخود كه‌متر له‌و ماوه‌یه‌ به‌رێژه‌یه‌كی كه‌م، كه‌واته‌ پێزانین و ژیانه‌ڵای زه‌وی (قوت الارض) پێش چه‌ند میلۆن ساڵێك نه‌بێت دیاری نه‌كراوه‌ له‌كاتێكدا ته‌مه‌نی زه‌وی چوار بلیۆن و نیو ساڵه‌. جا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌پێشدا خودا ئاسمانی دروست نه‌كردبوو به‌ڵكو دوای ته‌واوبوونی زه‌وی و دیاریكردنی ژیانه‌ڵای زه‌وی ئینجا ئاسمانی دروست کردووه‌، له‌مه‌وه‌ ده‌توانین بڵێین ته‌مه‌نی ئاسمان له‌چه‌ند ملیۆن ساڵێك تێپه‌ڕ نابێت. به‌ڵام ئێمه‌ ئێستا زانیومانه‌ كه‌ته‌مه‌نی مه‌جه‌ڕه‌كه‌مان ده‌بلیۆن ساڵه‌، جگه‌ له‌مه‌جه‌ره‌كانی دیكه‌. ئیتر ئایا زانستی قورئان له‌كوێی حه‌قیقه‌تی زانسته‌کانی سه‌رده‌مدایه‌؟؟

بابڕوانینه‌ ئه‌م ئایه‌تانه‌:

أَأَنتُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَمِ السَّمَاء بَنَاهَا, رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّاهَا, وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا وَأَخْرَجَ ضُحَاهَا, وَالْأَرْضَ بَعْدَ ذَلِكَ دَحَاهَا, أَخْرَجَ مِنْهَا مَاءهَا وَمَرْعَاهَا, وَالْجِبَالَ أَرْسَاهَا, مَتَاعًا لَّكُمْ وَلِأَنْعَامِكُمْ.٣ 

 (ئایا زیندووكردنه‌وه‌ی ئێوه‌ سه‌ختتره‌ یان دروستكردنی ئاسمان، به‌رێكوپێكی و به‌به‌رزییه‌وه‌ سه‌قامگیری كردووه‌، شه‌وگاره‌كه‌ی تاریك كردووه‌و چێشته‌نگاویشی لێده‌رهێناوه‌، دوای ئه‌وه‌ش زه‌وی فراوان كرد، ئاوی لێده‌رهێناو له‌وه‌ڕگای خست، به‌تۆكمه‌یی كێوه‌كانیشی داكوتی، ئه‌مانه‌ش بۆ خۆشی ئێوه‌و ماڵاته‌كانتان).

 لێره‌دا قورئان پێمان ده‌ڵێ خودا ئاسمانی دروست كردو شه‌ورۆژی به‌دی هێنا واته‌ خۆری دروست كرد، دوایی زه‌وی فراوان كرد واته‌ رایخست و ئاوی لێده‌رهێنا.

كه‌واته‌ ده‌توانین بڵێین خودا له‌دوای دروستكردنی ئاسمان زه‌وی دروست كردووه‌، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئایه‌ته‌كانی پێشووه‌، یاخود یه‌كه‌مجار زه‌وی دروست كرد به‌ڵام خڕ بووه‌ دوایی پاش دروستكردنی ئاسمان زه‌وی ته‌خت كردووه‌و رایخستووه‌. ئه‌مه‌ش دانپێدانانه‌ به‌وه‌ی كه‌زه‌وی ته‌خته‌.

ئایه‌تی 31 پێمان ده‌ڵێ كه‌خوا له‌زه‌وی ئاوی ده‌رهێناوه‌و له‌دوای ئه‌وه‌ی ئاسمانی دروست كردووه‌ ماڵاتی خستووه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رووه‌ك به‌ئاو نه‌بێت گه‌شه‌ ناكات خودا ئاسمان و ئه‌ستێره‌ی پێش ته‌ختكردنی زه‌وی دروست كردووه‌و رووه‌كی لێده‌رهێناوه‌ که‌ده‌بێته‌ ژیانه‌ڵای زه‌وی. ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌پێشتر قورئان پێیوتین خودا پێش ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا ئاسمان دروست بكات هات ژیانه‌ڵای زه‌وی له‌چوار رۆژدا دابین كرد ئینجا ئاسمانی دروستکرد.

هه‌ندێك له‌راڤه‌كاران به‌جیاوازی و چۆنێتی دروستكردنی زه‌وی و ئاسمانیان زانیوه‌، هه‌ندێكیان ده‌ڵێن: (وشه‌ی (بعد ذلك- له‌دوای ئه‌وه‌) كه‌له‌ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه‌ واته‌ (مع ذلك- له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا)، نه‌ك له‌دواییدا دروستی كردبێ به‌ڵكو پێكه‌وه‌ دروستی كردوون).

 

 








قورتوبیش له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ ره‌ئی خۆی هه‌یه‌و ده‌ڵێت (یه‌كێك وتوویه‌تی: تۆ زانیوته‌ كه‌كۆمه‌ڵێك له‌ئه‌هلی ته‌ئویل رووی قسه‌ی خۆیان هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ده‌ڵێ: (والارض بعد ذلك دحاها له‌دوای ئه‌و زه‌وی فراوان كرد) گۆڕیویانه‌ بۆ (والارض مع ذلك دحاها- له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا زه‌وی دروست كرد) منیش پێی ده‌ڵێم له‌سه‌ر ئه‌م وته‌یه‌ت كه‌ده‌ڵێی (بعد- له‌دوای) واته‌ (مع- له‌گه‌ڵ) كامه‌یه‌ به‌ڵگه‌ت.؟ له‌كاتێكدا (بعد-له‌دوایی) به‌رامبه‌ره‌كه‌ی (قبل- له‌پێشدا)یه‌؟.؟ ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی له‌مانای (بعد) له‌قسه‌ی عه‌ربدا ناسراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌پێشتر وتومانه‌ وشه‌یه‌كه‌ له‌دژی (قبل)و مانای (مع) ناگه‌یه‌نێت به‌ڵكو واتاكانی قسه‌ رووبه‌ڕووی گشتی ده‌بێته‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی ماناكه‌ی لای خه‌ڵك زانراو بێت نه‌بۆ شتی تر.٤

هه‌روه‌ها:

 وَهُوَ الَّذِي خَلَق السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ وَكَانَ عَرْشُهُ عَلَى الْمَاء.٥ 

(خودی خودا ئاسمانه‌كان و زه‌وی له‌ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا دروست كردو عه‌رشه‌كه‌شی له‌سه‌ر ئاو بوو).

 وه‌ك (ابن كثير)ده‌ڵێت: (پرسیاریان له‌(ابن عباس) كرد: كه‌ده‌ڵێن عه‌رشه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاو بووه‌ ئه‌ی ئاوه‌كه‌ له‌سه‌رچی بووه‌؟ له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: ئاوه‌كه‌ له‌سه‌ر چڕی و پته‌ویی (با)دا جێگیر بوو بوو.) گه‌ر وابێت كه‌واته‌ یه‌كه‌م شتێك خودا دروستی كردبێت (با)بووه‌و ئاوی له‌سه‌ر داناوه‌و دوایی عه‌رشه‌كه‌ی له‌سه‌ر داناوه‌ ئینجا زه‌وی و ئاسمانی دروستكردووه‌.

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ته‌نها له‌سه‌ر زانست قسه‌ بكه‌ین ده‌ڵێین (با) له‌توانایدا نییه‌ ئاوێك هه‌ڵگرێ كه‌سه‌ره‌وه‌ی عه‌رشێكی له‌سه‌ر بێت!! گه‌ر ئه‌وه‌مان مه‌به‌ست بێت كه‌ئاو هه‌وره‌ ئه‌وه‌ (با) ده‌توانێ هه‌ور هه‌ڵگرێ به‌ڵام هه‌ور كه‌هه‌ڵمی ئاوه‌ ناتوانێ عه‌رش هه‌ڵگرێ. هه‌ر مرۆڤێكیش (ته‌م) ببینێ كه‌هه‌ورێكی نزمه‌ ده‌زانێ كه‌هه‌ور توانای هه‌ڵگرتنی هیچ شتێكی نییه‌ چ جای عه‌رشیش.

له‌راستیدا ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ له‌یه‌هوودییه‌کانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌. له‌(سفر التكوین) (الصحاح الاول)دا نوسراوه‌: (له‌سه‌ره‌تادا خودا ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كرد، له‌و كاته‌دا زه‌وی چۆڵ و هۆڵ بووه‌و تاریكی رووكاره‌كه‌ی داپۆشیبوو، رۆحی خوداش له‌سه‌ر رووكاری ئاوه‌وه‌ باڵه‌فڕه‌ی ده‌كرد. خودا وتی: با رووناكی دروست ببێت، رووناكی دروست بوو, خودا بینی رووناكی چاكه‌! به‌مه‌ش رووناكی و تاریكی لێك جیاكردوه‌. خودا رووناكی ناونا رۆژو تاریكیشی ناونا شه‌و. به‌م شێوه‌یه‌ رۆژی یه‌كه‌می به‌یانی و ئێواره‌ تێپه‌ڕبوو. هه‌روه‌ها خودا وتی: باله‌ناوه‌ڕاستی ئاوه‌كه‌وه‌ سه‌هۆڵبه‌ندان دروست ببێ تا ببێته‌ جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان ئاوێك و ئاوێكی دى، سه‌هۆڵبه‌ندان دروست بوو, خودا سه‌هۆڵبه‌ندانێكی دیكه‌ی دروست كرد تا ببێته‌ جیاكه‌ره‌وه‌یه‌ك له‌نێوان ئه‌و ئاوه‌ی له‌ژێره‌وه‌دایه‌و ئه‌و ئاوه‌ی له‌سه‌ر سه‌هۆڵبه‌ندانه‌كه‌وه‌یه‌, ئینجا خودا سه‌هۆڵبه‌ندانه‌كه‌ی ناونا ئاسمان و به‌م شێوه‌یه‌ش رۆژی دووهه‌م له‌به‌یانیه‌وه‌ بۆ ئێواره‌ تێپه‌ڕی كرد. (واته‌ رۆژی دووه‌م ته‌واو بوو.. شه‌وانه‌ خودا پشووی ده‌دا- وه‌رگێڕ). هه‌روه‌ها خودا وتی: باهه‌موو ئاوه‌كان له‌ژێر ئاسمان له‌یه‌ك شوێندا كۆببنه‌وه‌ تا وشكانی ده‌ركه‌وێت, ئه‌مه‌ش روویدا. خودا بۆی ده‌ركه‌وت كاره‌كه‌ی چاكه‌, ئه‌م وشكاییه‌ی ناونا زه‌وی و كۆبوونه‌وه‌ی ئاوه‌كانیشی ناونا ده‌ریاكان. هه‌روه‌ها خودا وتی: بازه‌وی رووه‌ك و گیا بڕوێنێ و تۆو دره‌ختی به‌رداری لێده‌رچێت و به‌رهه‌مه‌كان هه‌ر یه‌كه‌و به‌پێی تۆوه‌كه‌ له‌سه‌ر زه‌وی ده‌رچن. ئه‌مه‌ش رویدا..تاد ئه‌مه‌ش رۆژی سێهه‌م له‌به‌یانییه‌وه‌ تا ئێواره‌ی خایاند. هه‌روه‌ها خودا وتی: له‌به‌رگی ئاسماندا شتی بریقه‌دارو رۆشن هه‌بێت تانێوان رۆژ و شه‌و جیا بكاته‌وه‌و نیشانه‌ بێت بۆ وه‌رزو رۆژو ساڵه‌كان...تاد.  به‌م شێوه‌یه‌ چیرۆكی دروستكردن (خوڵقاندن- خلق) به‌رده‌وام بووه‌.

له‌وانه‌یه‌ یه‌هودییه‌كانیش ئه‌م بیرۆكه‌یه‌یان له‌بابلییه‌ دێرینه‌كانه‌وه‌ وه‌رگرتبێت.! وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا بینیمان هه‌موو خواكان به‌جارێك ده‌ركه‌وتن هه‌ر دوو خوا پێكه‌وه‌ له‌ئاوێكی پیرۆز ده‌ركه‌وتن كه‌زۆر له‌دێرینه‌وه‌ هه‌بوو, سێ خودا گه‌وره‌كه‌ش ئه‌مانه‌ بوون: (اپسو_apso   خودای ئاوی بێگه‌رد)و ژنه‌كه‌ی (تیامات tiamat   خودای ئاوی سوێر)و (مومموmummu   خودای ئاژاوه‌). خوداش شته‌كانی دیكه‌ی جیهانی دروست كرد.









[1]The Bible the Quran and Science, P 198 







[2]Same reference p 190 







[3] النازعات 27 , 33







[4]تاريخ الطبري، المجلد الاول، ص 38 (مصدر سابق)







[5]هود 7




ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2011-09-04 14:28:00
به‌شی ( مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ) ئاماده‌کرد ( ن د. کامل النجار .. و. مەریوان هەڵەبجەی، خوداکان )



د, موریسده‌ڵێ, ئه‌و, رۆژانه‌ی, لێره‌دا, باس, كراون, ئه‌و, رۆژانه‌, ناگرنه‌وه‌, كه‌ئێمه‌, ده‌یزانین, و, خودا, مه‌به‌ستی, له‌ماوه‌یه‌كی, زۆری, زه, ن, د, کامل, النجار, , و, مەریوان, هەڵەبجەی, خوداکانگەردون, و, زەوی, لە, دیدی, ئیسلامدا, بەشی, دوهەم, نووسینی, د, کامل, النجار, وه‌رگێرانی, به‌ڕیز, مەریوان, هەڵەبجەی Tags





دینی ئیسلام



وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَد ...