ژن لە پەراسوو دروست کراوە، ئه‌م وتاره‌ نووسینی مەریوان هەڵەبجەیی.


 قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ‏ ‏صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ     إِنَّ الْمَرْأَةَ خُلِقَتْ مِنْ ضِلَعٍ .١

 پەیامبەری خوا سەڵات و سەلامی خوای لێ بێت فەرموویەتی

ئافره‌ت له‌ په‌راسوو دروستكراوه‌.

 قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ‏ ‏صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ

‏اسْتَوْصُوابِالنِّسَاءِ فَإِنَّ الْمَرْأَةَ خُلِقَتْ مِنْ ضِلَعٍ وَإِنَّ أَعْوَجَشَيْءٍ فِي الضِّلَعِ أَعْلَاهُ.٢

پەیامبەری خوا سەڵات و سەلامی خوای لێ بێت فەرموویەتی

ئاگاتان له‌ ژنان بێت و چاكه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن, چونكه‌ ئافره‌ت له‌ په‌راسوو دروستكراوه‌, ئه‌گه‌ر خوارییه‌كى تێدابێت ئه‌وه‌ له‌و په‌راسووه‌ خواره‌وه‌یه‌.

 أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ‏ ‏صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ‏ ‏قَالَ:‏الْمَرْأَةُ كَالضِّلَعِ إِنْ أَقَمْتَهَا كَسَرْتَهَا وَإِنْاسْتَمْتَعْتَ بِهَا اسْتَمْتَعْتَ بِهَا وَفِيهَا عِوَجٌ.٣

په‌یامبه‌ر وتویه‌تى:

ئافره‌ت وه‌ك په‌راسوو وایه‌, گه‌ر راستى بكه‌یته‌وه‌ ده‌شكێت, ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت خۆشى و له‌زه‌تى لێ بچێژیت هه‌ر به‌و خوارییه‌ لێى بچێژه‌

. ئەمەش بەڵگەنامەیەکی ڤیدیۆیی بە دەنگی زانایەکی قورئان  له‌ ئیسلامدا

 

 به‌م شێوه‌یه‌ یه‌كه‌م ره‌گه‌زى مێ دروست بووه‌. ره‌گه‌زى مێ (حه‌وا) وه‌ك ره‌گه‌زى نێر (ئاده‌م) ته‌واو نییه‌, یه‌كسان نییه‌, ئاقڵ نییه‌, وه‌ك ئه‌و حه‌زو ئاروزووى نییه‌, خوارو خێچه‌، چونكه‌ حه‌وا له‌ په‌راسوویه‌كى ئاده‌م دروست بووه‌ تا ببێته‌ پڕكه‌ره‌وه‌ى بۆشاییه‌كانى پیاو, سڕینه‌وه‌ى ناره‌حه‌تییه‌كانى پیاو, دروستبوونى خۆشگوزه‌رانى بۆ پیاو, ببێته‌ كونێك بۆ خاڵیكردنه‌وه‌ى غه‌ریزه‌ سێكسییه‌كانى پیاو. له‌په‌راسوویه‌کی خواریش دروست بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خودا له‌م وێنه‌یه‌وه‌ بۆمان بسه‌لمێنێت که‌ ڕه‌گه‌زی مێ، خواره‌، سه‌قه‌ته‌، وه‌ک پیاو کامل نیه‌و مایه‌ی ته‌مێکردن و ئامۆژگارییه‌، هه‌ر ده‌شبێت به‌و خوارییه‌ بمێنێته‌وه‌و گه‌ر یه‌کێک ویستی ڕاستی بکاته‌وه‌ بۆی ناکرێت چونکه‌ ده‌شکێت، به‌ مانایه‌کی دی ئه‌قڵی نوقسانه‌و هه‌رگیزاو هه‌رگیز قابیلی چاکبوون و چاکردنه‌وه‌ نیه‌. ئیتر ئه‌م به‌ڵگانه‌ بۆمان ڕوون ناکه‌نه‌وه‌ که‌ بۆچی ئه‌م ڕه‌گه‌زه‌ی وه‌ک پیاو به‌ کاملی دروست نه‌بووه‌و له‌ قوڕ یان له‌ ته‌خته‌و دار نه‌یکردووه‌ به‌ هاوسه‌ره‌ی پیاو، مه‌گه‌ر خواو موحه‌ممه‌دو موسڵمانه‌کان ده‌نا که‌س نازانرێت حیكمه‌تى دروستبوونى حه‌وا له‌ په‌راسووى پیاو له‌ چیدایه‌ و بۆچى به‌و كه‌موكوڕییه‌ دروستى كردووه

سەرچاوەکان

‌.! 1صحيح البخاري. كتاب الانبياء, باب قول الله تعالى: وإذ قال ربك للملائكة إني جاعل في الأرض خليفة حديث3153

2 صحيح البخاري. كتاب الانبياء, باب قول الله تعالى: وإذ قال ربك للملائكة إني جاعل في الأرض خليفة حديث3153

 ٣صحيح البخاري, كتاب النكاح, باب: المداراة مع النساء، وقول النبي صلى الله عليه وسلم إنما المرأة كالضلع.حديث4889
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2011-09-09 12:29:00
به‌شی ( دینی ئیسلام ) ئاماده‌کرد ( نووسینی به‌ڕیز مەریوان هەڵەبجەیی )



پەیامبەری, خوا, سەڵات, و, سەلامی, خوای, لێ, بێت, فەرموویەتیئافره‌ت, له‌, په‌راسوو, دروستكراوه‌, قَالَ, رَسُولُ, اللَّنووسینی, به‌ڕیز, مەریوان, هەڵەبجەییژن, لە, پەراسوو, دروست, کراوە, ئه‌م, وتاره‌, نووسینی, مەریوان, هەڵەبجەیی Tags





دینی ئیسلام



وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَد ...