قورئان پێویستی بە ڕاڤەکردن نییەو خۆی خۆی ڕوون دەکاتەوە  

ئەگەر بمانەوێت لە قورئان تێبگەین، دەبێت خۆمان دوور بخەینەوە لە ڕاڤەکاران، چونکە ئەوان لە لایەکەوە درۆمان بۆ دەکەن و, لە لایەکی کەشەوە هەوڵی داپۆشینی عەیبەکانی قورئان دەدەن، بۆ ئەوەی خەڵکی (عەوامی) پێ فریو بدەن. ئەوەش بە ئاشکرا دەردەکەوێت کاتێک، کۆمەڵێک تەفسیر بۆ ئایەتێک دەخوێنینەوە، بەڵام موفەسیرەکان لەنێوان خۆیاندا ناکۆکن، دواییش مەسەلەکە دەگەڕێننەوە بۆ خواو، بە ئاسانی ناکۆکی خۆیان بە (اللە أعلم)ـێک کۆتایی پێ دێنن!.

با ڕاستەوخۆ چەند نموونەیەک، وەک بەڵگە، بخەمە بەرچاو بۆ پشت ڕاستکردنەوەی مەبەستەکەم. ئەم ئایەتانەی خوارەوە، بە بۆچوونی من دوو لایەنیی نووسەری ئایەتاکان دەردەخات: لایەنێکی زیرەکی و توانایی نووسەرە، کە لەم حاڵەتەدا (محەمەدە)، لایەنێکیشی دژواری ئایەتەکانە، کە بەرپرسەکەشی هەر خۆی (محەمەد) نووسەری ئایەتەکانە، کە دەبێت ئەو داوایانەی ئەو دەیکات، لە خوودی خۆشی بکرێت بۆ سەلماندنی ڕاستگۆیی خۆی، بەرامبەر ئەو کەسانەی کە وتارەکەی ئاراستەیان دەکات!.

نموونەی یەکەم:

 

أَمِ اتَّخَذُوا مِنْ دُونِهِ آَلِهَةً قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ هَذَا ذِكْرُ مَنْ مَعِيَ وَذِكْرُ مَنْ قَبْلِي بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ الْحَقَّ فَهُمْ مُعْرِضُونَ (24) الانبياء

واتە: “ئایە ئه‌وانه‌ چه‌ند خوايه‌كى تريان له‌جياتى (ئەڵڵا) بؤ خۆيان ره‌خساندووه‌؟!

پێيان بڵێ: به‌ڵگه‌تان بهێنن. ئه‌م قورئانه‌ لەمنەوە يادخه‌ره‌وه‌يه‌ بؤ ئه‌وانه‌ى كه‌ هاوڕێی منن‏، هه‌روه‌ها پێغەمبەرانی پێش منیش. به‌ڵام زۆربه‌ى خه‌ڵكى نازانن حه‌ق چییەو بەرهەڵستیدەبنەوە”!.

زیرەکی (محەمەد) لەوێدایە کە داوای بەڵگە دەکات لەوانەی بێجگە لە (ئەڵڵا) خوای دیکەیان بۆ خۆیان درووستکردوە!. دژواریەکەشی لەوێدایە کە، خۆی (محەمەد) بەڵگەی هەبوونی ئەڵڵای پێ نییەو ناتوانێت قەناعەت بەو کەسانە بێنێت کە وتارەکەی ئاراستەیان دەکات، بەڵام داوایان لێدەکات کە خواکەیان بسەلمێنن!. لێرەدا پێویستە خودی محەمەدیش بە هەمان شێوە بەڵگە بداتە دەستەوە، هەتا جێی باوڕ بێت!. ((کوا بەڵگەکانی محەمەد؟؟ بۆ ئەڵڵا فریای ناکەوێت لە شوێنی پێویستدا تا خۆی، خۆی بە درۆ نەخاتەوە؟.))

نموونەی دووەم:

وَمَنْ يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آَخَرَ لَا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِنْدَ رَبِّهِ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ (117)المؤمنون

واتە:”

ئه‌و که‌سه‌ی بێجگە لە (ئەڵڵا) بڕیاری هەبوونی خوایەکی تر بدات وبەڵگەی بەدەستەوە نەبێت، ئەوا لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت و کافران لای ئەڵڵا سەرفراز نابن”!.

 

لێرەشدا وەک دیارە، دیسان محەمەد داوای بەڵگە دەکات لەوانەی بێجگە لە ئەڵڵا، بڕیاری هەبوونی خوایەک دەدەن!، دەی باشە، بەڵگەکانی خۆی کامانەن بۆ بوونی ئەڵڵا؟ تا ئێستا نەیتوانییوە ئەوە یەکلابکاتەوە، ئیتر چۆن دەتوانێ داوای شتێ بکات لە کەسانێک کە وەک خۆی بێ بەڵگە بڕیاری هەبوونی خوا دەدەن؟ دەبوایە ئەڵڵاکەی محەمەد شتێکی بۆی بناردایە هەتا ئەویش جێی باوەڕ بووایە!. پێم وایە شوێنکەوتوانی محەمەد، دەبێت هەوڵ بدەن لە قورئانەکەی تێ بگەن!. هەر ئەو داوایانەی ئەو لە خەڵکی دەکات، دەبێ لە خۆشی بکرێت، دیارە کە ئەویش نەیتوانیوە ئەو وەڵامە بداتەوە، بۆیە دەبێت خەڵک چیتر پێی هەڵنەخەڵەتێن و مالئاوایی لێ بکەن، وەک ئێمە کردمان!.

نموونەی سێیەم:

أَمَّنْ يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ وَمَنْ يَرْزُقُكُمْ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أَئِلَهٌ مَعَ اللَّهِ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (64)النمل

واتە:”

ئایا کێ لە سەرەتا بوونەوەری داهێنا و، پاشان دایدەهێنێتەوە؟، کێ له‌و ئاسمان و له زه‌وییه‌وه ڕزق و ڕۆزیتان پێ دەدات؟، ئایا دەکرێ بێجگە لە ئەڵڵا، خوای تر هه‌بێت؟، پێیان بڵێ: ئاده‌ی به‌ڵگه‌تان بێنن ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن”!.

 

هەڵبەتە ئەمڕۆ لە ڕیێی زانستەوە دەزانین بوونەوەر چۆن داهاتوە، پێویست بە بوونی ئەڵڵا ناکات بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە!. کەواتە ڕاست و ڕەوان دیارە محەمەد ئەفسانەی پێشینانمان بۆ دووپات دەکاتەوە، ئەوەش بەڵگەی ناڕاستیی قسەکانی محەمەدە. رزق و رۆزیشمان لە ئاسمان و زەوییەوە چۆن پەیدا دەبێت؟ ئەمڕۆ هەر لە پۆلی یەکەمی سەرەتاییەوە دەیزانین. کەواتە ئەم هۆکارەش بەڵگەی هەبوونی خوا ناسەلمێنێت!. بۆیە، محەمەد، دەبوایە بەلگەیەکی بڕوا پێ کراوی بدایەتە دەستەوە تا هەر هیچ نەبێت کەمێک جێی باوەڕ بوایە و، ئەوەی بسەلماندایە کە خۆی لە خەڵک داوای دەکات!. پێم وایە ئەمەش هۆکارێکی دیکەیە بۆ شوێنکەوتوانی کە بیخەنە ژێر لێپرسینەوە و، داوای وەڵامی لێ بکەن!.

نموونەی چوارەم:

وَقَالُوا لَنْ يَدْخُلَ الْجَنَّةَ إِلَّا مَنْ كَانَ هُودًا أَوْ نَصَارَى تِلْكَ أَمَانِيُّهُمْ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ. (111)البقرة

واتە:

“وتیان: کەس ناچێتە بەهەشتەوە بێجگە لە یەهودی و نەسرانی، ئەوەش ئاواتی ئەوانە!. پێیان بڵێ: بەڵگەتان کامەیەئەگەر ئێوە ڕاستگۆن”؟.

پێم وایە داواکەی محەمەد بە جێیە، ئەگەر خۆشی هەر وەک لە خەڵکەکەی داوا ئەکات، ئەو کارەی بکردایە!. ئاوەها،خەڵکینە! دەبینن کە قورئان خۆی، خۆی ڕوون دەکاتەوە، ئەگەر مێشکمان بخەینە گەڕو ئەو ترسەی لێ دەرکەین کە هەر لە مناڵییەوە تێی خزێنراوە،!.

نموونەی پێنجەم

وَنَزَعْنَا مِنْ كُلِّ أُمَّةٍ شَهِيدًا فَقُلْنَا هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ فَعَلِمُوا أَنَّ الْحَقَّ لِلَّهِ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ (75) القصص

واتە:له هه‌رنەتەوەیەک، شایه‌تێك له خۆیان ده‌هێنین، ئه‌وسا پێیانده‌ڵێین: ئاده‌ی ئێوه به‌ڵگه‌کانتان بێنن!، ئەوجا دەزانن تەنیا ئەڵڵا حەق و ڕاستییە، و ئەوەی ئەوان دەیپەرستن هەڵبەستراو و درۆیە”!.

ئەم ئایەتەش وەک ئایەتەکانی پێشتر، خۆی وەڵامێکە، کە هەروا بەسادەیی ناتوانێت، پاگەندەی شتێک بکات کە هەر لە خۆیەوە هەڵیبەستێت، بەڵکوو دەبێت بەڵگەی جێی باوڕی هەبێت، هەتا خەڵک پەسەندی بکات، بەڵام ئایە خودی محەمەد لەو ئاستەدا بوو هەتا متمانەی خەڵک بۆلای خۆی ڕاکێشیت؟ بێگومان نەخێر، گەر وا بوایە؟ پێویستی بە شمشیر نەدەبوو بۆ ناچارکردنی خەڵک هەتا باوەڕ بە دینەکەی بێنن!.

نموونەی شەشەم:

وَمَا مَنَعَنَا أَنْ نُرْسِلَ بِالْآَيَاتِ إِلَّا أَنْ كَذَّبَ بِهَا الْأَوَّلُونَ وَآَتَيْنَا ثَمُودَ النَّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُوا بِهَا وَمَا نُرْسِلُ بِالْآَيَاتِ إِلَّا تَخْوِيفًا (59) الإسراء

واتە: “ئەوەی کە بوە هۆی ئەوەی ئێمە کاتێک کە ئەوان داوایان کرد بەڵگە نەنێرین، بەدرۆخستنەوەی بەڵگەکانمان بوو، کە پێشتر ناردبوومان بۆیان و، باوڕیان پێ نەکرد. کە وشترەکەمان نارد بۆ (ثمود) ئەوان ستەمیان لێکرد. بەڕاستی ئێمە تەنیا بۆ ترساندن بەڵگە دەنێرین”!.

لەم ئایەتە دوو شتی روونمان بۆ دەر دەکەوێت کە، یەکەمیان: خەڵک داوای بەڵگە دەکەن لە محەمەد، بەڵام ئەو دەڵێت ئەڵڵا پێشتر بەڵگەی ناردوە و خەڵک بە درۆیان خستوەتەوە بۆیە ئیتر ئەڵڵا مانی گرتوە و، بەڵگەی دیکە نانێرێت!. کە لە ڕاستیدا ئەم وتەیە ڕاست نییە و بێمانایە، چونکە ئەوەی داوای بەڵگە بکات و، دەستی بکەوێت، ئیتر گومانی نامێنێت و بەرهەڵستی ناکات و باوەڕ دێنێت. دووەم: ئەڵڵا دەڵێت: ئێمە تەنیا بۆ ترساندن بەڵگە دەنێرین، دەی باشە با ئەڵڵا لە ئاسمانەوە بەردێکی تێبگرتنایە بۆ ترساندنیان و. گومانیان نەمایە لەوەی کە محەمەد لە خۆیەوە ناوی ئەڵڵایەکی نادیدەو نەبوو بەکار دێنێت!. لە هەمان کاتدا بێباوەڕان خۆیان داوایان کرد لە محەمەدو وتیان: با خواکەت بەردێکمان تێبگرێت لە ناومان ببات هەتا دڵنیابین لەوەی کە تۆ ڕاستگۆی!.

ئایە ئیتر ئینسانێکی بە ئاوەز دادەمێنێت بەوەی کە دوودڵ بێت لەو ئەفسانە ١٤٠٠ ساڵییەی محەمەد!، کە ئێستەش ژیانمان و داهاتوومان بەو درۆ و وڕێنانەوە بەستراونەتەوە، ئایە لە ڕاستییدا قورئان خۆی وەڵامی خۆی ناداتەوە؟ ئایە ئەوە ئێمە نین کە گێلین و درک بەو شتانە ناکەین؟ ئایە کاتی ئەوە نەهاتوە کە قورئان لە دەست مەلاکان بسەنینەوە و خۆمان بیخۆێنینەوە؟.

نموونەی حەوتەم:

وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌ أُجِيبُ دَعْوَةَ الدَّاعِ إِذَا دَعَانِ فَلْيَسْتَجِيبُوا لِي وَلْيُؤْمِنُوا بِي لَعَلَّهُمْ يَرْشُدُونَ (186) البقرة

 

واته‌:”

ئه‌گه‌ر به‌نده‌کانم پرسیاریان لێکردیت سه‌باره‌ت به‌ من، پێیانبڵێ: من نزیكم، ئه‌گه‌ر داوایان لێکردم وه‌ڵامی داواکاران ده‌ده‌مه‌وه‌، ده‌ی با داوام لێبکه‌ن و بڕوام پێبێنن، هه‌تاوه‌کوو ڕێگای ڕاست ببیننه‌وه.!

دەی باشە موسڵمانی باوەڕدار!،ئایە پێویست دەکات ئەم ئایەتە شیبکەینەوە بۆت؟، فەرموو خۆت ئەم ئایەتە هەڵسەنگێنە، بزانە چەند جار ئەڵڵای عەرەب فریات کەوتوەو داواکانتی بە جێ هێناوە؟ ئایە ئەم ئەڵڵایە شایەنی ئەوەیە باوەڕی پێ بێنیت؟ ئایە کاتی ئەوە نەهاتوە مێشکی داگیرکراومان ئازاد بکەین لە وڕێنەی ئاینی و، بییر بکەیتەوە بۆ ئەوەی لە ژیان تێبگەین؟ بەڵێ کاتی ئەوە هاتوە،هەستن کوردینە، درەنگە.

گەرمیانی-١٩.٩.٢٠١١

 
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2011-09-19 16:23:00
به‌شی ( دینی ئیسلام ) ئاماده‌کرد ( خوداکان )



ئەگەر, بمانەوێت, لە, قورئان, تێبگەین, دەبێت, خۆمان, دوور, بخەینەوە, لە, ڕاڤەکاران, چونکە, ئەوان, لە, لایەکەوە, درۆمان, بۆ, دەکەن, و لە, لایەکی, کەشەوە, هەوڵیخوداکانقورئان, پێویستی, بە, ڕاڤەکردن, نییەو, خۆی, خۆی, ڕوون, دەکاتەوە Tags





دینی ئیسلام



وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَد ...