رەیحانە، یەکێک لە ژنە بێکەس کوژەکانی موحەممەد.  
هەر کەسێک توانی هەڵەیەک یان ناڕاستی یەکێک لەم سەرچاوانە بسەلمێنێت ئەم ماڵپەڕە دادەخەین

ريحانة بنت زيد بن عمرو بن خنافة بن سمعون بن زيد[1]
یه‌كێك له‌و رووداوانه‌ى كه‌ ئایینى ئیسلام و په‌یامبه‌ره‌كه‌ى خستۆته‌ ژێر تیشكى خوێندنه‌وه‌یه‌كى ره‌خنه‌گرانه‌ى قورسه‌وه‌, هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و كاره‌ساته‌ جه‌رگبڕانه‌ى كه‌مێژووى مرۆڤایه‌تى ناتوانێت له‌بیرى خۆى بباته‌وه‌, چۆنایه‌تى به‌ ئه‌نجامگه‌یاندنى ئه‌م ژنهێنانه‌ى موحه‌ممه‌ده‌. ئه‌م ژنهێنانه‌ى رابه‌رى ئیسلام یه‌كێكه‌ له‌ به‌سوێترین ئاهه‌نگى زه‌واج له‌ مێژوودا. یه‌كێكه‌ له‌دیمه‌نه‌ راسته‌قینه‌كانى ئیغتیصابكردن له‌ژیانى موحه‌ممه‌د, وه‌ك قاره‌مانێكى چ دینى و چ دنیایى.
له‌ مێژوودا قسه‌یه‌كى رێحانه‌ نوسراوه‌, ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

فأرسلت إلى بيت أم المنذر بنت قيس أياما حتى قتل الأسارى وفرق السبي فدخل رسول الله {صلى الله عليه وسلم} علي فاختبأت منه فدعاني فأجلسني بين يديه فقال ( إن اخترت الله ورسوله اختارك رسول الله {صلى الله عليه وسلم} لنفسه ) فقلت فإني أختار الله ورسوله فلما أسلمت اعتقني وتزوجني وكان يقسم لي كما كان يقسم لنسائه وضرب علي الحجاب.[2]
نێردرام بۆ ماڵى (أم المنذر بنت قيس) چه‌ند رۆژێك له‌وێ مامه‌وه‌ تا ته‌واوى پیاوه‌ دیله‌كان كوژران و ژن و منداڵ و دیله‌كانى دیكه‌ش دابه‌ش كران, موحه‌ممه‌د هاته‌ ژووره‌وه‌ بۆ لام, من خۆمم لێ شارده‌وه‌, ئه‌ویش بانگى كردم و له‌ به‌رده‌مى خۆیدا داینیشاندم و وتى: ئه‌گه‌ر تۆ خواو نێردراوه‌كه‌ى هه‌ڵبژێریت ئه‌وه‌ نێردراوه‌كه‌شى تۆ بۆ خۆى هه‌ڵده‌بژێرێت. وتم: من خواو نێردراوه‌كه‌ى هه‌ڵده‌بژێرم, ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ موسڵمان بووم ئازادى كردم, منى كرده‌ ژنى خۆى و وه‌ك ژنه‌كانى دیكه‌ى به‌شى خۆمى پێده‌دام و حیجابى به‌سه‌ردا سه‌پاندم.
لێره‌دا قسه‌كه‌ى رێحانه‌ ته‌واو ده‌بێت. هه‌موو جارێكیش مه‌لاكان به‌م چه‌ند دێڕه‌ باس له‌م زه‌واجه‌ ده‌كه‌ن و كۆتایى پێدێنن. بەڵام تا ئێستا كه‌س بۆی نه‌لواوه‌ پرسیارى ئه‌وه‌یان لێبكات: رێحانه‌ كێیه‌.؟ ئه‌و دیلانه‌ كێ بوون له‌ ڕیوایه‌ته‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ موسڵمانان كوشتیانن.؟ ئه‌و ژن و مندالێنه‌ كێ بوون له‌ نێوان موسڵماناندا دابه‌ش كراون.؟ رێحانه‌ بۆ له‌ موحه‌ممه‌د خۆى شاردۆته‌وه‌.؟ له‌چى ئازادى كردووه‌.؟ بۆچی سه‌ره‌تا ڕه‌یحانه‌ وتویه‌تی: من ژنی پیاوێكى خۆشه‌ویست بووم, زۆر رێزى لێده‌نام, سوێندم خواردبوو جگه‌ له‌و له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكى دى جووت نه‌بم.[3] ئیتر بۆ دواتر ده‌بێتى ژنی موحه‌ممه‌د.؟
 لێره‌دا وەڵامى ئه‌و پرسیارانه‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ درێژایى مێژووى ئیسلام و ئێستاشى له‌گه‌ڵ بێت, له‌ناو كوردو زۆربه‌ى موسڵماناندا كه‌س جورئه‌تى ئه‌وه‌ى نه‌كردووه‌ به‌ ئاشكرا له‌م زه‌واجه‌ بدوێت.
به‌چه‌ند دێڕێكی مێژوونوسی گه‌وره‌ی جیهانی ئیسلام (ئیمامی ته‌به‌ری) ده‌ست پێده‌كه‌ین، ئه‌و نوسیوێتی: له‌ نیوه‌ڕۆیه‌كى ساڵى پێنجى كۆچیدا (له‌شاری مه‌دینه‌) جوبره‌ئیل ده‌چێته‌ لاى موحه‌ممه‌د و پێى ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ شمشێره‌كانتان داناوه‌؟ (واته‌ ئه‌وه‌ جیهاد ناكه‌ن؟) موحه‌ممه‌دیش ده‌ڵێت: به‌ڵێ. جوبره‌ئیل پێى ده‌ڵێ: ده‌بزانه‌ مه‌لائیكه‌ته‌كان چه‌كه‌كانیان دانه‌ناوه‌, ئه‌ى په‌یامبه‌ر, خوا فه‌رمانت پێده‌كات به‌ره‌ و شه‌ڕى به‌نى قوره‌یزه‌ بچیت و نوێژى عه‌سرت له‌وێ بكه‌یت.[4]
واته‌ موحه‌ممه‌د وه‌حى بۆ هات بچێت شه‌ڕى به‌نى قوره‌یزه‌ بكات, مژده‌ی ئه‌وه‌شی پێداوه‌ كه‌شه‌ڕه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌وان كۆتایی دێت و هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ كۆتایى به‌شه‌ڕه‌كه‌ ده‌هێنێو نوێژى عه‌سریان له‌ناو هۆزه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
 به‌نى قوره‌یزه‌ هۆزێكى یه‌هوودى شارى مه‌دینه‌ بوون و نه‌بوبوونه‌ موسڵمان. به‌پاساوى ئه‌وه‌ى ئه‌م هۆزه‌ په‌یماننامه‌یه‌كى نوسراویان پێشێل كردووه‌, موحه‌ممه‌د فه‌رمان ده‌دا كه‌ موجاهیدانى خوا بۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ بچن و نوێژى عه‌سریان له‌ناو ئه‌و هۆزه‌دا بكه‌ن. یه‌هودییه‌كانى به‌نى قوره‌یزه‌ش هه‌واڵی ئه‌م هێرشه‌یان زانى و خۆیان له‌قه‌لێكانیان مه‌لێس دا. پاش ئه‌وه‌ى له‌شكرى موسڵمانان گه‌مارۆى قه‌لێكانى به‌نى قوره‌یزه‌یان دا, شه‌ڕ ده‌ستى پێكرد. به‌پێچه‌وانه‌ى پێشبینییه‌كه‌ى موحه‌ممه‌ده‌وه‌, نه‌ك هه‌ر ئه‌و رۆژه‌, به‌ڵكو بۆ ماوه‌ى بیست و پێنج رۆژ شه‌ڕ و گه‌مارۆ درێژه‌ى كێشاو موحه‌ممه‌د نه‌یتوانى به‌سه‌ریاندا زاڵ ببێت, بەڵام ئه‌م گه‌مارۆدانه‌ هۆزى به‌نى قوره‌یزه‌ی ناچار كرد, بۆ كۆتاییهێنان به‌ كێشه‌كه‌, دانوستان له‌گه‌ڵ موحه‌ممه‌ددا بكات.
سه‌ره‌تا موحه‌ممه‌د پێى وتن كه‌ ده‌بێت له‌ قه‌لێكانیان بێنه‌ خواره‌وه‌و خۆیان ته‌سلیم به‌ حوكمى خواو په‌یامبه‌ره‌كه‌ى بكه‌ن. هۆزى به‌نى قوره‌یزه‌ش پرسیاریان كرد حوكمى خواو په‌یامبه‌ر چییه‌؟ له‌وەڵامدا وتیان كوشتنه‌.! دواتر صه‌حابه‌یه‌ك پێى وتن: ئه‌گه‌ر واز له‌ماڵ و سامانتان بهێنن و ببنه‌ موسڵمان ئه‌وا ناتانكوژین. هۆزى به‌نى قوره‌یزه‌یش له‌وەڵامدا ده‌ڵێن: هه‌رگیزاو هه‌رگیز واز له‌ماڵ و منداڵ و سامانمان ناهێنین و ئایینى خۆمان به‌هیچ ئایینێك ناگۆڕینه‌وه‌, ئه‌گه‌ر وابێت, ئێمه‌ خۆمان ماڵ و منداڵمان ده‌كوژین و ئه‌وجا له‌گه‌ڵ موحه‌ممه‌د رووبه‌ڕوو ده‌بینه‌وه‌, خۆ ئه‌گه‌ر دۆڕاین, ئه‌وا له‌پاش خۆمان شتێك جێناهێڵین تا خه‌میان بخۆین.
موحه‌ممه‌د, صه‌حابه‌یه‌ك به‌ ناوى (أبا لبابة بن عبدالمنذر ڕبا لبابه‌ بن عبدالمنژر) ده‌نێرێته‌ لایان به‌ڵكو له‌گه‌ڵیان رێكه‌وێ و كۆتایى به‌و دانوستانه‌ بهێنێت. كه‌ناوبراو ده‌گاته‌ لایان, ئه‌و ژن و مندالێنه‌ى ماوه‌ى بیست و پێنج رۆژ بوو گه‌مارۆ درابوون و ژیانى خۆیان و كه‌سوكاریان كه‌وتبووه‌ مه‌ترسیى ته‌واوه‌وه‌, به‌قیژه‌و هاوارو گریانه‌وه‌ دێنه‌ لاى و لێى ده‌پاڕێنه‌وه‌ كه‌ فریایان بكه‌وێ و رێگه‌ چاره‌یه‌كیان بۆ بدۆزێته‌وه‌. ئه‌ویش پێیان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر خۆتان ته‌سلیم به‌ په‌یامبه‌رو موسڵمانان بكه‌ن سه‌رتان ده‌بڕن.!
له‌ دوا هه‌نگاوى ئه‌م دانوستانه‌دا هۆزى به‌نى قوره‌یزه‌ رازى ده‌بن خۆیان ته‌سلیم به‌موحه‌ممه‌د بكه‌ن به‌و مه‌رجه‌ى خواو موحه‌ممه‌د حوكمیان نه‌كه‌ن به‌ڵكو كه‌سێك به‌ناوى (سعد بن معاذ) حوكمیان بكات, چونكه‌ یه‌هودییه‌كان ئه‌م ناوبراوه‌یان به‌ دۆستى خۆیان ده‌زانى. موحه‌ممه‌دیش به‌م مه‌رجه‌ رازى ده‌بێت. كاره‌ساته‌ جه‌رگبڕه‌كه‌ش لێره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات.
دواى ئه‌وه‌ى به‌نى قوره‌یزه‌ خۆیان ته‌سلیم به‌ موسڵمانان ده‌كه‌ن, چه‌ك و كه‌لوپه‌لى شه‌ڕیان لێده‌سه‌نن, ده‌ستى پیاوه‌كان ده‌به‌ستنه‌وه‌. ئینجا موحه‌ممه‌د به‌ (سعد) ده‌ڵێت ئاده‌ى حوكمیان بكه‌. سه‌عدیش به‌م شێوه‌یه‌ حوكمیان ده‌كات: (پیاوه‌كان سه‌رببڕن, ژن و مناڵ و سامانه‌كانیان دابه‌ش موسڵمانه‌كان بكه‌ن). په‌یامبه‌رى خواش به‌م حوكمه‌ رازى ده‌بێ و به‌ سه‌عد ده‌ڵێت: (به‌راستى به‌پێى یاساى خواو په‌یامبه‌ره‌كه‌ى حوكمت كرد) .[5]
موحه‌ممه‌د له‌ پیاهه‌ڵدانێكى خۆیدا وتویه‌تى:
ئه‌و كاته‌ى خوا بوونه‌وه‌رى دروست كرد, نوسى كه‌ به‌زه‌ییه‌كه‌م پێش توڕه‌بوونم كه‌وتووه‌.[6] بابزانین به‌زه‌یى موحه‌ممه‌د له‌ كوێدایه‌:

فَحَبَسَهُمْ رَسُولُ اللّهِ صَلّى اللّهُ عَلَيْهِ وَسَلّمَ بِالْمَدِينَةِ فِي دَارِ بِنْتِ الْحَارِثِ امْرَأَةٍ مِنْ بَنِي النّجّارِ ثُمّ خَرَجَ رَسُولُ اللّهِ صَلّى اللّهُ عَلَيْهِ وَسَلّمَ إلَى سُوقِ الْمَدِينَةِ ، الّتِي هِيَ سُوقُهَا الْيَوْمَ فَخَنْدَقَ بِهَا خَنَادِقَ ثُمّ بَعَثَ إلَيْهِمْ فَضَرَبَ أَعْنَاقَهُمْ.[7]
سه‌ره‌تا موحه‌ممه‌د هه‌موو پیاوه‌كانى به‌نى قوره‌یزه‌ له‌ماڵى ژنێك له‌ هۆزى (بَنِي النّجّارِ) به‌ناوى (بِنْتِ الْحَارِثِ) زیندانى كردووه‌، ئینجا چووه‌ته‌ بازاڕه‌كه‌ى شارى مه‌دینه‌وه‌ و فه‌رمانى كردووه‌ چه‌ند چاڵێكى گه‌وره‌ له‌ بازاڕه‌كه‌دا هه‌ڵكه‌نن. دوای ئاماده‌كردنی چاڵه‌كان ناردوویه‌تی به‌شوێن دیله‌كانداو ده‌سته‌ ده‌سته‌ دیله‌كلنیان هێناوه‌, له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا به‌به‌رچاوى ژن و خوشك و كچ و دایك و كه‌سوكارو خۆشه‌ویستانیانه‌وه‌ هه‌موو پیاوه‌كان, گه‌نج و پیر, یه‌كه‌ یه‌كه‌ وه‌ك به‌رخ سه‌ریان بڕیون.
له‌قۆناغی دووهه‌مدا سه‌یرى ناوگه‌ڵى لاوه‌كانیشان كردووه‌, هه‌ر لاوێك توكه‌به‌رى كردبێت ئه‌ویشیان سه‌ربڕیوه‌.[8] ئینجا كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ خستویاننه‌ته‌ چاڵه‌كانه‌وه‌ و به‌ خۆڵ و لمى شوێنه‌كه‌ دایانپۆشیون.[9]
(حُيَيّ بْنُ أَخْطَبَ)و (كَعْبُ بْنُ أَسَدٍ) كه‌سه‌رۆكایه‌تى هۆزى به‌نى قوره‌یزه‌یان ده‌كرد, ئه‌وانیشیان سه‌ربڕیوه‌. ژماره‌ى سه‌ربڕواوه‌كان به‌ حه‌وت سه‌د تا هه‌شت سه‌د كه‌س مه‌زه‌نده‌ كراوه‌ و زۆربه‌ى مێژوونوسانیش به‌ هه‌شت سه‌د تا نۆ سه‌د كه‌س مه‌زه‌نده‌یان كردووه‌. ته‌نها یه‌كێكیان ژن ده‌بێت, كه‌ ئه‌ویش یه‌كێك ده‌بێت له‌ هاوڕێ نزیكه‌كانى عائیشه‌ و به‌رێزێكى زۆره‌ باسى كردووه.[10]
 



دواى ئه‌م قه‌صابخانه‌یه‌ هه‌رچى ده‌ستكه‌وت و تالێنی هه‌یه‌ له‌نێو خۆیاندا دابه‌شى ده‌كه‌ن.[11] له‌ناو به‌شه‌كه‌ى موحه‌ممه‌ددا ژنێكى جوان هه‌بووه‌ به‌ناوى ڕێحانه، ئه‌م ژنەره‌یحانه‌یه‌ هاوسه‌رى سه‌رۆك هۆزه‌كه‌ (حُيَيّ بْنُ أَخْطَبَ) بووه‌و وه‌ك جوانێكى بێئه‌ندازه‌ به‌ناوبانگ بووه‌. كاتێك ژنه‌ دیله‌كانیان یه‌ك یه‌ك پیشانى موحه‌ممه‌د داوه‌ له‌به‌ر جوانى ئه‌م ژنه‌ى هه‌ڵبژاردووه‌ و كردوویه‌تى به‌ ژنى خۆى.[12]
به‌م شێوه‌یه‌, پاش ئه‌م كاره‌ساته‌ گه‌وره‌ و جه‌رگبڕه‌, ڕه‌یحانه‌ ده‌بێته‌ ژنی موحه‌ممه‌د, ئه‌م ژنه‌ به‌به‌رچاوى خۆى و هۆزه‌كه‌وه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی, براكه‌ی, باوكی, كوڕی, ته‌واوی كه‌سوكاری سه‌رده‌بڕن, ئینجا به‌دیلى ده‌یبه‌نه‌ لاى موحه‌ممه‌د. ئه‌ویش له‌ناو دیله‌كاندا بۆ خۆى هه‌ڵیده‌بژێرێ و ده‌یكاته‌ ژنى خۆى.
مێژوونوسانی ئیسلام شه‌رمیان له‌گێڕانه‌وه‌ى ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ نه‌كردووه‌, تۆماریان كردووه‌ و دوو ئایه‌تیش له‌ قورئاندا هه‌ن به‌ راشكاوانه‌ دان به‌ حه‌لێڵى ئه‌و ده‌ستكه‌وت و سامانه‌دا ده‌نێن كه‌ له‌و شه‌ڕانه‌دا چنگى موحه‌ممه‌د و موسڵمانان كه‌وتبوون.

وَأَنْزَلَ الَّذِينَ ظَاهَرُوهُمْ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مِنْ صَيَاصِيهِمْ وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ الرُّعْبَ فَرِيقًا تَقْتُلُونَ وَتَأْسِرُونَ فَرِيقًا وَأَوْرَثَكُمْ أَرْضَهُمْ وَدِيَارَهُمْ وَأَمْوَالَهُمْ وَأَرْضًا لَمْ تَطَئُوهَا وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرًا.[13]
ئه‌و خاوه‌ن كتێبانه‌ى كه‌ پشتگیرى بێباوه‌ڕه‌كانیان كرد, خوا له‌ قه‌لێكانیان هێنانییه‌ خواره‌وه‌و ترس و دڵه‌له‌رزه‌ى خسته‌ دڵیانه‌وه‌, تا واى لێهات له‌و بێباوه‌ڕانه‌ ده‌سته‌یه‌كتان لێ كوشتن و ده‌سته‌یه‌كیشتان لێ به‌دیل گرتن, زه‌وى و ماڵ و خانوو سامانیان بۆ ئێوه‌ مایه‌وه‌, هه‌روه‌ها زه‌وى تریش كه‌ هێشتا به‌سه‌ریدا نه‌چوون, به‌ راستى خوا تواناى به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.
به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیاده‌یه‌كمان خستبێته‌ سه‌ر ئه‌م رووداوه‌, كتومت چیرۆكه‌كه‌مان وه‌ك خۆى گێڕایه‌وه‌. نه‌ك ته‌نها به‌گێڕانه‌وه‌ى ئه‌م چیرۆكه‌, هه‌روه‌ها نه‌ك به‌خوێندنه‌وه‌ى دێڕه‌كانى و بینینى وشه‌كانى, به‌ڵكو ئه‌گه‌ر بێین و رووداوى ئه‌م زه‌واجه‌ به‌ خه‌یاڵ, وه‌ك نوسینى سیناریۆیه‌ك و فیلمێكى سینه‌مایى ببینین, توشى شۆك و سه‌رسوڕمان ده‌بین. مه‌گه‌ر جانه‌وه‌ره‌كان, ده‌نا دڵ و ده‌روونى هه‌موو مرۆڤێكى خاوه‌ن هه‌ست و ئه‌قڵ و ویژدان ده‌هه‌ژێنێت.
ئه‌گه‌رچى ئه‌م زه‌واجه‌ى موحه‌ممه‌د له‌شێوه‌و شێوازدا كلاسیكى نییه‌ و جۆرێكه‌ له‌ جۆره‌كانى ئیغتصاب, بەڵام مێژوونوسانى ئیسلامى ئه‌م رووداوه‌یان به‌ رووداوێكى زۆر پیرۆز زانیوه‌و له‌ خوێندنه‌وه‌ى مێژوویاندا شانازى پێوه‌ده‌كه‌ن. موحه‌ممه‌دیشیان وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى شه‌ڕكه‌رى تالێنكه‌رى سێكسباز ده‌رنه‌خستووه‌, به‌ڵكو له‌ پێشه‌نگى ئه‌م جیهاده‌دا كردویانه‌ به‌ قاره‌مانى مێژوو.
تێگه‌یشتنمان له‌ چۆنایه‌تى ئه‌م زه‌واجه‌ى موحه‌ممه‌د له‌ (رێحانه‌), به‌سه‌ بۆ ئاشكراكردنى ده‌روونى كه‌سێك له‌جیاتى بینینى په‌یامێكى میتافیزیكى, دیمه‌نى كه‌سێكى گه‌ڕۆك بۆ سێكس و جه‌نگاوه‌رێكى مه‌یدانى دونیاى فیزیك بۆ تێكه‌ڵكردنى سێكس و خوێن له‌حه‌قیقه‌تیدا ببینین. زه‌واجێك تێیدا بۆمان بسه‌لمێنێت له‌دواى جه‌نگ و كوشتار, دواى په‌یدابوونى دەسەڵات و ده‌ستكه‌وتى ئابوورى, مه‌سه‌له‌ى سێكس پانتاییه‌كى گه‌وره‌ له‌ ئایینى ئیسلام و ژیانى ئیماندارانى ئیسلام داگیرده‌كات.
ره‌نگه‌ ئه‌م جۆره‌ رووداوانه‌ بێت واى له‌ كه‌سێكى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌ناوى (ابن صیاد) كردبێت كه‌ موحه‌ممه‌د به‌په‌یامبه‌رى مرۆڤایه‌تى نه‌زانێت.[14] له‌ سه‌رگوزشته‌یه‌كى بوخاریدا به‌دوورو درێژى باسى ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ موحه‌ممه‌د له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكدا ئه‌م ناوبراوه‌یان دیوه‌ كه‌خۆى له‌ موحه‌ممه‌د به‌ شایسته‌تر زانیوه‌. موحه‌ممه‌د پێى وتووه‌: ئایا شاهیدى ده‌ده‌یت كه‌ من په‌یامبه‌رم.؟ ئیبنو صه‌ییادیش ته‌ماشاى كردووه‌و پێى وتووه‌: شاهیدى ده‌ده‌م كه‌ تۆ په‌یامبه‌رى عه‌ره‌به‌ ره‌شۆك و نه‌خوێنده‌واره‌كانیت.[15]
 
 
 
 
 


 






[1] بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە: الطبقات الكبرى ج8 ص 100 وما بعدها






[2] ابو عبدالله, المنتخب من كتاب أزواج النبـي. قصة تزوج النبي ريحانة بنت زيد بن عمرو بن قنافة







[3] ريحانة بنت زيد بن عمرو بن قنافة قالت كنت تحت زوج محب لي مكرم فقلت لا أستخلف بعده. المنتخب من كتاب ازواج النبـي 1/47.







[4] تأريخ الطبري, غزوة بني قريظة, هەروەها السيرة النبوية, الروض الأنف, ج3 قصة غَزْوَةُ بَنِي قُرَيْظَةَ فِي سَنَةِ خَمْسٍ.






[5] صحيح البخاري, كتاب المغازي باب: مرجع النبي صلى الله عليه وسلم من الأحزاب، ومخرجه إلى بني قريظة ومحاصرته إياهم. حديث3895 تأريخ الطبري, غزوة بني قريظة, هەروەها البداية والنهاية, الجزء الرابع ص‏:‏ 134‏-145. هەروەها السيرة النبوية, الروض الأنف, ج3ص445-446







[6] (إن رحمتي سبقت غضبي). صحيح البخاري, كتاب التوحيد. باب {وكان عرشه على الماء} هود:7. {وهو ربُّ العرش العظيم} التوبة:129 حديث6986







[7]السيرة النبوية, ابن هشام. الروض الأنف, ج3ص445-446. تأريخ الطبري, غزوة بني قريظة.







[8] عَنْ عَطِيّةَ الْقُرَظِيّ ، قَالَ كَانَ رَسُولُ اللّهِ صَلّى اللّهُ عَلَيْهِ وَسَلّمَ قَدْ أَمَرَ أَنْ يُقْتَلَ مِنْ بَنِي قُرَيْظَةَ كُلّ مَنْ أَنْبَتَ مِنْهُمْ وَكُنْت غُلَامًا ، فَوَجَدَنِي لَمْ أُنْبِتْ فَخَلّوْا سَبِيلِي. السيرة النبوية, الروض الأنف, ج3 بڕوانە لاپەڕەکانی 448-449







[9] عَنْ عَطِيّةَ الْقُرَظِيّ ، قَالَ كَانَ رَسُولُ اللّهِ صَلّى اللّهُ عَلَيْهِ وَسَلّمَ قَدْ أَمَرَ أَنْ يُقْتَلَ مِنْ بَنِي قُرَيْظَةَ كُلّ مَنْ أَنْبَتَ مِنْهُمْ وَكُنْت غُلَامًا ، فَوَجَدَنِي لَمْ أُنْبِتْ فَخَلّوْا سَبِيلِي. السيرة النبوية, الروض الأنف, ج3 بڕوانە لاپەڕەکانی448-449







[10] السيرة النبوية, الروض الأنف, ج3ص445







[11] صحيح البخاري, كتاب المغازي باب: حديث بني النضير،3804







[12] السيرة النبوية, ابن هشام. الروض الأنف, غزوة بني قريظة







[13] الأحزاب 26 و 27







[14]ابن صیاد کەسێکی شارەزا بە ئاین بووەو منداڵانی خۆشویستووە، هەرکات ماوەی هەبووبێت لەگەڵ منداڵەکاندا کاتی بەسەر بردووەو گەمەی لەگەڵ کردوون، خۆی لە موحەممەد بە زیرەکتر زانیوە، پێی وابووە ئەو شتانەی موحەممەد دیڵێت و هەستی پێ دەکات ئەمیش دەتوانێت هەستی پێ بکات و بیڵێت.







[15] صحيح البخاري, كتاب الجنائز. باب: إذا أسلم الصبي فمات.و..و.و، حديث1289




ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2011-09-20 16:53:00
به‌شی ( دینی ئیسلام ) ئاماده‌کرد ( مەریوان هەڵەبجەیی )



یه‌كێك, له‌و, رووداوانه‌ى, كه‌, ئایینى, ئیسلام, و, په‌یامبه‌ره‌كه‌ى, خستۆته‌, ژێر, تیشكى, خوێندنه‌وه‌یه‌كى, ره‌خنه‌گرانه‌ى, قورسه‌وه‌ هه‌ر, مەریوان, هەڵەبجەییرەیحانە, یەکێک, لە, ژنە, بێکەس, کوژەکانی, موحەممەد Tags





دینی ئیسلام



وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَد ...