بابەتەکەمت پێشکەش بێت بەڵام بەناوی خۆتەوە بڵاوی مەکەرەوە

 

کارێکی چاک دەکەین کە بە هەموومانەوە هەوڵ دەدەین ئایینی ئیسلام بخەینە ژێر تێڕوانینێکی زانستیانەو خوێندنەوەیەکی ڕەخنەگرانەوە، ئەمە ئەرکی زانستی و ئەخلاقی ئینسانیمانە کە بە هەموومانەوە ئەو نازانستی و نائینسانی و وێنە خەیاڵیە پڕ لە درۆیانەی ئیسلام ئاشکرا بکەین، دواتر خۆی و چەمک و ڕەهەندو پێگەکەی بنێرینەوە بۆ ئەو مێژووەی تێیدا سەریهەڵداو گەشەی سەند، تا هەر لە مێژووی خۆیدا بمرێت و لە ژیان و چارەنوسی ئێستاماندا دایبماڵین

ڕەخنەگرتن لە ئیسلامیش تەنها کاری یەکێکمان یان گروپێک، ڕێکخراوێک، حکومەتێک، یاخود حزب و دەوڵەت نییە بەڵکو کاری هەر هەموومانە لەهەر ئاست و پلەو پایەیەکی کۆمەڵایەتی، ئابووری، ئایدۆلۆژی، فەرهەنگی و زانستیدا بین، چونکە کاریگەری ئەم ئایینە بەسەر هەر هەموومانەوە بووەو تێماندا نییە پریشکی ڕیسوایی، بێبەهاکردن، تیرۆرو هەڕەشەی خوێناوی ئەم دینە نەیگرتبێتەوەو پریشکێکی خوێناوی یەکێک لە ئازادیخوازە نزیکەکانی بەرنەکەوتبێت جا ئەگەر بە جەستە بێت یان بە دەروون هەر هەموومان ئازاری ئەم دینەمان چەشتووە، بۆیە کارەکەمان زانستیە و نابێت کۆڵی لێ بدەین.

بەڵام بە داخەوە کە هەندێکمان نوسینی هەندێکی دیکەمان دەبەین و لە لاپەڕەکەی خۆمان بڵاوی دەکەینەوە بە بێ ئەوەی ئاماژە بە نوسەرەکەی بدەین یان ئەو سەرچاوەیە دیاری بکەین کە سوودمان لێ بینیوە. من پێموایە بەم کارەمان ڕێز لە هەوڵ و ماندوبوونی هەندێک نوسەر ناگرین کە شەویان داوە بەدەم ڕۆژەوەو لێکۆڵینەوە لە بواری ئیسلامناسیدا دەکەن. کاتێک نوسینێک یان بابەتێک لە شوێنێکەوە وەردەگرین و بڵاوی دەکەینەوە با ناوی نوسەرەکەی یان ئامادەکەری بابەتەکە یاخود ناوی ماڵپەڕەکە وەک سەرچاوە لەگەڵدا بابەتەکەدا دابنێین، بەم شێوەیە هەم بابەتەکەمان زانستیتر دەردەچیت و هەم ویژدانیش ئاسوودە دەبێت جا ئیتر بۆ بڵاوکەرەوەکە بێت یان بۆ نوسەری سەرەکی بابەتەکە.

ئێمە بەیەکەوە جوانین و با هەندێکمان نەبینە قوربانی

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2011-10-11 16:38:00
به‌شی ( مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ) ئاماده‌کرد ( مەریوان هەڵەبجەیی )



کارێکی, چاک, دەکەین, کە, بە, هەموومانەوە, هەوڵ, دەدەین, ئایینی, ئیسلام, بخەینە, ژێر, تێڕوانینێکی, زانستیانەو, خوێندنەوەیەکی, ڕەخنەگرانەوە, ئەمە, ئەرکی, زمەریوان, هەڵەبجەییبابەتەکەمت, پێشکەش, بێت, بەڵام, بەناوی, خۆتەوە, بڵاوی, مەکەرەوە Tags





دینی ئیسلام



وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَد ...