عەباس رۆستەم: زوربەی خەلیفەکانی خلافەتی عەباسی دایکیان (أم ولد) بوە

 

لێرەدا بە پێوەستی ئەزانم کە کورتە پێناسەیەک بکەم بۆ وشەی (دایکی کوڕان)، بە پێی شەرعی ئیسلام کە پیاو سالاری باڵادەستە لە ئایەتێکی قورئاندا هاتوە (و إن خفتم أن لا تقسطوا فى اليتامى فأنكحوا ما طاب لكم من النساء مثنى و ثلاث و رباع فإن خفتم أن لا تعدلوا فواحدة  أو ما ملكت إيمانكم).واتا پیاوی موسڵمان بۆی هەیە تا چوار ژن بهێنێت و لەسەروو ئەو چوار ژنەشەوە بۆی هەیە بێسنور کەنیزەکی هەبێت لە دەستکەوتی جەنگ یاخود بە کرینیان لەبازاری کرینو فرۆشتنی کۆیلەدا کە کاتیخۆی باو بوەو ئێستاش لەژێر پەردەی جیاجیادا رەواجی هەیە. خاوەنی ئەو کەنیزەکانە بە پێی ئەو ئایەتەی سەرەوە بۆیان هەبوە کاری سێکسی لەگەڵ ئەو کەنیزەکانەدا بکەن و ئەگەر دڵیشیان گرتنی ئەوە دەبنە دایکی کوڕان و بە (أم ولد) ناو براون.  ‌‌

خلافەتی عەباسی، سێهەم قۆناغی خلافەتە لە ئیسلامدا دوای خلافەتی راشدی و ئەمەوی و لە ئەنجامی ڕاپەرینێکی خوێناوی هاتۆتە سەر دەستەڵات بە سەرکردایەتی پاشماوەی بنەماڵەی (بەنی هاشم) لە خزمانی پێغەمبەرو بە  سەرۆکایەتی عەبدولله کوری عەلی کوری عەبدولله کوری عەباسی (مامی پێغەمبەر) کوری عەبدوموتەلب کوری هاشم ناسراو بە (السەفاح) بە واتا خوێنڕێژ، دوای ئەوەی لە مانگی رەبیع ئەلئەوەلی ساڵی ١٣٢ی کۆچی لە لایەن دانیشتوانی شاری کوفەوە (بەیعەی) بۆکراو لەشەرێکی خوێناویشدا دوا خەلیفەی ئەمەویەکان ناسراو بە (مەروان ئەلحمار – مەروانە کەر) و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتیە ناسراوەکانی ئەمەویەکان کوژران. بۆیە ئەلسەفاح بەیەکەم خەلیفەی عەباسیەکان ناسراوەو  سەلافەی دایکیشی ئوم ولد بوە.

ئەو خەلیفانەش کە لەماوەی دەستەڵاتی عەباسیەکان حوکمڕانیانکردوەو ئەوانەشیان کە دایکیان دایکی کوڕانن ئەمانەن :-

١ – ئەلمەنسورکوری ئەبو جەعفەر : - سەلافەی دایکی (ئوم ولد) بوە، لەلایەن ئەلسەفاحی برایەوە کراوە بە خەلیفە، پیاوێکی خوێنرێژو تەماعکارو ئازاو دڵڕەق بوە لە رێگەی کوشتنی ژمارەێیەکی زۆر لە نەیارانی دەستەڵاتی خۆی سەپاندوە.

٢ – موسا ئەلهادی : - خەیزەرانەی دایکی (ئوم ولد) بوە، خەیزەرانە ئافرەتێکی هەڵکەوتو بوەو دەستی خستۆتە کاروباری دەستەڵاتەوە.

٣ – هارون ئەلرەشید: - برای موسا ئەلهادیەو خەیزەرانە دایکیەتی، پیاوێکی شەڕانگێزو کەسێکی بەدڕەوشتو داوێن پیسبوە، زۆریش حەزی لە حەجکردن بوە. (کە مردیش دووهەزار جاریەی لەدوا بەجێماوەو تەنها یەک ژنی هەبوە-ع).

٤ – ئەلمەئمون کوری هارون ئەلرەشیدە، مەراجلەی دایکی ئوم ولد بوە، پیاوێکی ئیماندارو لە خوداترس بوە، هەواداری مەزهەبی شیعەکان بوە.

٥ – ئەلموعتەسەم بالله کوری هارون ئەلرەشید :- ماردەی دایکی ئوم ولد بوەو لە هەرە هاوسەرە خۆشەویستەکانی هارون ئەلرەشید بوە، پیاوێکی بەتوانابوەو حەزی بە زانستو زانایان بوەو خۆشی نیمچە خوێندەوار بوە.

٦ – ئەلواسق بالله کوری هارون ئەلرەشید : - قەراتسەی دایکی ئوم ولد بوە، یەکەم خەلیفەی عەباسی بوە کە کەسێکی تورکی کردوە بە جێگری خۆی.

٧ – ئەلموتەوەکل کورەزای هارون ئەلرەشید : - شوجاعەی دایکی ئوم ولد بوە، لە دژایەتیکردنی بۆ مەزهەبی جەعفەری (شیعە) فەرمانیداوە گۆڕی ئیمام حوسەینی کوری ئێمامی عەلی لە کەربەلاو هەمو خانوەکانی دەوروبەری تێکبدرێنو زەویەکەشی بکرێتە کێڵگەو زیارەتی گٶڕەکەی حوسەینیشی لە شیعەکان قەدەغەکردوە، لەهەمانکاتیشدا فەرمانی دەرکردوە کە دەبێت مەسیحیەکان تەوقێکی تایبەتی لە ملیان کەن بۆ ئەوەی لە موسڵمانان جیابکرێنەوەو چوارهەزار کەنیزەکیشی هەبوەو (شانازیشی بەوەوە کردوە کە لەگەڵ هەموویاندا جووتبوە-- ع).

٨ – ئەلمونتەسر بالله کوری ئەلموتەوەکل: - حەبەشیەی دایکی ئوم ولد بوە، بە پێچەوانەی باوکیەوە پیاوێکی ژیرو خێرخوازو دادپەروەربوە، دەستی یارمەتی بۆ عەلەویە شیعەکان درێژکردوەو لەو زۆرداریەی لێیان ئەکرا رززگاریکردون و زیارەتی مەرقەدی ئیمام حوسەینی بۆ ئاسانکردون و باخی فەدەکەشی گێڕاوەتەوە بۆ نەوەی ئیمامی عەلی(ئەو باخەی کە لەدوای قەلاچۆکردنی جولەکەکان و دەرکردنیان لە مەدینە  بوە بەبەشە دەستکەوتی پێغەمبەرلەو جەنگەو دوای مردنی پێغەمبەر خەلیفە ئەبوبەکر کردیە بەشی خۆی  بە بیانوی ئــــــــەوەی کە پێغەمبـــەر فەرمویەتی  الأنبياء لا يورثون – بە واتا پێغەمبەران میراتگریان نیە  ئەوکارەشی بوە هۆی رکابەرایەتی فاتمەی کچی پێغەمبەرو نەوەکانی ئیمامی عەلی و دووبەرەکی لە ناو موسڵمانەکاندا- ع).

٩ - ئەلموستەعین بالله کوری ئەلموعتەسەم کورەزای هارون ئەلرەشید : - مەحارقەی دایکی ئوم ولد بوە، پیاوێکی زاناو خێرخوازو رەوشت پاک بوە.

١٠ :- ئەلموعتەز بالله کوری ئەلموتەوەکل :- قەبیحەی دایکی ئوم ولد بوە.

١١- ئەلموهتەدی بالله کوری ئەلواسق :- وەردەی دایکی ئوم ولد بوە، پیاوێکی ئیماندارو دادپەروەر و ئازابوە

١٢: - ئەلموعتەمد عەلە الله کوری ئەلموتەوەکل :-  فەتیانەی دایکی ئوم ولدێکی رۆمی بوە.

١٣:- ئەلموعتەز بالله :- سەوابەی دایکی ئوم ولد بوە، پیاوێکی زۆردارو ترسناک و بێبەزەیی بوە لە هەریەکێک زویر بوبێت زیندە بەچاڵیــــکردوە، بۆیە ناوی لێنــــــراوە (ئەلسەفاحی دووهەم).

١٤ – ئەلموکتەفی باله کوری ئەلموعتەز :-  جیجکی دایکی تورک بوەو پیاوێکی پیاوچاکو دادپەروەر بوە.

١٥ – ئەلموقتەدر بالله کوری ئەلموعتەز :- لە دایکێکی رۆمی بوە.

١٦ – ئەلقاهر بالله کوری ئەلموعتەز : - فتنەی دایکی ئوم ولد بوە.

١٧ – ئەلرازی بالله کوری ئەلموقتەدر : -  زەلومەی دایکی ئوم ولدێکی رۆمی بوە.

١٨ – ئەلموقتەفی بالله کوری ئەلموقتەدر : - خەلوبەی دایکی کۆیلە بوە.

١٩- ئەلموتیع لله کوری ئەلموقتەدر :- شەغلەی دایکی ئوم ولد بوە.

٢٠ – ئەلقانع لله کوری ئەلموتیع لله :- هەزارەی دایکی ئوم ولد بوە.

٢١ – ئەلقادر بالله کوری ئەلموقتەدر :- تەمەننی دایکی ئوم ولد بوە.

٢٢ – ئەلقائم بأمر الله کوری ئەلقادربالله : - بەدر ئەلدوجای دایکی ئوم ولدێکی ئەرمەنی بوە.

٢٣ – ئەلموقتەدی بأمر الله : - ئەرجوانی دایکی ئوم ولد بوە.

٢٤ – ئەلموستەرشد بالله :-  دایکی ئوم ولد بوە.

٢٥ – ئەلموستەنجد بالله :- تاوسی دایکی ئوم ولد بوە.

٢٦ – ئەلموستەزهر بالله کوری ئەلموستەنجد : - غەزەی دایکی ئوم ولدێکی ئەرمەنی بوە.

٢٧ – ئەلناسر لدین الله : - دایکی ئوم ولدێکی تورکی بوە.

٢٨ – ئەلموستەنسر بالله – دایکی جاریەێیەکی تورکی بوە.

٢٩ ئەلموستەعسم بالله کوری ئەلموستەنسر :- هاجەرەی دایکی ئوم ولد بوە، ئەلموستەعسم بالله دوا خەلیفەی عەباسیەکان بوەو بێبەرگری خۆیداوەتە دەست داگیرکەرە  مەغۆلەکانی بەغداو لە تۆڵەی ئەوەی بەبێبەرگریکردن شاری بەغدای داوە بە دەستەوەو وەک سوکایەتی پێکردنێک، مەغۆلەکان بە پێلەقە کوشتویانە بە بیانوی ئەوەی شایەنی ئەوە نیە بەشیر بکوژرێتو بە کوشتنی کۆتایی بە خلافەتی عەباسیەکان هاتوە.

لە گەشتێکدا بەناو کتێبی مێژووی خەلیفەکانی ئیمام جەلال الدین ئەلسەیوتی وەرگیراوە.

١٩/١٢/٢٠١١

 

 

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2011-12-24 16:55:00
به‌شی ( عه‌باس ڕۆسته‌م ) ئاماده‌کرد ( عەباس رۆستەم )



لێرەدا, بە, پێوەستی, ئەزانم, کە, کورتە, پێناسەیەک, بکەم, بۆ, وشەی, دایکی, کوڕان, بە, پێی, شەرعی, ئیسلام, کە, پیاو, سالاری, باڵادەستە, لە, ئایەتێکی, قورئاندا, هاعەباس, رۆستەمعەباس, رۆستەم, زوربەی, خەلیفەکانی, خلافەتی, عەباسی, دایکیان, أم, ولد, بوە Tags





دینی ئیسلام



وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَد ...