کریستۆفەر هیچنس ڕه‌خنه‌گرێکی بوێر

مانگی دیسەمبەری 2011، ڕۆژنامەنووسێکی جەربەزە، پسپۆڕێکی بواری سێکۆلاریزم و شاسوارێکی بوێری دوژمنی گشت ئایین و خەرافیات، ماڵئاوایی لێکردین. ئەو هۆشمەندە ڕاستەقینەیە کریستۆفەر هیچنس (Christopher Hitchens) بوو.

کریستۆفەر کەسێکی بێباوەڕی چاونەترس و داهێنەر بوو، کە بە شیکردنەوەی زانستیانە و بێسڵەمینەوە بە گژ ئایینپەرستەکاندا دەچووەوە و هەموو بەهانە و ئیدیعاکانی ئایینەکانی دەخستە ژێر پرسیارەوە، پووچەڵی دەکردنەوە و ماهیەتی ئایینخوازەکانی کتومت دەخستەڕوو. کریستۆفەر بە درێژایی تەمەنی جەختی له‌وه‌ دەکرد هیچ بەڵگەیەكی زانستی لە ئارادا نیە کە بیسەلمێنێت خوا هەیە، یەکێك لە کتێبە هەرە بە ناوبانگەکانی بریتیە لە خوا گەورە نیە – چۆن ئایین هەموو شتێك ژەهراوی دەکات (God Is Not Great: How Religion Poisons Everything).

ئەمانەی خوارەوە چەند کۆپلەیەك لە بۆچوونەکانی ئەو بلیمەتەن:

§         ئەوەی بە بێ بەڵگە ئیدیعا دەکرێت دەتوانرێت بە بێ بەڵگەش بە درۆ بخرێتەوە.

 

§         من بە تەواویی دڵنیام کە سەرچاوەی سەرەکیی ڕق و کینە لە جیهاندا بریتیە لە ئایین، هەربۆیە بە بڕوای من ئایین دەبێت وەکو شتێکی قێزەون و گاڵتەجاڕیی تەماشا بکرێت و مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

 

§         تاکە شتێكی باشە لە ئارادا نیە تا ئەو کەسانەی باوەڕیان بە ئایین و خوا هەیە دەتوانن بیکەن و کەسانی بێباوەڕ نەتوانن بیکەن. بەڵام چەندەها شتی خراپە هەیە کە تایبەتە بە ئەو کەسانەی باوەڕیان بە ئایین و خوا هەیە، بۆ نموونە خۆتەقاندنەوە و خەساندن و خەتەنەکردنی ئافرەت و ... هتد!

 

§         قورئان ئیدیعایەکی گەورە لەبارەی خۆیەوە دەکات. دەڵێت من دوا کتێبی خوام! دەڵێت گوایە خوا سێ جار لە ڕێگەی فریشتەوە قسەی لەگەڵ بازرگانێکی نەخوێندەوار کردووە بەڵام ئەوەی سەرەنجام نووسراوە ئەگەر بیخوێنیتەوە هەتا ڕادەیەکی زۆر کتومت هەمان ئەوەیە کە لە تەورات و ئینجیلدا نووسراوە، گوایە دەبێت وەکو دوا کتێبی پیرۆزی خوا تەماشا بکرێت، ئەوەی باوەڕی بەوە نەبێت دەبێت وەکو گایەل و کەنیزە و کافر و کۆیلە هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت و بکرێتە قوربانی! دەبا من شتێکتان پێبڵێم، بە باوەڕی من موحەمەد هەرگیز گوێی لەو دەنگانە نەبووە.

 

کورتەیەك دەربارەی کریستۆفەر هیچنس:

کریستۆفەر ئێریك هیچنس لە ساڵی 1949 لە ئینگلتەرا لە دایك بووە و لە ساڵی 1981 بە دواوە لە ئەمریکا نیشتەجێ بووە و لە ساڵی 2011 بە نەخۆشیی شێرپەنجە لە ئەمەریکا مردووە. کریستۆفەر کەسێکی چەپڕەو بووە و دەرچووی زانکۆی ئۆکسفۆردە و چەندین کتێب و نامیلکە و وتاری جواروجۆری نووسیوە. ئەو دوو جار ژنی هێناوە و باوکی دوو کچ و کوڕێکە.

ئەمانەی خوارەوە لینکی چەندین نووسین و ڤیدیۆن دەربارەی کریستۆفەر هیچنس.

http://en.wikipedia.org/wiki/Christopher_Hitchens

http://www.youtube.com/watch?v=mQorzOS-F6w

http://www.youtube.com/watch?v=sD0B-X9LJjs

http://www.google.co.uk/search?q=christopher+hitchens&hl=en&biw=1440&bih=742&num=10&lr=lang_ar&ft=i&cr=&safe=images

 

 

سالار باپیر

ئینگلتەرا - 2012-01-06
[email protected]

 
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2012-01-06 19:51:00
به‌شی ( وتاره‌کان ) ئاماده‌کرد ( سالار باپیر )



مانگی, دیسەمبەری, 2011, ڕۆژنامەنووسێکی, جەربەزە, پسپۆڕێکی, بواری, سێکۆلاریزم, و, شاسوارێکی, بوێری, دوژمنی, گشت, ئایین, و, خەرافیات, ماڵئاوایی, لێکردین, ئسالار, باپیرکریستۆفەر, هیچنس, ڕه‌خنه‌گرێکی, بوێر Tags





دینی ئیسلام



وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَد ...