توندوتیژى لە (تەوڕات) دا - لاپەڕە خوێناوییەکانى (موسا و یەشوع) وەک نموونە، به‌شی یه‌كه‌م

بڕوادارانی ئاینە ئاسمانییەکان (جولەکە، مەسیحی و موسڵمان) لەو باوەڕەدان کە موسا یەکێکە لە پێغەمبەران و نێردراوانی خودا، و ڕۆڵێکی گرنگی لە چەسپاندنی شەریعەتدا هەبووە و یەکەم شەریعەتیش کە لە خوداوەندەوە ئاڕاستەی مرۆڤایەتی کراوە لە ڕێی موسای پێغەمبەرەوە بووە، وەک چۆن بە یەکێک لە پێنج پێغەمبەری (ئولولعەزم) دادەنرێت و شەریعەتی بۆ بەنو ئیسرائیل هێناوە تا لە تاوان و گوناه و بتپەرستی دوور بکەونەوە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج و تێڕامانە، ئەم پێغەمبەر و پیاوی خودایە ـ بەپێی دەقە یەهوودیەکان ـ تاوان و کۆمەڵکوژیی ئەنجام داوە، کە ناشێت لە پێغەمبەرێکی خودا بوەشێتەوە وکوڕەکانیان بکوژێت وکچۆڵەکانیشیان بەزیندوویى بهێڵێتەوە (وەک چۆن فیرعەونى میسر ئەنجامی دا) و دەست بەسەر ماڵ‌ و موڵکیاندا بگرێت و فەرهوودیان بکات! 
لێرەدا دەخوازم ئاماژەیەک بەم کەسێتییە سادیە بکەم، کە بە چ شێوەیەک هۆزى (مەدیان) מִדְיָן ی کۆمەڵکوژ کردووە و ژن و کچ و کوڕیانی بە سەروەت و سامانیانەوە تاڵان کردووە و نێرەکانیشانی داوەتە بەر زەبری شمشێر، کە هەموو ئەمانەشی لە پێناوی ڕازیکردنی دڵی خواوەند "یەهواە" יְהוָה دا بووە، بۆ ئەوەی گەلی ئیسڕائیل باشتر ببنە گەلى هەڵبژێردراوی "خودا". 
لە سەرەتا لە دەقی "تەوڕات תורה " ە وە دەست دەکەم بە باسی کار و کردەوە دڕاندانەکەی مووسا و پاشان ئەوەی لە کتێبی "تەلمود תלמוד " و "میدراش מדרש " دا هاتوە باسى دەکەین، ئینجا دێینە سەر ئەو ئایەتانەی "قورئان" کە ئاماژە بەم پیاوە سادی و شەڕخوازە دەکەن و بە بەندەی چاکەکاری خودا وەسفی دەکەن. 
یەکێک لەو تاوانە قێزەونانەی کە موسا ئەنجامی داون، کۆمەڵکوژیی هۆزی مەدیان מִדְיָן بوو، کە پاش ئەوەی چاکە و خزمەتیان کردووە و کچیان داوەتێ، کەچی موسا بە بیانوی داوێنپیسیی ئەو هۆزە و زیناکردنی کوڕانی ئیسرائیل لەگەڵ‌ کچانی (مەدیان מִדְיָן) کۆمەڵکوژی کردوون. بەپێی کتێبی تەوڕات، مەدیان מִדְיָן دەچنەوە سەر (مەدیان) ی کوڕی ئیبراهیم، کە لە (قەتوورە) קְטוּרָה ی ژنە جاریەکەی ئیبراهیم پێغەمبەرە: 
 (پاشان ئیبراهیم گەڕایەوە و ژنێکی هێنا بە ناوی قەتورە(1). (وشەی مەدیان מִדְיָן یش بە مانای ململانێی و پشێوی دێت، کە ناوى کوڕی چوارەمی ئیبراهیمە لە قەتوورەی ژنی، پاشان کوڕەکانى قەتوورەی نارد بۆ خاکی ڕۆژهەڵات، تاکو لەگەڵ‌ ئیسحاقی کوڕیدا لەسەر میراتی نەبێتە شەڕیان)(2).  
بەڵام نابێت ئەو فەزڵ‌ و چاکەیەی کە هۆزی "مەدیان מִדְיָן " لەبەرامبەر موسا نواندیان، ئاوا بە زوویی ئەم پێغەمبەری خوایە لە بیر بکردایە و ودەستى نەچوایەتە خوێنى ئەو گەلەوە؟! 
جا با بزانین تەوڕات תלמוד چۆن ئەم سەرگوزەشتەیەمان بۆ باس دەکات: 
 (کاتێ موسا گەورە بوو، چووە دەرەوە بۆ لای برا جولەکەکانی تا بڕوانێتە ئەو زوڵم و ستەمەی بەرامبەریان دەکرێت، تەماشای کرد پیاوێکی میسری لە پیاوێکی جولەکە دەدات، پاشان سەیرێکی ئەملا ولاى کرد، کە زانی کەس دیار نیە ئینجا پیاوە میسرییەکەی کوشت و لە ناو لمدا شاردیەوە. بۆ ڕۆژی دواتر دوو پیاوی جولەکەی بینی شەڕ دەکەن، جا بە پیاوە گوناهبارەکەی گوت بۆ لە براکەت دەدەیت؟ پیاوەکەش گوتی: کێ تۆی کردووە بە پاشا و داوەر بەسەر ئێمەوە، ئایا دەتەوێت بمکوژی، وەک چۆن پیاوە میسرییەکەت کوشت. ئینجا موسا ترسا و گوتی: بێگومان ئەم کارە ئاشکرا بووە. کاتێک فیرعەونیش بە کێشەکەی زانی، هەوڵی دا موسا بکوژێت، موساش لە دەست فیرعەون هەڵهات و چووە خاکی مەدیان מִדְיָן ولەوێ لەسەر بیرێک دانیشت، کاهینی مەدیانیش حەوت کچی هەبوو، هاتن ئاویان برد بۆ مەڕەکانی باوکیان و لەو کاتەشدا کۆمەڵێک شوان هاتن و دەریانکردن، موساش فریایان کەوت و مەڕەکانی کاهینی مەدیانی ئاو دا و ئەوانیش هاتنە لاى ڕەعوئیل רְעוּאֵל (یەپروون יִתְרוֹ) ی باوکیان، ئینجا پێی گوتن: ئەوە بۆچی ئەمڕۆ زوو هاتنەوە؟ کچەکانیش گوتیان: پیاوێکی میسری لەدەست شوانەکان ڕزگاری کردین و مەڕەکانیشی ئاو دا. ئەویش بە کچەکانى گوت: ئەی ئەو پیاوە میسرییە لە کوێیە؟ بۆچی بە جێتان هێشت؟ بچن بە دوایدا بانگی بکەن با نان بخوات. ئینجا هاتنە لای و ڕازی بوو بەوەى لایان بمێنێتەوە. کاهینی مەدیانیش کچێکی خۆیی دایێ کە ناوی (صیففورە) צִפֹּרָה  بوو، پاشان کوڕێکی لێبوو. 
دوای ئەوەی پاشای میسر مرد، گەلی ئیسرائیل لە ژێر زوڵمی فیرعەوندا دەچەوسێنرانەوە و هاواریان بۆ خوا دەبرد)(3). 
 (موسا بوو بە شوانی مەڕەکانى یەپروون יִתְרוֹ ى (( یەپروون لە ئەدەبیاتى ئیسلامیدا بە شوعەیب بێغەمبەر ناسراوە...نووسەر) خەزوری موسا (کاهینی مەدیان) پاشان مەڕەکانى بردە دەشت و دەر لە نزیک چیای "حۆریب"، جا فریشتەی خوداوەندی لە ئاگرێکدا بۆ دەردەکەوێت کە لە دەوەنێکەوە هەڵدەستا)(4). 
سەرباری ئەم هەموو چاکە و مرۆڤدۆستیەی کە هۆزی مەدیان بەرامبەر موسا نواندیان و کچیان دایێ‌، کە چی موسا خیانەتی لێکردن و هەموو نێرینەکانى ئەو خێڵەی کەموو (تووکەبەر) یان هاتبوو دانیە بەر زەبری شمشێر و کچە گەنجانەکانیشی بەسەر هێزە بەربەریە هەمەجیەکەیدا وەک غەنیمەت دابەش کرد [وەک چۆن موحەممەد هەموو نێرینەکانى هۆزى بەنى قورەیزەی (ئەوانەی تووکەبەریان هاتبوو) دایە بەر زەبری شمشێر، کە ژمارەیان 700 کەس بوو، پاشان کچە جوانەکانیشیان لە خۆیان مارە کرد]. 
بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە کاتێک لە هۆکاری ئەو کۆمەڵکوژیەی موسا دەکۆڵیتەوە ئەوا بیانویەکى بێبنەمات بۆ دەهێننەوە کە لە (تەوڕات תלמוד) دا هاتووە و دەڵێ: (ژنانی مەدیان پیاوانی جولەکەیان تووشی زینا و داوێنپیسی کرد و ئەمەش بووە هۆی داوێنپیسی لە ناو جولەکەدا)! 
(( لە کتێبی ژمارەکان (سفر العدد במדבר ) دا هاتووە: (خوداوەند لەگەڵ‌ موسا دوا و گوتی: تۆڵەی بەنو ئیسرائیل لە مەدیانییەکان بکەرەوە و ئینجا دەچیتە پاڵ‌ گەلەکەت (واتە پاش ئەوەش دەمریت). موساش بەهۆزەکەى گوت: لە نێو خۆتاندا کۆمەڵێک پیاو چەکدار بکەن بۆ ئەوەی بچنە سەر مەدیانییەکان و تۆڵەی خوداوەندیان لێ بکەنەوە، لە هەر هۆزێک هەزار کەس لە هۆزەکانى بەنو ئیسرائیل بۆ جەنگ دەنێرن، کە دوانزە هەزار کەسە و چەکدار کراون. ئینجا موسا ناردنی بۆ جەنگ لەگەڵ‌ "فێنحاسی کوڕی ئەلیعازەر"ی کاهین. جا شەڕ دژ بە مەدیانییەکان دەستی پێکرد وەک خوداوەند فەرمانى پێکردبوون. گشت نێرینەکانى قەومی مەدیانییەکانیان کوشت، لەگەڵ‌ پاشاکانیان: ئێوی و ڕاقەم و صورو و حور و ڕیبەع، و بەلعامی کوڕی باعوریشیان بە شمشێر کوشت. جا نەوەی ئیسرائیلیش ژن و منداڵى مەدیانییەکانیان ڕاپێچ کرد و هەموو ئاژەڵ‌ و و مەڕ و مانگا و هەموو موڵکەکانیانى تاڵان کردن. هەموو شار و قەڵاکانیشیان بە ئاگر سوتاند. دەستکەوت و تاڵانیەکەشیان کە پێکهاتبوو لە مرۆڤ و ئاژەڵ‌، بۆ خۆیان برد. دواتر بە دەستکەوتەکانیانەوە گەڕانەوە لای موسا و ئەلیعازەری کاهین و ڕۆڵەکانى بەنو ئیسرائیل. پاشان موسا لە فەرماندە سەربازییەکان تووڕە بوو. پێی گوتن: ئایا هەموو کچ و ژنەکانتان هێشتۆتەوە؟ ئەوان بوون بە قسەی بەلعامیان کرد و بوونە هۆی ناپاکی بەنوئیسرائیل لەگەڵ‌ خودادا، لەگەڵ‌ باعور، پاشان دەرد و بەڵا لە نێو بەنو ئیسرائیلدا بڵاو بوەوە. ئینجا موسا گوتی: ئێستا هەموو منداڵە نێرینەکان بکوژن، لەگەڵ‌ ئەو ژنانەی لەگەڵ‌ نێرینەیەکدا جوتبوون و فەسادیان کردووە، بەڵام هەموو ئەو ژنانەی لەگەڵ‌ پیاوەکاندا جووت نەبوون، بۆ خۆتان بە زیندوویی بیانهێڵنەوە، ئێوەش بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ لە دەرەوەی ئۆردوگاکەدا بن و خۆتان لە گڵاوی پاک بکەنەوە. هەر کەسێکیش یەکێکی کوشتووە یان دەستی بەر کوژراوێک کەوتووە با لە ڕۆژی سێیەم و حەوتەمدا خۆی پاک بکاتەوە. 
دووبارە خوداوەند لەگەڵ‌ موسا دوا و گوتی: تۆ و ئەلیعازەری کاهین و سەرۆکەکانی باوکانی کۆمەڵ‌، تاڵانییەکان لە خەڵک و ئاژەڵ‌ بژمێرن، تاڵانییەکەش لە نێو ئەو جەنگاوەرانەی بەشداریی جەنگیان کرد بە نیوەیی بەشی بکەن. باجی خوداوەندیش دەربهێنەوە لە بەشی ئەو کەسانەی بەشداریی شەڕیان کردووە، یەک لە پێنج (خمس חומָשים) لە خەڵک و مانگاو گوێدرێژ و مەڕ، لە نیوەی دەستکەوتەکانى ئەوان وەریدەگرن و دەیدەنە ئەلیعازەری کاهین، کە ئەمەش ئەو پیتاکەیە بۆ خوداوەند بەرز دەکرێتەوە، لە نیوەکەی نەوەی ئیسرائیلیش یەک لە پەنجا لە خەڵک و مانگا و گوێدرێژ و مەڕ، لە هەموو ئاژەڵەکان دەیدەیتە لاوییەکان، کە ڕێ‌وڕەسمی نشینگەی خوداوەند دەپارێزن. کۆی ئەو تاڵانیانەش لەلایەن شەڕکەرەکانى بەنو ئیسڕائیلەوە دەستى بەسەردا گیرا، شەش سەد و حەفتا و پێنج هەزار مەڕ و حەفتاو دوو هەزار مانگا و شەش سەد و یەک هەزار گوێدرێژ بوو، لە مرۆڤیش و لەو ئافرەتانەی لەگەڵ‌ پیاودا جووت نەبوون، سی و دوو هەزار کەس بوون. جا نیوەکەشى بەشی ئەوانە بوو لە شەڕەکەدا بەشدارییان کردبوو، سێ سەد و سی و حەوت هەزار و پێنج سەد مەڕ بوو. باجیش بۆ خوداوەند لە مەڕەکان شەش سەد و حەفتا و پێنج بوو، مانگاکانیش سی و شەش هەزار. باجی خوداوەند حەفتا و دوو بوو، گوێدرێژیش کە سێ هەزار و پێنج سەد بوو، بەشە باجەکەی خوداوەند شەست و یەک بوو. مرۆڤیش شانزە هەزار بوو، باجەکەی خوداوەندیش سی و دوو بوو. جا موسا ئەو باجەی کە پیتاکی بەرز کراوە بوو بۆ خوداوەند، دایە ئەلیعازەری کاهین، بەو شێوەیەی خوداوەند فەرمانی بە موسا کردبوو، بەڵام نیوەکەی ئیسرائیل کە موسا بەسەر پیاوانى ئیسرائیلدا بەشی کردبوو سێ سەد و سی و حەوت هەزار و پێنج سەدسەر مەڕ بوو. مانگاش سی و شەش هەزار بوو، گوێدرێژیش سێ هەزار و پێنج سەد بوو. مرۆڤیش شازدە هەزار بوو. جا موساش لە نیوەکەی نەوەی ئیسرائیل یەک لە پەنجای خەڵک و ئاژەڵی برد و دایە لاوییەکان (هۆزەکەی موسا) کە ڕێوڕەسمى نشینگەی خوایان دەپاراست، بەو شێوەیەی کە خوداوەند فەرمانی بە موسا کردبوو. ئینجا لێپرسراوانی سوپاکە هاتن بۆ لاى موسا، فەرماندەی هەزاران و فەرماندەی سەدان بە موسایان گوت: ئێمەی خزمەتکارانت کە بەشداری شەڕمان کرد و لە ژێر دەستماندا بوو، کەسمان لەدەست نەداوە، ئەوەتا قوربانی خوداوەندمان پێشکەش کرد، هەموو یەکێکیشمان هەر کەل‌وپەل و زێڕێکی دەستکەوتووە لە خرخاڵ‌ و ئەنگوستیلە و گوارە و ملوانکە، بۆ کەفارەت کردنمان لەبەردەمی خوداوەند. جا موسا و ئەلیعازەری کاهین زێڕەکەیان لـێ‌ وەرگرتن. هەمو کەل‌وپەلێکی دروستکراو، هەموو زێرێکی پیتاک کراو، کە لە لایەن فەرماندەی سەد و هەزارەکان بۆ خوداوەند بەرز کرایەوە، شانزە هەزار و حەوت سەد و پەنجا شاقڵ‌ بوو. بەڵام پیاوانی سوپاکە ئەوەی دەستیان کەوتبوو بووە موڵکی خۆیان. جا موسا و ئەلیعازەری کاهین زێڕەکەیان لە فەرماندەیی هەزاران و سەدەکان وەرگرت و هێنایانە ناو چادری ژوانەوە وەک یادگارییەک بۆ نەوەی ئیسرائیل لەبەردەم خوداوەندا))(5). 
موسای پێغەمبەر گشت کۆمەڵکوژیەکانی ڕاستەوخۆ بە فەرمانی خودا ئەنجام دا و داوای لێکردبوو دوانزە هەزار چەکدار ئامادە بکات بۆ ئەوەی خاکی مەدیانییەکان داگیر بکات. پاشان لەشکرەکەی ناردە سەر ئەو شارە و هەرچی نێرینەی تێدا بوو وەک بەرخ لەسەر شەریعەتی خودا سەری بڕین (الژبح على شریعە الله). ئەمە لە کاتێکدا کە هۆزی مەدیان هەرگیز بڕوایان نەدەکرد ڕۆژێک بێت و ئەم بێگانانە لە کاتى دەرچوونیان لە میسر و پێشوازی لێکردنیان و خزمەت کردنی موسای بەرپرسی سەربازیان، کە لە کاتى لێقەوماندا پشتیان گرت و کچیان دایێ، ئاوا بە ئاسانی ببێتە ئەو مرۆڤە دڕندە و سپڵەیە و بە خۆی و هێزە شەڕەنگێزەکەیەوە هێرشیان بکاتە سەر و کوڕیان بکوژێت و ناموسی کچەکانیشیان ئەتک بکات و ژن و منداڵەکانیان بداتە بەر زەبری شمشێر و ماڵ‌ و حاڵیشیان تاڵان بکات و هەموو ئاژەڵەکانیشیان بە تاڵان بەرێ‌ و خانووەکانیشیان بە شێوەیەکی هەمەجیانە و دڕندانە بسوتێنن و وێرانى بکەن. 
لێرەدا ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەبێت، کە هەموو پیاوەکانى دانیشتووى مەدیان و ئەوانەى توانای شەڕکردنیان هەبوو لە ناویان بردن، بەڵام منداڵە نێرینەکان و بەشێک لە ژنەکانیان کە هەندێکیان کچ بوون بەزیندوویى هێشتەوە، کاتێکیش سوپاکەی موسا لە جیهادکردن لە پێناوی خودا بەسەرکەوتوویی و بە کۆمەڵێ دیل و دەستکەوت گەڕانەوە، موسا ڕۆیشت بۆ پێشوازی لێکردنیان، کاتێکیش دیلەکانى بینی زۆر تووڕە بوو، بۆچى؟ لەبەر ئەوەی منداڵە نێرینەکانیان نەکوشتووە! ! ژنەکانیشیان نەکوشتوون! ئینجا موسای خوێنڕێژ و داماڵراو لە هەموو ئەخلاقێکی مرۆڤایەتی و ویژدانی، بەو پەڕی هەمەجیەتەوە فەرمانی بە لەشکرەکەیدا گشت منداڵەکان بکوژن! 
پاش ئەوەی لە کوشتنی منداڵەکان بوونەوە، تینوێتی بە خوێنی ئەو منداڵە بێتاوانانە نەشکا و داواشی کرد ژنەکانیش بکوژن، بەو بیانوەی بوونەتە مایەی خیانەتکردن لە خودا و کوڕەکانى هۆزی موسایان تووشی داوێن پیسی و زینا کردووە و خوداش لە تۆڵەی ئەو داوێنپیسییە، بیست و چوارهەزار جولەکەی بە دەرد و نەخۆشی لە ناو برد، بەڵام منداڵەبچووکە مێینەکان بە فەرمانی موسا بە زیندوویی هێشتیاننەوە و وەک خەڵات و پیشەی باوی پێغەمبەران، بەسەر جەنگاوەرە دلێر و موجاهیدەکانى ڕێگای هیدایەت دابەشی کردن، کە ژمارەیان سی و دوو هەزار کەس بوو. پاشان موسا کەوتە سەرژمێریی تاڵانی و دزیەکە و بەسەر عەسابە جیهادییەکاندا دابەشی کردن، وەک پێشتر ژمارەکەیمان گوت و ئەمەش بێجگە لەو بڕە زۆرە لە زێڕ و ملوانکەو چەندین شتی گران بەهای تر، کە موسا بەسەریاندا دابەشی کرد. 
جگە لەو هەموو ئەو تاوانانەى کە مووسا دژ بەهۆزى مەدیان ئەنجامی دان، لەبەرامبەر هۆزەکەى خۆشیدا ئەوەندە دڵرەق و ویژدان مردوو بووە لە ڕۆژێکدا سێ‌ هەزار کەسى لە هۆزەکەى خۆى کوشتووە، بە بیانووى تاوانى گوێرەکەپەرستى (گوێرەکەى سامیری) (کە لە سفری هۆشەع הושע دا بە ناوی گوێرەکەکەی سامیرە ـ عجل شۆمرۆن ـ עֵגֶל שֹׁמְרוֹן هاتوە) کە باشتر وایە لە زمانى تەوراتەوە بۆتانى ڕابگوێزم: 
((کاتێ گەل بینی موسا لەڕوو داماوە بۆ هاتنە خوارەوە لە چیاکە، جا لەسەر هاڕون کۆبوونەوەو پێیان وت: هەستە، خودایەکمان بۆ دروست بکە لەپێشمانەوە بڕوات، چونکە ئەو موسایەی کە لە خاکی میسرەوە سەری خستین، نازانین چیی لێهات. هاڕونیش پێی وتن: ئەو گوارە زێڕانەی لە گوێی ژنەکانتان ‌و کوڕەکانتان ‌و کچەکانتانن لێیانبکەنەوەو بۆمیان بهێنن. جا هەموو گەل ئەو گوارانەی لە گوێیان بوون لێیانکردنەوەو بۆ هاڕونیان هێنا. ئەویش لەدەستیانى وەرگرت ‌و بە قەڵەم‌و چەکوچ وێنەى کێشاو کردى بە گوێرەکەیەکى لەقاڵبدراو، جا بە ئاماژە بە گوێرەکەکە وتیان: ئەوە خوداکەتە ئەى ئیسرائیل، ئەوەى لە خاکی میسرەوە تۆى دەرهێنا. کاتێ‌ هاڕون بینی، قوربانیگەیەکی لە پێشی دروست کردو بانگەوازى داو وتی: بەیانی جەژنە بۆ خوداوەند. جا بەیانی زوو هەستان‌و قوربانی سووتاویان سەرخست‌و قوربانی ئاشتییان پێشکەش کرد، ئینجا گەل بۆ خواردن و خواردنەوە دانیشتن‌و پاشان هەستان بۆ ڕابواردن. 
جا خوداوەند بە موسای وت: بڕۆ خوارەوە، چونکە گەلەکەت گەندەڵ‌ بووە، ئەوەى لە میسرەوە سەرتخست. زوو لایاندا لەو ڕێگایەى کە فەرمانم پێکردن، گوێرەکەیەکى لەقاڵبدراویان بۆ خۆیان دروست کردووەو کڕنوشى بۆ دەبەن‌و قوربانیى بۆ سەردەبڕن‌و دەڵێن: ئەمە خوداکەتە ئەى ئیسرائیل، ئەوەى لە خاکی میسرەوە سەرى خستیت. هەروەها خوداوەند بە موسای وت: (تەماشاى ئەم گەلەم کرد‌و ئەوەتا گەلێکى مل ڕەقە. ئێستاش لێمگەڕێ با تووڕەییم بەسەریاند بێتە جۆش‌و کۆتاییان پێ بهێنم، تۆش دەکەم بە گەلێکی مەزن. موساش لە خوداوەند خودای پاڕایەوەو وتى: (خوداوەند بۆچى تووڕەییت بەسەر گەلەکەتدا دێتە جۆش، کە لە خاکی میسرەوە بەتوانایەکى مەزن‌و دەستێکى بەهێزەوە دەرتهێنا؟ بۆچی میسرییەکان بڵێن، بە نیازخراپى دەریهێنان تا لە چیاکان بیانکوژێت‌و لەسەر ڕووی زەوی نەیانهێڵیت؟ لە جۆشى تووڕەیت بگەڕێوە‌و پەشیمانبەوە لەوەی خراپە بە  گەلەکەت بکەیت. ئیبراهیم‌و ئیسحاق‌و ئیسرائیلی خزمەتکارانت بەبیر بێتەوە کە بەخۆت سوێندت بۆیان خواردو پێیانت وت، نەوەکانتان زۆر دەکەم وەک ئەستێرەکانى ئاسمان‌و هەموو ئەم خاکەش کە باسم کرد، دەیدەم بە نەوەکانتان‌و دەبێتە موڵکیان بۆ هەتاهەتایە. جا خوداوەند پەشیمان بووەوە لەو خراپەیەى وتى بە گەلەکەی دەیکات. 
جا موسا ڕووى وەرگێڕا و لە چیاکە هاتە خوارەوەو هەر دوو تەختەی شایەتیەکەش  بەدەستیەوە بوو، ئەو تەختانەى لە هەردوو ڕووەکەى نووسرابوون، لەم لا‌و لەو لاوە نووسرابوون. تەختەکان دەستکردی خودان‌و نووسینەکەش نووسینی خودایە لەسەر تەختەکان نەخش کراوە. کاتێ یەشوع گوێى لە دەنگی گەل بوو کە هەرایان بوو، بە موسای وت: دەنگی جەنگە لە ئۆردوگاکە! ئەویش وتى: (نە دەنگی هاواری سەرکەوتنە، نە دەنگی هاواری دۆڕان، بەڵکو دەنگی گۆرانیە، ئەوەى دەیبیستم). 
ئەوبوو کاتێ لە ئۆردوگاکە نزیک کەوتەوە، چاوی بە گوێرەکەو سەما کەوت، تووڕەیی موسا جۆشا‌و هەردوو تەختەکەی لە دەستیەوە فڕێ دا و لە خوار چیاکە شکاندنى. ئینجا ئەو گوێرەکەیەى دروستیان کردبوو بردىو سووتاندى‌و هاڕى تا بوو بە تۆز‌و بەسەر ئاوەکەدا بەبای کردو دەرخواردی نەوەی ئیسرائیلى دا. موسا بە هاڕونى وت: (ئەم گەلە چییان لێ کردووى تا ئەو گوناهە گەورەیەیان بەسەر بهێنى؟ )، هاڕونیش وتی: (با تووڕەیی گەورەم نەجۆشێ، خۆت ئەم گەلە دەناسى کە لە خراپەدایە. پێیان وتم چەند خودایەکمان بۆ دروست بکە کە لە پێشمانەوە بڕۆن، چونکە ئەم موسایە، ئەو پیاوەی لە خاکی میسرەوە سەرىخستین نازانین چی لێ  هات. منیش پێم وتن، کێ زێڕی هەیە با لێى بکاتەوەو بمداتێ، جا فڕێمدایە ناو ئاگرەوەو ئەم گوێرەکەیە دەرچوو). موسا بینی گەل بەڕەڵا کراوە، چونکە هاڕون بەڕەڵاى کردبوون بۆ گاڵتە لەنێو بەرهەڵستکارانیان. ئینجا موسا لە دەروازەى ئۆردوگاکە وەستاو وتی: کێ بۆ خوداوەندە با بێتە لام. جا هەموو نەوەی لاوی لێى کۆبوونەوە. ئەویش پێی وتن: خوداوەند خودای ئیسرائیل ئاوای وت: با هەر یەکە شمشێرەکەی بکات بە لاڕانیەوە، تێپەڕن‌و بگەڕێنەوە دەرگا بە دەرگا لە ئۆردوگاکە، با هەریەکەو بکوژێت جا براى بێت یان برادەر یان خزم. نەوەی لاویش وایان کرد وەک موسا وتى ‌و ئەو ڕۆژە نزیکەى سێ‌ هەزار پیاو لە گەل کەوتن. موسا وتی: ئەمڕۆ دەستتان پڕ بکەن بۆ خوداوەند، کە هەریەکەو بە کوڕەکەى یان بە براکەى، تا بەرەکەتتان بەسەردا بدات. 
ئەوە بوو بۆ بەیانی موسا بە گەلی وت: ئێوە گوناهێکی گەورەتان کرد، ئێستا سەردەکەوم بۆ لای خوداوەند، بەڵکو کەفارەتى گوناهەکەتان بکەم. جا موسا گەڕایەوە لای خوداوەندو وتی: ئای کە ئەم گەلە گوناهێکی گەورەی کرد و خوداى زێڕیان بۆ خۆیان دروست کرد، ئێستاش لە گو
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2013-11-12 15:01:00
به‌شی ( دینه‌کانی تر ) ئاماده‌کرد ( شازین هێرش )



دوای, ئەوەی, پاشای, میسر, مرد, گەلی, ئیسرائیل, لە, ژێر, زوڵمی, فیرعەوندا, دەچەوسێنرانەوە, و, هاواریان, بۆ, خوا, دەبردشازین, هێرشتوندوتیژى, لە, تەوڕات, دا, , لاپەڕە, خوێناوییەکانى, موسا, و, یەشوع, وەک, نموونە, به‌شی, یه‌كه‌م Tags





دینی ئیسلام



وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَد ...