توندوتیژى لە (تەوڕات) دا - لاپەڕە خوێناوییەکانى (موسا و یەشوع) وەک نموونە، به‌شی یه‌كه‌م, شازین هێرش  به‌شی یه‌كه‌م:
بڕوادارانی ئاینە ئاسمانییەکان (جولەکە، مەسیحی و موسڵمان) لەو باوەڕەدان کە موسا یەکێکە لە پێغەمبەران و نێردراوانی خودا، و ڕۆڵێکی گرنگی لە چەسپاندنی شەریعەتدا ھەبووە و یەکەم شەریعەتیش کە لە خوداوەندەوە ئاڕاستەی مرۆڤایەتی کراوە لە ڕێی موسای پێغەمبەرەوە بووە، وەک چۆن بە یەکێک لە پێنج پێغەمبەری (ئولولعەزم) دادەنرێت و شەریعەتی بۆ بەنو ئیسرائیل ھێناوە تا لە تاوان و گوناە و بتپەرستی دوور بکەونەوە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنج و تێڕامانە، ئەم پێغەمبەر و پیاوی خودایە ـ بەپێی دەقە یەھوودیەکان ـ تاوان و کۆمەڵکوژیی ئەنجام داوە، کە ناشێت لە پێغەمبەرێکی خودا بوەشێتەوە وکوڕەکانیان بکوژێت وکچۆڵەکانیشیان بەزیندوویی بھێڵێتەوە (وەک چۆن فیرعەونی میسر ئەنجامی دا) و دەست بەسەر ماڵ و موڵکیاندا بگرێت و فەرھوودیان بکات!
لێرەدا دەخوازم ئاماژەیەک بەم کەسێتییە سادیە بکەم، کە بە چ شێوەیەک ھۆزی (مەدیان) מִדְיָן ی کۆمەڵکوژ کردووە و ژن و کچ و کوڕیانی بە سەروەت و سامانیانەوە تاڵان کردووە و نێرەکانیشانی داوەتە بەر زەبری شمشێر، کە ھەموو ئەمانەشی لە پێناوی ڕازیکردنی دڵی خواوەند "یەھواە" יְהוָה دا بووە، بۆ ئەوەی گەلی ئیسڕائیل باشتر ببنە گەلی ھەڵبژێردراوی "خودا".
لە سەرەتا لە دەقی "تەورات תורה " ە وە دەست دەکەم بە باسی کار و کردەوە دڕاندانەکەی مووسا و پاشان ئەوەی لە کتێبی "تەلمود תלמוד " و "میدراش מדרש " دا ھاتوە باسی دەکەین، ئینجا دێینە سەر ئەو ئایەتانەی "قورئان" کە ئاماژە بەم پیاوە سادی و شەڕخوازە دەکەن و بە بەندەی چاکەکاری خودا وەسفی دەکەن.
یەکێک لەو تاوانە قێزەونانەی کە موسا ئەنجامی داون، کۆمەڵکوژیی ھۆزی مەدیان מִדְיָן بوو، کە پاش ئەوەی چاکە و خزمەتیان کردووە و کچیان داوەتێ، کەچی موسا بە بیانوی داوێنپیسیی ئەو ھۆزە و زیناکردنی کوڕانی ئیسرائیل لەگەڵ کچانی (مەدیان מִדְיָן) کۆمەڵکوژی کردوون. بەپێی کتێبی تەورات، مەدیان מִדְיָן دەچنەوە سەر (مەدیان) ی کوڕی ئیبراھیم، کە لە (قەتوورە) קְטוּרָה ی ژنە جاریەکەی ئیبراھیم پێغەمبەرە:
(پاشان ئیبراھیم گەڕایەوە و ژنێکی ھێنا بە ناوی قەتورە(١). (وشەی مەدیان מִדְיָן یش بە مانای ململانێی و پشێوی دێت، کە ناوی کوڕی چوارەمی ئیبراھیمە لە قەتوورەی ژنی، پاشان کوڕەکانی قەتوورەی نارد بۆ خاکی ڕۆژھەڵات، تاکو لەگەڵ ئیسحاقی کوڕیدا لەسەر میراتی نەبێتە شەڕیان)(٢).
بەڵام نابێت ئەو فەزڵ و چاکەیەی کە ھۆزی "مەدیان מִדְיָן " لەبەرامبەر موسا نواندیان، ئاوا بە زوویی ئەم پێغەمبەری خوایە لە بیر بکردایە و ودەستی نەچوایەتە خوێنی ئەو گەلەوە؟!
جا با بزانین تەورات תלמוד چۆن ئەم سەرگوزەشتەیەمان بۆ باس دەکات:
(کاتێ موسا گەورە بوو، چووە دەرەوە بۆ لای برا جولەکەکانی تا بڕوانێتە ئەو زوڵم و ستەمەی بەرامبەریان دەکرێت، تەماشای کرد پیاوێکی میسری لە پیاوێکی جولەکە دەدات، پاشان سەیرێکی ئەملا ولای کرد، کە زانی کەس دیار نیە ئینجا پیاوە میسرییەکەی کوشت و لە ناو لمدا شاردیەوە. بۆ ڕۆژی دواتر دوو پیاوی جولەکەی بینی شەڕ دەکەن، جا بە پیاوە گوناھبارەکەی گوت بۆ لە براکەت دەدەیت؟ پیاوەکەش گوتی: کێ تۆی کردووە بە پاشا و داوەر بەسەر ئێمەوە، ئایا دەتەوێت بمکوژی، وەک چۆن پیاوە میسرییەکەت کوشت. ئینجا موسا ترسا و گوتی: بێگومان ئەم کارە ئاشکرا بووە. کاتێک فیرعەونیش بە کێشەکەی زانی، ھەوڵی دا موسا بکوژێت، موساش لە دەست فیرعەون ھەڵھات و چووە خاکی مەدیان מִדְיָן ولەوێ لەسەر بیرێک دانیشت، کاھینی مەدیانیش حەوت کچی ھەبوو، ھاتن ئاویان برد بۆ مەڕەکانی باوکیان و لەو کاتەشدا کۆمەڵێک شوان ھاتن و دەریانکردن، موساش فریایان کەوت و مەڕەکانی کاھینی مەدیانی ئاو دا و ئەوانیش ھاتنە لای ڕەعوئیل רְעוּאֵל (یەثروون יִתְרוֹ) ی باوکیان، ئینجا پێی گوتن: ئەوە بۆچی ئەمڕۆ زوو ھاتنەوە؟ کچەکانیش گوتیان: پیاوێکی میسری لەدەست شوانەکان ڕزگاری کردین و مەڕەکانیشی ئاو دا. ئەویش بە کچەکانی گوت: ئەی ئەو پیاوە میسرییە لە کوێیە؟ بۆچی بە جێتان ھێشت؟ بچن بە دوایدا بانگی بکەن با نان بخوات. ئینجا ھاتنە لای و ڕازی بوو بەوەی لایان بمێنێتەوە. کاھینی مەدیانیش کچێکی خۆیی دایێ کە ناوی (ێیففورە) צִפֹּרָה بوو، پاشان کوڕێکی لێبوو.
دوای ئەوەی پاشای میسر مرد، گەلی ئیسرائیل لە ژێر زوڵمی فیرعەوندا دەچەوسێنرانەوە و ھاواریان بۆ خوا دەبرد)(٣).
(موسا بوو بە شوانی مەڕەکانی یەثروون יִתְרוֹ ی (( یەثروون لە ئەدەبیاتی ئیسلامیدا بە شوعەیب بێغەمبەر ناسراوە...نووسەر) خەزوری موسا (کاھینی مەدیان) پاشان مەڕەکانی بردە دەشت و دەر لە نزیک چیای "حۆریب"، جا فریشتەی خوداوەندی لە ئاگرێکدا بۆ دەردەکەوێت کە لە دەوەنێکەوە ھەڵدەستا)(٤).
سەرباری ئەم ھەموو چاکە و مرۆڤدۆستیەی کە ھۆزی مەدیان بەرامبەر موسا نواندیان و کچیان دابێ، کە چی موسا خیانەتی لێکردن و ھەموو نێرینەکانی ئەو خێڵەی کەموو (تووکەبەر) یان ھاتبوو دانیە بەر زەبری شمشێر و کچە گەنجانەکانیشی بەسەر ھێزە بەربەریە ھەمەجیەکەیدا وەک غەنیمەت داب%
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2013-11-13 03:42:00
به‌شی ( دینه‌کانی تر ) ئاماده‌کرد ( شازین هێرش )



خەزوری, موسا, کاھینی, مەدیان, پاشان, مەڕەکانی, بردە, دەشت, و, دەر, لە, نزیک, چیای, حۆریب, جا, فریشتەی, خوداوەندی, لە, ئاگرێکدا, بۆ, دەردەکەوێت, کە, لە, دەوەنێکشازین, هێرشتوندوتیژى, لە, تەوڕات, دا, , لاپەڕە, خوێناوییەکانى, موسا, و, یەشوع, وەک, نموونە, به‌شی, یه‌كه‌م شازین, هێرش Tags





دینی ئیسلام



وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَد ...