توندوتیژى لە (تەوڕات) دا - لاپەڕە خوێناوییەکانى (موسا و یەشوع) وەک نموونە، به‌شی دووه‌م

توندوتیژیی لە (تەورات)دا.
لاپەڕە خوێناوییەکانی (موسا و یەشوع) وەک نموونە

 بەشی دووەم (كۆتایی)

یەشوع جگە لەوەی خاكێكی پڕ لە دانیشتوانی بە ژن و منداڵ و ئاژەڵەوە كۆمەڵكوژ كرددووە، بەمەش ڕۆحی سادە و شەڕەنگێزی دانەمركاوە كەچی نەفرەت لەو كەسانە دەكات كە شارێكی وەك ئەریحا ئاوەدان دەكاتەوە و سوێند دەخوات بە خودا ھەر كەسێك ویستی دووبارە ئەم شارە درووست بكاتەوە بە مەرگی نۆبەرەكەی بناغەی دادەنێت و بە مەرگی منداڵە بچووكەكەی دەرگاكەی بنیات دەنێتەوە. جا لە پاش كاولكردنی شاری ئەریحا و كۆمەڵكوژكردنی دانیشتوانەكەی، بەنوئیسرائیل لەبەرامبەر لەشكری "عای" دەشكێن ئەویش بەو ھۆیەوە كە خودا غەزەبی لێگرتوون، چونكە یەكێك لە بەنو ئیسرائیل خیانەتی لە غەنیمەتەكەدا كردووە و لە قەدەغە كراوەكەی خوداوەندی بە مەبەستی شەخسی دزیووە و سەرئەنجام یەشوع دەیگرێت و بە خۆی و ماڵ و منداڵ و سامان ئەو دەستكەوتەشی كە بۆ خۆی گل داوەتەوە، دەیانسوتێنێت، پاشماوەی ئەم بەسەر ھاتانەش لە كتێبی یەشوع دا بەم شێوەیە ھاتوە:
((بەڵام نەوەی ئیسرائیل سەبارەت بە قەدەغە كراوەكە ناپاكییان كرد، عەخانی كوڕی كەرمی كوڕی زەیدی كوڕی زارەح لە ھۆزی یەھوزا لە قەدەغە كراوەكەی برد، جا تووڕەیی خوداوەند بەسەر نەوەی ئیسرائیلدا جۆشا، یەشوعیش چەند پیاوێكی لە ئەریحاوە بۆ عای نارد كە لای "بەیت ئاڤنە"وەیە و كەوتووەتە خۆرھەڵاتی بێت ئیل پێی گوت: "سەركەون سیخوڕی زەوییەكە بكەن". پیاوەكانیش سیخوڕی عایان كرد، ئینجا گەڕانەوە لای یەشوع و پێیان گوت: "با ھەموو گەل سەرنەكەون، بەڵكو تەنھا نزیكەی دووھەزار یان سێ ھەزار پیاو بەسەر عایدا بدەن، پێویست ناكات ھەموو گەل ڕەوانەی ئەوی بكەیت، چونكە بە ژمارە كەمن"جا نزیكەی سێ ھەزار كەس سەركەوتن بۆ ئەوێ، بەڵام لەبەردەم عای ھەڵھاتن و خەڵكی عای لێیان دان و نزیكەی سی وشەش پیاویان لێ كوشتن و دوایان كەوتن، لەبەردەم دەروازەكەوە تا شباریم و لە لە لێژاییەكەدا لێیان دان، جا گەل ڕەنگیان بە ڕووەوە نەما، یەشوعیش جلەكانی دادڕی و لەبەردەم سندوقی خوداوەنددا كەوتە سەر زەوی و تا ئێوار خۆی و پیرانی نەوەی ئیسرائیل خۆڵیان بەسەر خۆیاندا كرد، ئینجا یەشوعی گوتی: "ئای خوداوەندم خوداوەند، بۆچی ئەم گەلەت بە تەواوی لە ئۆردون پەڕاندەوە تا بماندەیتە دەست ئەمورییەكان و لە ناومان بەرن؟ خۆزگا بەوەندە قایل دەبوویت و لەو بەری ئۆردون دەماینەوە، ئای خوداوەندم، من چی بڵێم پاش ئەوەی نەوەی بەنو ئیسرائیل لە بەرامبەر دوژمنەكانیدا بەزین؟ جا كەنعانییەكان و سەرجەم دانیشتوانی خاكەكە ئەمە دەبیستن و گەمارۆمان دەدەن و ناومان لەسەر زەوی دەسڕنەوە، ئەی چیدەكەی بۆ ناوی گەورەیی خۆیت.
ئینجا خوداوەند بە یەشوعی گوت: ھەستە، بۆچی ئاوا بەسەر زەویدا كەوتووی؟ نەوەی ئیسرائیل گوناھیان كرد و پەیمانەكەیان شكان، كە فەرمانم پێكردبوون و قەدەغە كراوەكەیان برد و دزیان كرد و نكۆڵیان لێكرد و لە ناو شتەكانی خۆیان شاردیانەوە، ھەر بۆیە نەوی ئیسرائیل نەیانتوانی بەرامبەر بە دوژمنەكانیان ڕاوەستن و بەزین، چونكە بوونەوەرگەلێكی نەفرەت لێكراوە، لەمەوبەداوەوە لەگەڵتاندا نابم ئەگەر ئەو نەفرەتە لە ناو خۆتاندا بنبڕ نەكەن. ھەستە گەل پیرۆز بكە و پێیان بڵێ با بۆ بەیانی خۆیان پیرۆز بكەن، چونكە خوداوەند، خوادوەندی بەنۆ ئیسرائیل وای فەرمووە، ئەی ئیسرائیل لە نێوتاندا نەفرەتێك ھەیە و بۆیە ناتوانن بەرامبەر بە دوژمنەكانتان ڕاوەستن تا ئەو نەفرەتە لە نێو خۆتاندا دانەماڵن. جا ئەو كەسەی قەدەغە كراوەكەی پێوە دەگیرێت دەسوتێنرێت، چونكە پەیمانی خوادوەندی شكاندووە و كارێكی دزێۆی لە نێو ئیسرائیلدا ئەنجامداوە".
ئینجا یەشوع خێڵی زارحی گرت و پیاوەكانی ھێنایە پێشەوە و پاشان عەخانی كوڕی كەرمی كوڕی زەیدی كوڕی زارحی گرت كە سەر بە خێڵی یەھوزایە، ئینجا یەشوع بە عاخانی گوت: "كوڕی خۆم تكایە، خوادوەند، خوادوەندی ئیسرائیل پیرۆز بكە و دانی پێدا بنێ و پێم بڵێ چیت كردووە و لێمی مەشارەوە".
عەخانیش وەڵامی یەشوعی دایەوە و گوتی: "بەراستی من بەرامبەر بە خوادوەندی ئیسرائیل گوناھم كردووە و ئاوا و ئاوام كردووە، لە نێو دەستەكەوتەكاندا (غەنیمەت) بەرگێكی شەنعاری گران بەھا و دووسەد شاقڵ زێو و قاڵیە زێڕێكم بینی كە كێشەكەی پەنجا شاقڵ دەبوو، حەزم لێكرد و بردم و ئەوەتا لە ژێر زەوی لە ناوەڕاستی چادرەكەمدا شاردوومەتەوە و زێوەكەشی لە ژێرەوەیە".
جا یەشوع چەند كەسێكی نارد بۆ چادرەكە و بینیان ئەوەتا لە نێو چادرەكەدا شارداونەتەوە و زیوەكەش لە ژێریانەوەیە و ئەوانیش شتەكانیان لە نێو چادرەكەدا ھەڵگرت و بۆ یەشوع و ھەموو نەوەی ئیسرائیلیان ھێنا و لەبەردەم خوداوەنددا دایاننا. ئینجا یەشوع عەخانی كوڕی زارەحی لەگەڵ زێو و بەرگەكە و قاڵیە زێڕەكە و كوڕ و كچەكانی و گاو و گوێدرێژ ومەڕەكانی و چادرەكەیی و ھەموو ئەو شتانەی كە موڵكی ئەو بوون بردیان و سەریانخستن بۆ دۆڵی عەخوڕ. ئینجا یەشوع گوتی: "چۆنت لێ تێك داین خوداوەندیش ئەمڕۆ ئاوا لێت تێك دەدات". ئینجا ھەموو نەوەی ئیسرائیل بەردبارانیان كردن و بە ئاگر ھەموویان سووتاندن و كۆمەڵە بەردێكی گەورەشیان بەسەردا كەڵەكە كردن كە تا ئەمڕۆش ھەر لەوێیە. ئینجا خوداوەند لە جۆش و تووڕەییەكەی سارد بوویەوە و ئەو شوێنەش تا ئەمڕۆ بە دۆڵی عەخور (تێكدان) ناو دەبریت)) (١٦).
ئێمە لێرەدا دەپرسین ئایا عەخانی كوڕی زارەح خیانەتی لە ماڵی خودا كردووە یان ژن و منداڵەكانی؟ ئایا نەدەكرا خودا ئەوەندە دڵڕەق و تۆڵەسێن نەبووایە و تەنھا تۆڵەی لە عەخان بكردیایەتەوە و ژن و منداڵكانی عەفوو بكردایە؟ ئەی تاوانی ئەو ھەموو ئاژەڵانەی كە موڵكی عەخان بوو، چی بوو؟ كە ئەوان ھیچ تاوانێكیان نەكردووە و تەنھا ڕۆح لەبەرێكی بەستەزمان بوون و ھیچی تر! دووبارە دەپرسین بۆچی تووڕەیی و جۆشی خوداوەند لە ئاینە سامییەكاندا (جولەكە و ئیسلام) ھەمیشە بە غەزەب و نەخۆشی تاعوون ناردن بۆ میللەتان دەنیشێتەوە، ئەی ئەگەر خودا پێشتر ھەموو شتێكی لە چارەمان نوسیووە ئیتر بۆچی تۆڵەمان لێدەكاتەوە؟ ئەمە لە كاتێكدا كە ھەرچی گومڕایی و و گوناە و كوفر ھەیە كە مرۆڤ تووشی دەبێت پێشتر لە (لە وەحی مەحفوز) دا تۆمار كراوە و بەم پێیەش بێت مرۆڤ ھەر گوناە و تاوانێك بكات، تاوانبار نییە و پێشتر لە چارەی نوسراوە، جا ئیتر نازانین بۆچی خوداوەند لێمان تێناگات و ھەرجارەوە بەڵایەكمان بۆ دەنێرێت؟ من ئەگەر كەسێكی باوەڕدار بم بە ئاینی جولەكە یان ئیسلام، ئەوا ھەرگیز تاغوت و دیكتاتۆرەكانی وەكو ھیتلەر و سەدام و تەیموری لەنگ و خالیدی كوڕی وەلید و میرەكانی ئومەیە و یەشوعی كوڕی نون بە تاونبار نازانم، چونكە پێشتر لە چارەیان نوسراوە كە دڕەندە و كۆمەڵ كوژی میللەتانن و دەست لە منداڵی شیرەخۆرە و پیر و لاو ناپارێزن ــ بە كورتی: دڕەندەیەكی وەكو یەشوع پێغەمبەر شایستەی ھیچ ڕێز و گەورەییەك نییە، بەڵام لە ڕاستیدا جگە لە مرۆڤێكی حەقیر و تاوانبارێك كە ھیچی لە تەیموری لەنگ و مەغۆل و تەتەرەكان زیاتر نییە، ئێمە ھەرلە منداڵییەوە ڕایان ھێناوین كە ڕێز لە پێغەمبەران بگرین و بە ئاگری قیامەت تۆقێندراوین و ھەمیشە وێنەی ئەو تاوانبارانەیان لەبەر چاو جوان كردووین، بەڵام لە ڕاستیدا بەشێكی بەرچاویان تاوانی وا دڕندانەیان ئەنجام داوە كە لە شەللاتیترین پیاوكوژی ئەم سەدەیە ناوەشێتەوە.
جا با بزانین لە دوای كۆمەڵكوژی بنەماڵەی عەخان و ژن و منداڵەكەی، یەشوعی پێغەمبەر چ كۆمەڵكوژییەكی تر ئەنجامدەدات و چ شەرمەزارییەكی تر دەخاتە سەر لاپەڕەی پڕ لە غەدر و تاوان كە كتێبە پیرۆزەكان بەو پەڕی پیرۆزییەوە لەم مرۆڤ كوژە دەڕوانن و بە سیقە پێكراوی دەستە ڕاستی موسای دەزانن!!
((ئینجا خوداوەند بە یەشوعی فەرموو: "مەترسە و ورە بەرمەدە. ھەموو جەنگاوەركانت لەگەڵ خۆت ببە و ھەستە سەركەوە بۆ عای، چونكە من پاشاكەی و گەلەكەی و شارەكەی و خاكەكەییم داوەتە دەست تۆوە و تەسلیمی بەنۆ ئیسرائیلیان دەكەم، جا ئەوەی بە ئەریحا و پاشاكەیت كرد بە عای و پاشاكەشی بكە، بەڵام دستكەوت (غەنیمە) تەكان و ڕەشەوڵاخەكانیان بۆ خۆتان بە تاڵان بەرن و بۆسەیەكیش لە پشتی خۆتانەوە بۆ شارەكە دابنێن".
جا یەشوع ھەموو جەنگاوەرانی ھەستان ھێرش بكەنە سەر شاری عای، یەشوع سێ ھەزار جەنگاوەری پاڵەوانی ھەڵبژارد و بە شەو ناردنی و فەرمانی پێكردن و گوتی: "تەماشا كەن، لە پشتەوە بۆسە بۆ شارەكە دەنێنەوە و زۆریش لە شارەكە دوور مەكەونەوە و ھەمووتان لە ئامادەباشیدا بن، منیش لەگەڵ ھەموو ئەم گەلە لە شارەكە نزیك دەبینەوە و ئیتر دوژمنیش دێتە دەرەوە بۆمان و ئێمەش لەبەردەمیاندا ھەڵدێین و ئەوانیش دوامان دەكەون تا لە شارەكە دووریان دەخەینەوە، چونكە دەڵێن ئەوەتا وەك یەكەم جار لەبەردەممان ھەڵدێن. جا ئێمەش لەبەر دەستیان ھەڵدێین. ئێوەش لە بۆسەكەوە ھەستن و شارەكە داگیر بكەن و خوادوەندتان ئەم شارە دەداتە دەستانەوە. پاشان كە شارەكەتان گرت ئاگری تێبەر دەدەن بە پێی وتەی خوداوەند".
ئینجا یەشوع ناردنی و ئەوانیش بەرەو شوێنی بۆسەكە ڕۆیشتن لە نێوان "بەیت ئیل"و عای دا و لە خوارووی عایدا مانەوە. یەشوعیش ئەو شەوە لە ناو گەلدا مایەوە. بۆ بەیانیش یەشوع زوو لە خەو ھەستا و خۆی و پیرانی ئیسرائیل لە پێش گەلەكەیەوە سەركەوتن بۆ عای و ھاتنە نزیك شارەكە، یەشوعیش پێنج ھەزار پیاوی بردوو كردنیە بۆسە لە نێوان بەیت ئیل و عای لە خۆرئاوای شارەكەدا. كاتێكیش پاشای عای ئەمەی بینی، بەرەوروویان بوونەوە و چوونە بەردەمی دەشتاییەكە، بەڵام نەیاندەزانی كە لە پشت شارەكەوە بۆسەیان بۆ دانراوە. جا یەشوع لەگەڵ سوپای ئیسرائیلییەكاندا بە فێڵ و تاكتیك و بە ڕێگای چۆڵەوانیدا ھەڵھاتن و شكستیان لەبەردەم دوژمن نیشاندا و پاشان لەشكری عای و خەڵكی شارەكە دوایان كەوتن تا لە شارەكە دوور كەوتنەوە و یەك پیاو لە ناو شاری عایدا یان لە بەیت ئیلدا نەمابوو كە بۆ شەڕ كردن لەگەڵ ئیسرائیلییەكاندا دەرنەچێت، جا شارەكەیان بە كراوەیی بە جێھێشت. ئینجا خوداوەند بە یەشوعی فەرموو: "رەمەكەی دەستت بەرەو ڕووی عای بگرە، چونكە من دەیدەمە دەستەوە". یەشوعیش ڕەمەكەی دەستی بەرەورووی عای گرت، ئینجا بۆسەكە بە پەلە لە جێی خۆیان ھەستان و چوونە ناو شارەكەوە و گرتیان و ئاگریان تێ بەردا. ئینجا پیاوەكانی عای ئاوڕیان بۆ دواوە دایەوە و بینیان شارەكەیان دووكەڵی لێ ھەڵدەستێ و ھیچ شوێنێكیش نییە بۆی ھەڵبێن نە بەلای ڕاستدا و نە بە لای چەپدا، ئەو ھێزی ئیسرائیلیش كەبەرەو چۆڵەوانی ھەڵھاتبوون دژە ھێرشێكیان بۆ سەر سوپای عای كرد و بۆسەكەشیان بۆ بەرنگار بوونەوەیان لە شارەكە ھاتنە دەرەوە و پیاوەكانی عایش كەوتنە نێوان سوپای ئیسرائیلییەكانەوە و ئینجا لێیاندان و تا دوابەیەكیان قڕ كردن و كەسێكیان نەما لەو شەڕە دەربازییان بێت، بەڵام پاشای عای یان بە زیندووی دەستگیر كرد و بردیانە بەردەمی یەشوع. پاش ئەوەش كە ئیسرائیل لە كوشتنی ھەموو دانیشتوانی عای بوونەوە، لە كێڵگە و چۆڵەوانی دوایان كەوتن و ھەموویانیان دایە بەر زەبری شمشێر و لە ناویان بردن. ئینجا ئیسرائیل گەڕانەوە بۆ شاری عای و دایاننە بەر زەبری شمشێر. جا ھەموو ئەوانەی لەو ڕۆژەدا لە پیاو و ژن كوژران ژمارەیان دوانزە ھەزار (١٢٠٠٠) كەس بوون، یەشوعیش ئەو دەستەی كە ڕمەكەی پێ درێژ كردبوو نەیگێڕایە دواوە، تا سەرئەنجام دانیشتوانی عایی قڕ كرد، بەڵام نەوەی بەنۆ ئیسرائیل ڕەشەوڵاخ دەستكەوتی ئەو شارەیان بە تاڵان و غەنیمەت بۆ خۆیان برد، ھەر بە پێی ئەو وتەیەی خوداوەند كە فەرمانی بە یەشوع كردبوو. ئینجا یەشوع عایی سوتاند و كردییە گردێكی ھەتا ھەتایی، وێرانەیەك كە تا ئەمڕۆش پاشماوەی ھەر ماوە. پاشای عایشی تا ئێوارە بە دارەوە ھەڵواسی و لە ئێوارەشدا یەشوع فەرمانی كرد و لاشەكەیان داگرت و لەبەردەم دەڕوازەی شارەكەدا فڕێیان دا و كۆمەڵە بەردێكی گەورەیان لەسەری كەڵەكە كرد كە تا ئەمڕۆش پاشماوەكەی ماوەتەوە.
ئینجا یەشوع قوربانگەیەكی بۆ خوداوەند خودای ئیسرائیل لە چیای عیبالدا بنیات نا، ھەروەك موسای خزمەتكاری خوداوەند فەرمانی بە نەوەی بەنۆ ئیسرائیل كردبوو و پاشان قوربانی ئاشتیشیان بۆ خوداوەند سەربڕی)) (١٧).
ئەم چەند دێڕەی كە خستمانە ڕوو نمونەیەكە لەو كردەوە قێزونەیە كە پەیامبەرێكی خوا بە ناوی یەشوعی كوڕی نون ئەنجامی داوە كە لە ئەدەبیاتە ئیسلامییەكاندا بە "یوشع"پێغەمبەر ناسراوە و بەو پەڕی ڕێزەوە لێی دەڕوانن و شانازیش بەوەوە دەكەن كە شمشێرەكەی بڕەندەیە و لە جیھاد و ژن و منداڵ كوشتندا پسپۆڕە بووە، وەك چۆن "ئیبن كەسیر"لە تەفسیرە ئیسرائییلیەكەیدا بەو پەڕی ڕێزەوە لێی دەڕوانی! جا نازانین كەسێك بە كوشتنی ژن و منداڵ و ئەنفال و تاڵانچێتی ھەستابێ، خاكی وڵاتانی بە بێ ھۆ داگیر كردبێ، ژن و منداڵی خەڵتانی خوێن كردبێ، ماڵ و موڵك و سەروەتی چەندین شاری بە تاڵان بردبێ، پیشەی ڕاونان و غەنیمەت و ئەنفال بووبێ، دەبێت پیرۆزی ئەم دراكۆلا خوێنمژە لە كوێدا بێت؟ ھەموو ئەمانشی لە پێناو خودادا كردووە، چونكە گەلی جولەكە گەلی ھەڵبژێردراوی خودان، وەك چۆن "قۆرئان" باسی دەكات، بەڵام مادام یەشوع پێغەمبەرە و خودا ئامۆژگاری كردووە كە ئەو كۆمەڵكوژیانە ئەنجام بدات، ئەوا ئێمەی كافر و زەندیق بۆمان نییە ڕەخنە لەم پیاوە پیرۆزە بگرین و باس لەو كۆمەڵكوژییە بكەین كە دژی چەندین شاری دەوور و بەری ئۆردون و فەلەستین و ناوچەكانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامی داوە، چونكە عەقڵی ئێمەی كافر زۆر لەوە بچووكترە پەی بە نھێنییەكانی خودا بەرین و تەنھا ئەویش عەلیم و خەبیرە!!
سەرەڕای ئەم ھەموو تاوانەی كە ئەم پیاوەی خودا دژی چەندین شار و ئاوایی ئەنجامی داوە، كەچی ھێشتا تینوی خوێن بووە و دەروونی نەخۆش و سادیانەی، سروشتی نیكرۆفیلیا و كەسێتییە ناھاوسەنگییەكەی پێویستی بە تێر كردنی خوێنی ژن و منداڵان و پیر و سەگ و پشیلەشە، جا با بزانین لاپەڕەكانی مێژووی ئەم پەیامبەرە خوادوەندییە بە كوێ دەگات و لە كوێشدا كۆتایی بە كۆمەڵكوژیی خەڵكانی بێ تاوان دەھێنێت.
دووبارە لە كتێبی یەشوع دا ھاتووە:
((جا كاتێ ھەموو ئەو پاشایانەی لەوبەری ئۆردن و لە دەشت و كێو و لە ھەموو كەنارەكانی دەریای گەورە و دەریاری سپی و ناوەڕاست بە لای ئوردندا، كە حیسییەكان و ئەمورییەكان وكەنعانییەكان و فێریزییەكان و حورییەكان و ئەیوبییەكان ئەوەیان بیست پێكەوە كۆ بوونەوە بۆ جەنگ كردن لەگەڵ یەشوعی پێغەمبەر و ئیسرائیل، بەڵام دانیشتوانی گەبعون كە بیستیانەوە یەشوعی چی بە ئەریحا و شاری عای كردووە، بە زۆر زانی و فێڵەوە ھاتنە لای یەشوع و خۆیان وەك بێگانە و خەڵكانێك ناساند كە لە دوورەوە ھاتیوون بۆ ئەوەی ببینە كۆیلە و خزمەتكاری ئێوە، چونكە ھەموو ئەو شەڕ و سەركەوتنانەی ئیچوەمان بیست كە خودا ھاوكارتان بووە. یەشوعیش لە دوایدا بۆی دەركەوت كە ئەوانە خەڵكی گەبعونن و لە ترسانا تەسلیم بوون و یەشوعیش سوێندی بۆیان خوارد كە ھیچیان لێ ناكات، ئینجا كردینیە داربڕ و ئاوكێش بۆ گەلی ئیسرائیل و قوربانگەی خوداوەند و ئینجا كاتێ ئەدۆنی ێادقی پاشا ئۆرشەلیم بیستیەوە كە یەشوع عای و ئەریحای گرتووە و ھەموو دانیشتوانەكەیی كۆمەڵكوژ كردووە و گەیعونیش پەیمانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیدا بەستووە زۆر ترسا، چونكە گەیعون شارێكە لە عای گەورەتر و ھەموو پیاوەكانیش پاڵەوانننجا ئەدۆنی ێادقی پاشای ئورشەلیم ناردی یە دوای ھۆھامی پاشای خییرۆن و پیرامی پاشای یەرومووت و یاخعی پاشای لەخیش و دبیری پاشای عێگلۆنی و گوتی: "سەركەون بۆ لام و یارمەتیم بدەن با لە گەیعون بدەین، چونكە پەیمانی ئاشتیی لەگەڵ یەشوع و گەلی ئیسرائیلدا بەستووە". ئینجا ئەموورییەكان كۆ بوونەوە و بە خۆیان و ھەموو سوپاكەیانەوە سەركەوتن و دایان بە سەر گەبعوندا، جا دانیشتوانی گەبعونیش ناردیان بە دوای یەشوعدا كە لە ئۆردوگای سەربازەكانیدا لە گڵگاڵ دا بوو و پێیان گوت: "دەست لە خزمەتكارەكانت بەرمەدە و بە پەلە سەركەوە بۆ لامان و ڕزگارمان بكە و یارمەتیمان بدە، چونكە ھەموو پاشاكانی ئەمووری و ئەوانەی لە چیادا نیشتەجێن گەلەكۆمەیان لێكردووین". ئینجا یەشوعیش لە گڵگانەوە لەگەڵ ھەموو جەنگاوەكان و پاڵەوانە بە جەرگەكان سەركەوتن و خوداوەندیش بە یەشوعی گوت: "لێیان مەترسە، چونكە ئەوانەم داوەتە دەست تۆ و كەسیشیان ناتوانێ لەبەردەمتدا ڕاوەستێ". جا یەشوعیش لە ناكاو بۆیان ھات. خوداوەندیش لەبەردەم ئیسرائیلدا سەری لێشیچواندن و لە گەبعوندا لێدانێكی گەورەی تێسرەواندن و بە ڕێگای عەقەبەی بەیت حۆروندا ڕاوین نان و تا عەزیقە و مەقیدە بەردەوام بوون لە لێدانیان. ھەروەھا كاتێ لەبەردەم ئیسرائیلدا ڕایان كرد و لە لێژاییەكی بێت حۆروندا بوون خوادوەند لە ئاسمانەوە بە تەرزەی گەورە لێیدان و تا گەیشتنە عەزیقە ھەر لەوێشدا مردن، ئەوانەش كە بە بەردە تەرزە خوداوەند لە ئاسمانەوە بە سەریاندا دەیباران، زیاتر بوون لەوانەی كە بە شمشێری نەوەی ئیسرائیل كوژران. ئینجا یەشوع لەگەڵ خوداوند دوا، ئەو ڕۆژەی كە خوداوەند ئەمورییەكانی دایە دەست نەوەی ئیسرائیلەوە و گوتی: "ئەی خۆر بەسەر گەبعونەوە بەردەوام بە. ئەی مانگ بەسەر دۆڵی ئەیلونەوە بە". جا خۆر بەردەوام بوو و مانگیش وەستا تا گەل تۆڵەیان لە دوژمنان كردەوە. جا خۆر لە ناو جەرگەی ئاسماندا وەستا و بۆ ماوەی یەك ڕۆژی تەواو لە ئاوا بووندا بوو و پەلەی نەكرد. جا وەك ئەو ڕۆژە ھەر نەبووە، نە پێشتر و نە دواتر كە خوداوەند بەو شێوەیە گوێ لە دەنگی مرۆڤێك بگرێت، چونكە خوداوەند لە جیاتی ئیسرائیل دەجەنگا. ئینجا ھەر پێنج پاشاكەش ھەڵھاتن و لە ئەشكەوتێكدا لە مەقیدە خۆیان شاردەوە. كاتێكیش یەشوع پێیانی زانی بە پیاوەكانی خۆیی گوت: "بەردی گەورە خلۆر بكەنەوە بۆ شەكەوتەكە و چەند پیاوێكیش دانێن بۆ چاودێری كردنیان و ئێوەش مەوەستن و دوا دوژمنەكانتان بكەون و لە دواوە لێیان بدەن و مەھێڵن بچنە ناو شارەكانیانەوە، چونكە خوداوەند ئەوانی داوەتە دەستانەوە"ئینجا كە یەشوع و نەوەی ئیسرائیل دەستیان بەتاڵ بوو لە لێدان و گورزێكی جەرگیڕی تێسرەوان و لە ناویانی بردن، ئەوانەش ھەڵاتن چوونە ناو شار و قەڵاكانیانە. دوای ئەمەش ھەموو جەنگاوەركان بە سەلامەتی گەڕانەوە لای پێغەمبەری خوداوەند، یەشوع بۆ نێو ئۆردروگاكە لە مەقیدە. ئینجا یەشوع گوتی: "دەمی ئەشكەوتەكە بكەنەوە و ئەو پێنج پاشایە بھێننە دەرەوە ". ئینجا ھێنانیان و یەشوع فەرمانی بە جەنگاوەركانی دا كە قاچیان بخەنە سەر ملی ئەم پاشا دیلكراوانە و ئەوانیش فەرمانەكەی یەشوعیان جێبەجێ كرد و قاچیان خستە سەر ملیان. ئینجا یەشوع پێی گوتن: "ورە بەر مەدەن و مەترسن، چونكە خوداوەند ھەموو دوژمنانتان ئاوا لێدەكات، ئەوانەی دژی دەجەنگن"ئینجا یەشوع لێیدان و كوشتنی و ھەر پێنجشیانی بە پێنج دارەوە ھەڵواسی تا ئێوارە بە ھەڵواسراوەیی بەسەر دارەكانەوە مانەوە، پاشان لە دارەكان كردیاننەوە و خستیانە نێو ئەشكەوتەكە و بە بەردی گەورەش دەمی ئەشكەوتەكەی داخستن و تا ئەمڕۆش ھەر لەوێن.
ھەر لەو ڕۆژەشدا یەشوع مەقیدەی گرت و دایە بەر زەبری شمشێر و پاشاكەی و ھەموو گیانەكانی تێدا قڕ كرد و كەسی بە زیندووی لێ نەھێشتەوە. ئینجا یەشوع لەگەڵ ھەموو گەلی ئیسرائیلدا پەڕینەوە بۆ شاری لینیە و دژی لینیە جەنگا، جا خوداوەند ئەویشی لەگەڵ پاشاكەی دایە دەست ئیسرائیل و بە زەبری شمشێر كەوتە كوشتنی ھەموو گیان و ڕۆح لەبەرێك و كەسی تێدا نەھێشتەوە. ئینجا یەشوع لەگەڵ سوپاكەیدا لە شاری لینیەوە پەڕینەوە بۆ لەخیش و ئەوێشی داگیر كرد و بە زەبری شمشێر كەوتە كوشتنی ھەموو دانیشتوانەكەی و بە دەردی لینیەی بردن. ئینجا ھۆرامی پاشای گازەر بۆ یارمەتیدانی لەخیش ھات و یەشوعیش لە خۆی و لە گەلەكەیی دا و ھەموو سوپا و دانیشتوانەكەشی قڕ كرد. پاشان پەڕیەوە بۆ عیگلۆن و ھێرشی كردە سەری و دژی جەنگا و ھەر لەو ڕۆژەشدا گرتیان و دایانە بەر زەبری شمشێر و سەرجەمیان كۆمەڵكوژ كردن و بە دەردی لەخیشیان بردن. ئینجا پەلاماری خێبرۆنی دا و گرتیان و سەرجەم شارەكە ھەر لە پاشاوە بگرە تا ئەوانی تر قڕ كرد. پاشان گەڕانەوە و ھێرشیان كردە سەر دەبیر و داگیریان كرد و پاشا و سەرجەم دانیشتوانەكەیان كۆمەڵكوژ كردن و لە ناویان بردن.
لێرەدا یەشوع ھەموو پاشاكانی باشوور و دەشت و قەدپاڵەكانی بە دانیشتوانەكەیەوە ڕەشەكوژ كردن و ھەموو ھەناسەیەكیشی تێدا قڕ كرد. ھەروەك چۆن خوداوەند خودای ئیسرائیل فەرمانی پێكردبوو. جا یەشوع كەوتە لێدانیان لە قادیش و بەرنیعەوە تا غەزە و ھەموو خاكی جەوشەن تا گەیعبون. یەشوع خاكی ئەو پاشایانەی بە یەك جاری داگیر كرد، چونكە خوادوەند لە جیاتی ئیسرائیل دەجەنگا. ئینجا یەشوع گەڕایەوە بۆ ئۆردوگاكەی لە گەڵگاڵ)) (١٨).
ئەوەی جێگای داخ و ماڵوێرانییە، تەقدیس كردنی ئەم پیاوكوژەیە كە لە قۆرئان و تەفسیرە ئیسلامییەكاندا بە چاوی ڕێزەوە لێی دەڕوانن و موسڵمانی سادەی پێ ھەڵدەخەڵەتێنن. ئین كەسیر لە كتێبەكەیدا كە تایبەت بە ژیانی پێغەمبەران بە پشت بەستن بە ئایەتەكانی قۆرئان، چەندین مرۆڤی خوێنڕێژ وەك داود و سڵێمان و یەشوع و موسا و محەمەدمان پێ دەناسێنێت، كە چۆن خودا دەستیانی واڵا كردووە بۆ زوڵم و ستەم و چەوساندنەوە. ئێمە ھەر لە منداڵییەوە فێری ئەوەیان كردووین كە ڕێز لەم دراكۆلایانە بگرین و لاپەڕەی ڕەش و خوێناویان بەو پەڕی شانازییەوە بخوێنینەوە و وەك پیاوانی خودا لێیان بڕوانین، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم دڕندانە شایستەی ھیچ ڕێزێك نین و جگە لە كۆمەڵێ مرۆڤی دەروون نەخۆش و تاوانبار ھیچی تر نین.! باشە ناكرێ خودا پەیامەكەی لە ڕێگای عیشق و خۆشەویستییەوە بڵاوو بكاتەوە؟ یان خود لە ڕێگای پەند و وتەی بە سوودەوە میللەتانی تێبگەیاندانەیە كە واز لە گوناە و تاوان بھێنن و ڕێگای خودا بگرنە بەر؟ بۆ ھەر دەبێت ئەم خودایە لای جولەكە بە بۆنی سوتاوی گۆشتی مەڕ سوكنایی دڵی دابێت و خوێن و گۆشتی قوربانی نەكاتە پێوەر بۆ دڵسۆزی و ملكەچبوونی؟ یان خود نەدەكرا بە محەمەدی ڕابگەیاندایەت كە ھێرش كردنە سەر میللەتانی تر و داگیر كردنی ژنەكانیان و بە كۆیلە كردنی منداڵانیان كارێكی ناپەسەندە و پێویستە ئاینەكەی بەو پەڕی دڵفراوانی و خۆشەویستی و لێبووردنەوە بڵاوو بكردایەتەوە؟
بەھەرحاڵ ئێمە ھەرچییەك بڵێین و بنوسین پەی بەو موعجیزانە نابەین كە خودا بە پێغەمبەرانی ڕاگەیاندووە، چونكە ئێمەی كافر و مولحید بۆمان نییە پرسیار بكەین و دەست لە كاروباری خوداوەند وەربدەین!!
دووبارە لە كتێبی یەشوعدا ھاتوو: ((ئینجا كاتێك یابینی پاشای حاسوور ئەمەی بیستەوە، نێردراوی نارد بۆ لای یۆئابابی پاشای مادۆن و پاشای شەمرون و ئەكشاف و ئەو پاشایانەی لە باكوور لە چیاكان و لە دەشتایی كەنرۆت و لە نشێوەكانی و لە بەرزاییەكانی (دوورە) لە خۆرئاوابوون، كەنعانییەكان لە خۆرھەڵات و خۆرئاوا و ئەمورییەكان و حیسییەكان و فیرزییەكان و یەبووسیەكان لە چیاو و حوییەكانی نیاری حەرموون لە خاكی میسفات جێگربوون، خۆیان و ھەموو سوپاكانیان بۆ جەنگ ئامادە كردن، كە گەلێك زۆر بوون وەك لمی كەنار دەریا، بە ئەسپ و گالیسكە زۆرەكەیانەوە، كۆ بوونەوە و لای ئاوەكانی مەیروم دابەزین تا لە دژی ئیسرائیلییەكان بجەنگن. ئینجا خوداوەند بە یەشوعی فەرموو: "لێیان مەترسە، چونكە سبەینێ لەم كاتەدا ھەموویان بە كوژراوی فڕێ دەدەمە بەردەم ئیسرائیل، جا جومگەی ئەسپەكانیان دەبڕیتەوە و گالیسكەكانیان بە ئاگر دەسوتێنیت". جا یەشوع و ھەموو جەنگاوەركانی لە نزیك ئاوەكانی مەیروم بوون و دوژمن لە ناكاودا ھاتنە سەریان. خوداوەندیش دایانییە دەست ئیسرائیل و ئەوانیش لێیاندان و دەریانپەڕاندن بۆ سەیدۆنی گەورە و میسەر فوت مایم و دۆڵی میسفات لە خۆرھەڵاتدا، جا لێیان دان و ھەموویان لە ناو بردن. یەشوعیش ئەوەی پێكردبوون كە خوداوەند پێی فەرموبوو، جومگەی پێی ئەسپەكانی بڕی و گالیسكەكانی گڕ تێ بەردا. لە دوای ئەمەش یەشوع گەڕایەوە و حاسووری گرت و بە شمشێر لە پاشاكەی دا، چونكە پێشتر حاسوور سەرگەورەی ھەموو ئەو پاشایانە بوو. ھەر چی كەشی تێدا بوو دایە بەر شمشێر و قڕیانكردن و ھەناسەكانیان تیا نەھێشتەوە و حاسووریشیان بە ئاگر سوتاند. ئینجا یەشوع ھەموو ئەو پاشایانەی گرت و بە شمشێر لێیان دان و قڕیانی كردن وەك چۆن موسا پێی فەرموبوو. ئینجا ھەموو دەستكەوتەكانی ئەو شارانەیان بە ڕەشەوڵاخكانیان و... تاڵان كرد. یەشوع ماوەیەكی زۆر لەگەڵ ئەو پاشایانەدا جەنگا، ھیچ شارێكیش نەبوو پەیمانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلدا ببەستێت، تەنھا حووریەكانی دانیشتوی گەیعبون نەبێت، بەڵكو ھەموویان بە جەنگ گرت و ماڵ و حاڵیشیانی بە تاڵان بردن، چونكە خوداوەند دڵی ھەموویانی ڕەق كردبوو تا لە جەنگدا دژی ئیسرائیل ببنەوە تا بەزەییان بە سەرەوە نەبێت، بەڵكو لە ناو ببرێت وەك چۆن موسا پێغەمبەر پێی فەرموبوون. ئینجا ھەر لەو كاتەشدا یەشوع ھات و عەناقییەكانی لە چیای حەبرۆن و دەبیرو و عەناب و ھەموو چیای یەھوزا و ھەموو چیای ئیسرائیل لە ناو برد و لەگەڵ شارەكانیاندا قڕیان كردن، جا لە خاكی نەوەی ئیسرائیلدا عەناقییەكان نەمان، بەڵام لە غەزە و جەت و ئەشدوود مانەوە. پاشان سەرجەم خاكەكەی بەسەر نەوەی ئیسرائیلدا دابەش كرد و خاكەكەشی لە جەنگ پشووی دا. خوداوەندیش بە یەشوعی فەرموو: "تۆ پیر بوویت و چوویتە ساڵەوە و زەوییەكی زۆریش ماوە داگیری بكرێت، ئەمەش ئەو زەویانەن كە ماونەتەوە: ھەموو ناوچەی فەلەستینییەكان و ھەموو جەشوورییەكان، لە شەیحورەوە كە لەبەردەم میسرە تا سنووری عەقرون، لە باكوورەوە ھی كەنعانییەكانە. پێنج سەرۆكی ھێزی فەلەستینییەكان، غەزەییەكە و شەدوودیەكە و ئەشقەلۆتیەكە و جەتیەكە و عەقرۆنیەكە و عوییەكان. لە باشووریشەوە ھەموو خاكی كەنعانییەكان و معارە كە ھی سەیدونییەكانە تا ئەفیق و سنووری ئەمووریییەكان، ھەروەھا خاكی گیلییەكان و ھەموو لوبنان بەرەو خۆرھەڵات، لە یەعل گاج بناری چیای حەرموونەوە تا دەگەیتە حەمات. ھەموو دانیشتوانی چیاش لە لوبنانەوە تا میسرە فوت مایم، ھەموو سەیدونییەكانیش من لەبەردەم گەلی نەوەی ئیسرائیلدا دەریان دەكەم، دەبێت تۆش بە تیر و پشك بە میرات بۆ ئیسرائیلی دابەش بكەیت بەو شێوەی فەرمانم پێكردووی)) (١٩).
ئینجا یەشوعی كوڕی نون ھەموو ئەو خاكانەی كە بە جەنگ داگیری كردن بەسەر نۆ ھۆز و نیوەی ھۆزی مەنەسادا بە میرات دابەشكرد، ئەو خاكانەش كە ماونەتەوە و تا ئێستاش داگیر نەكراوە، وەك پێشتر باسمان كرد بەسەر دوو ھۆز و نیوەی تری ئیسرائیلدا دابەش دەكرێت، بە تەنھا ھۆزی موسا كە بە لیڤی ناو دەبرێت میراتی ناكەوێت، بەم شێوەیەش خوا لە پشت ھەموو جەنگ و ئەم خوێنڕێژیانەوە بوو، كە نەوەی ئیسرائیل دژ بە پاشا و ئەو میللەتانە ئەنجامیداوە و لایەنگری خۆی بۆ نەوەی ئیسرائیل ئاشكرا كرد و غەزا و جیھادی لەسەر فەرز كردن و دەستیشیانی واڵا كرد بۆ ئەنفال و تاڵانی ویڕۆ.
لەبەشی كۆتایی كتێبی یەشوعدا ھاتوو ((ئینجا یەشوع پیر بوو، چووە ساڵەوە و بە ھەموو ڕیش سپی ھۆزی ئیسرائیلی گوت: "ئەوا من پیر بووم و بەساڵا چووم و ئێوەش ھەموو میللەتانتان بینی كە خودا چی لێكردن و چۆن لە ناوی بردن، چونكە خوداوەند لە جیاتی ئێوە دەجەنگا. جا بەھێز بن بۆ پاراستن و كار كردنی ھەموو ئەو فەرمانانەی لە پەرتووكی شەریعەتی موسادا نوسراونەتەوە، نە بەلای ڕاستدا و نە بەلای چەپدا لێی لامەدەن و نەچنە ناو ئەو میللەتانەی كە ئێستا لەگەڵتاندا ماونەتەوە، ناوی خوداكانیان مەھێنن و سوێندیان پێ مەخۆن و خزمەتیان مەكەن و كڕنۆشیان بۆ مەبەن، بەڵكو بە خودای خۆتانەوە پەیوەست بن و ھەروك تا ئەمڕۆ ئەنجامتان داوە، چونكە خوداوەند میللەتانی گەورە و بەھێزی لەبەردەمتاندا ڕاماڵیووە و تا ئەمڕۆش ھیچ كەس ناتوانێت لەبەردەمتاندا خۆی ڕابگرێت. یەك پیاو لە ئێوە ھەزار كەس ڕادەماڵێت، چونكە خوداوەند لە جیاتی ئێوە دەجەنگێت ھەروەك بەڵێنی پێداوون. جا ئاگاداری خۆتان كە خوداوەند، خودای خۆتان خۆشبووێت، چونكە ئەگەر گەڕانەوە و بە پاشماوەی ئەو میللەتانەوە نووسان ئەوانەی لەگەڵتاندا ماونەتەوە و ژن و و ژنخوازیتان لەگەڵدل كردن و چوونە ناویانەوە و ئەوانیش ھاتنە ناوتانەوە، ئەوا باش بزانن كە ئیتر خوداوەند، خوداتان ئەو میللەتانە لەبەردەمتاندا دەرناكات، جا دەبنە داو و تەڵە بۆتان و قامچی لەسەر پشتان و درك لە ناو چاوتاندا دەبێت، تا لەسەر ئەو زەوییە چاكە لە ناو دەچن كە خوداوەند پێیداوون. ئەوەتا منیش ئەمڕۆ وەك ھەموو دانیشتوانی زەوی كۆچی دوای دەكەم، ئێوەش بە ھەموو دڵ و بە ھەموو دەرونتانەوە كە تەنیا یەك وشە نەكەوتووە لە ھەموو ئەو وشە چاكانەی كە خوداوەند دەربارەی ئێوە فەرمووبووی، ھەمووشی بۆتان ھاتە دی. بە ھەمان شێوەش خوادوەند ھەموو شتە خراپەكانتان بەسەردا دەھێنێت. تا لەسەر ئەم زەوییەن، ئەم زەوییەی چاكەی كە خوداتان پێی داون، لە ناوتان دەبات، كاتێ كە پەیمانەكەی خوداوەندتان دەشكێنن و خزمەتی خودایانی تر دەكەن و كڕنۆشی بۆ دەبەن، ئەو كاتەش خوداوەند تووڕەیی بەسەرتاندا دەجوشێت و بە زوویی لەسەر ئەو زەوییە چاكەی وا پێی داوون لە ناو دەچن". ئینجا یەشوع ھەموو سەرگەورە و پیرانی ئیسرائیلی كۆ كردەوە و پێی گوتن كە خوداوەند، خودای ئیسرائیل فەرموویەتی: لە كۆنەوە باوباپیرانتان لەو بەری ڕووبارەوە نیشتەجێ بوون، تاڕەح باوكی ئیبراھیم و باوكی ناحوور، و خودای تریان دەپەرست، بەڵام من ئیبراھیمی باوكتانم لەوبەری ڕووبارەوەكەوە برد و بە ناو ھەموو خاكی كەنعاندا گێڕان و نەوەكانیم زۆر كرد و ئیسحاقم پێدا و بە ئیسحاقیش یەعقوب و عیسوم دا و بە عیسۆ چیای سەعیرم دا، تاكو داگیری بكات، بەڵام یەعقوب و كوڕەكانی دابەزین بۆ میسر. ئینجا موسا و ھارونم نارد و لە میسر دەرمھێنان. جا باوپیرانتانم لە میسر دەرھێنا و چوونە ناو دەریاوە و میسرییەكانیش بە گالیسكە و ئەسپەوە دوای باوباپیرانتان بۆ ناو دەریای سوف كەوتن، جا كە ھاواریان بۆ خوداوەند كرد، ئەویش تاریكییەكی خستە نێوان ئێوە و میسرییەكانەوە و دەریاكەی بەسەریاندا ھێناوە و دایانپۆشین. ئێوە بە چاوی خۆتان بینیتان كە من لە میسردا چیم كرد، پاشان ئێوە لە چۆڵەوانیدا ڕۆژانێكی زۆر مانەوە.. ئینجا ئێوەم ھێنایە ناو خاكی ئەموورییەكانەوە، ئەوانەی لەوبەری ئوردندا نیشتەجێ بوون و دژتان جەنگان و منیش ئەوانەم دایە دەستانەوە و خاكەكەیانتان داگیر كرد و لەبەر دەمتاندا بنبڕم كردن. ئینجا باڵاقی كوڕی سیفوری پاشای موئاب ھەستا و دژی ئیسرائیل جەنگا و بە لعامی كوڕی بەعووری بانگكرد بۆ ئەوەی نەفرەتان لێبكات، بەڵام نەمویست گوێ لە بەلعام بگرم. جا ئەویش پیرۆزی كردن و بەو شێوەیە لە دەستی دەربازم كردن. ئینجا لە ئۆردون پەڕینەوە و ھاتن بۆ ئەریحا و خەڵكی ئەریحاش، ئەموورییەكان و فەریزییەكان و كەنعانییەكان و حیسییەكان و گرگاشییەكان و حورییەكان و یەبووسییەكان دژتان جەنگان و منیش ئەوانم دایە دەستان و زەردەواڵەكانم لە پێشتانەوە نارد و ھەموو پاشای ئەموورییەكانم لەبەر دەمتاندا دەكردەوە، نە بە شمشێرەكەت و نە بە كەوانەكەت ئینجا زەویەكەم پێدان كە پێوەی ماندوو نەبوونە و شارانێكیش كە بنیاتتان نەناوە و تێیدا نیشتەجێن و، ڕەزە ترێ و زەیتونێكیش كە نەتانچاندووە، دەیخۆن. ئێستاش لە خوداوەند بترسن و بە تەواوی و دڵسۆزییەوە خزمەتی بكەن و ئەو خودایانەش لە خۆتان دابماڵن كە باو و باپیرانتان لەو بەری ڕووبار و لە میسردا خزمەتیان دەكردن، بەڵام ئێوە خزمەتی خودای ئیسرائیل بكەن. جا ھەموو گەل وەڵامیان دایەوە و گوتیان "لە ئێمە دوور بێت واز لو خوداوەند بھێنین و خزمەتی خودایانی تر بكەین، چونكە خودامان ئێمە و باپیرانمانی لە میسر، لە ماڵی كۆیلایەتییەوە ھێنایە دەرەوە، كە ئەو ھەموو نیشانە گەورانەی لەبەر چاوماندا كرد، ئەو كاتەی بە ھەموو ئەو ڕێگا و بە نێو ھەموو ئەو گەلانەی كە بە ناویاندا تێدەپەڕین پارێزگاری لێكردین". ئینجا یەشوع بە ھەموو گەلی گوت: "ئێوە ناتوانن خزمەتی خوداوەند بكەن، چونكە ئەو خودایەكی پاك و پیرۆزە و خودایەكی بە ئێرەییە، لە یاخیبوون و گوناھەكانتان خۆش نابێت، ئەگەر بێتو واز لە خوداوەند بھێنن و خزمەتی خودایانی نامۆ بكەن، ئەوا دەگەڕێتەوە و خراپتان بەسەردا دەھێنێت و كۆتایتان پێدەھێنێت پاش ئەوەی كە چاكەی لەگەڵتاندا كرد". گەلیش بە یەشوعیان گوت: "نەخێر، بەڵكو خوداوەند دەپەرستین. "یەشوعیش پێی گوتن: "ئێوە شایەتن لەسەر خۆتان، كە خوداوەندتان بۆ خۆتان ھەڵبژاردووە تا خزمەتی بكەن"ئەوانیش گوتیان: "ئێمە شایەتین"یەشوعیش پێی گوتن: "جا ئێستا ئەو خودا نامۆیەی لە ناوتاندایە داماڵن و دڵتان بە لای خواوەند، خودای ئیسرائیل با بدەنەوە". گەلیش بە یەشوعیان گوت: "خوداوەند، خودامان خزمەت دەكەین و گوێ لە دەنگی ئەو دەگرین". ئینجا یەشوع لەو ڕۆژەدا پەیمانێكی لەگەڵدا بەست و لە شەكیەدا فەرز و حوكمی بۆ دانان و یەشوع ئەم وشانەی لە پەرتووكی فێركردنەكانی خودادا نووسی و بەردێكی گەورەی ھێنا و لەژێر دار بەڕووەكەدا چەقاندی كە لای پیرۆزگاكەی خوداوەندەوە بوو. ئینجا یەشوع بە ھەموو گەلی ئیسرائیلی گوت: "ئەم بەردە دەبێتە شایەت بەسەرمانەوە، چونكە گوێی لە ھەموو وشەكانی خوداوەند بوو كە پێی فەرمووین، دا دەبێتە شایەت بە سەرتانەوە نەوەك نكۆڵی لە خودای خۆتان بكەن"دوای ئەم ئامۆژگاریانەش (یەشوعی كوڕی نون) و خزمەتكاری خوداوەند لە تەمەنی ١١٠ ساڵیدا كۆچی دوایكرد، جا لە سنووری میراتەكەی خۆیدا لە "تیمنەی سارح"كە دەكەوێتە چیای ئەفرایمەوە، لە باكووری چیای گاعەش ناشتیان)) (٢٠).
جا با بزانین لە قۆرئان و لە كتێبی (ابن كپیر) "ژیاننامەی پێغەمبەران"چۆن باس لەم دڕندەیە دەكات، كە جێی ڕێزی سەرجەم موسڵمانانە.
بە پێی ئەم كتێبەش، ((یوشع یان یەشوع، كوڕی ئیفرایم، كوڕی یوسف، كوڕی یەعقوبی كوڕی ئیسحاقی كوڕی ئیبراھیمە، دەڵێن یەشوع ئامۆزای ھود بووە، بەڵام خوای گەورە لە قۆرئاندا ناوەكەی ئاشكرا ناكات و فەرموویەتی:
{وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِفَتَاهُ} (الکھف: ٦٠). ھەروەھا دەفەرموێت: {فَلَمَّا جَاوَزَا قَالَ لِفَتَاهُ آَتِنَا غَدَاءَنَا} ھەروەھا لە فەرموودەی "صحیح" دا ھاتووە پێغەمبەر"موحەمەد" فەرموویەتی: یەشوعی كوڕی نون پێغەمبەر بووە)) (٢١).
ھەروەھا (ابن كپیر) دەڵێت: ((بەنوئیسرائیلییەكان، ڕووباری ئوردوونیان بڕیوە و گەیشتوونەتە ئەریحا، كە ئەوسا قایمترین شار بوو. شارێكی گەورە و قەرەباڵغ و ئاوەدان بوو، بۆ ماوەی شەش مانگ گەمارۆی شارەكەیاندا، ڕۆژێكیان لە ناكاو ھەڵیانكوتایە سەری بە مۆسیقا و تەپڵی سەركەوتنەوە ڕوویان تێكرد، ھەرھەموو سوپاكەی یەشوع (س. خ) بە یەك دەنگ دەیانگوت "اللە اكبر"تا دیواری شورەكانی تێك ڕووخا و بە یەكجار داڕمی، چوونە ناو شارەكە و ھەموو شتەكانیان بە غەنیمەت بۆ خۆیان دەست بەسەردا گرت و دوانزە ھەزار (١٢٠٠٠) كەسیشیان لێ كوشتن بە ژن و پیاویانەوە. لەگەڵ گەلێك لە میرەكاندا بەشەڕ ھاتووە، وتراوە یەشوع (س. خ) توانی دەربكەوێت و زاڵ بێت بەسەر سی ویەك میر لە میرەكانی شام، وا باس دەكرێت كە تا دوای عەسری ڕۆژی ھەینی گەمارۆكەیان درێژەی ھەبوو بۆ سەر ئەو شارە. كاتێكیش خۆرئاوا بوو، یان خەریك بوو ئاوا ببێ، ئیتر ئەو ڕۆژە ھاتە پێشەوە كە ڕۆژی شەممەیە و لە یاسای ئاینی ئەوان (جولەكە) دا جەنگ و خوێنڕێژی لە ڕۆژانی شەممە حەرام بوو، بۆیە یوشع (س. خ) بە خۆری فەرموو: تۆ فەرمانبەری خوای گەورەی، ھەروەھا منیش فەرمانبەریم، خوایە ئەم ڕۆژەش بۆ من دابنێ، (واتە بە منی بسپێرە و ھەینیم بۆ بخەرە سەر ڕۆژی شەممە كە سبەینێیە).
خوای گەورەش داواكەی وەرگرت، تا بتوانێت ئەو شارە ڕزگار بكات، ھەروەھا خوای گەورە فەرمانی بە مانگ یش كرد كە ھەڵنەیەت و دەرنەكەوێ و بوەستێ، ئەویش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە ئەو شەوە شەوی چوار مانگی یەكەم بووە، بەڵام چیرۆكی وەستانی مانگ لای "اھل الكتاب"شتێكی ترە، باش وایە نە بە درۆی بزانین نە بە ڕاست)) (٢٢).
ئەم بەسەرھاتەی یەشوعیش كە (ابن كپیر) بۆمان دەگێڕێتەوە ھاووشێوەی ئەو چیرۆكە ئیسرائیلییەیە كە لە كتێبی پەیمانی كۆن و لە سیفری یەشوعی كوڕی نوندا ھاتووە، كە جیاوازییەكەی زۆر كەم لە نێوان ھەردوو گێڕانەوەكەدا ھەیە، بەڵام ھەردوو لا ھاوڕان لەسەر پەلاماردان و كۆمەڵكوژییەكانی خوێنمژێكی وەكو یەشوعی كوڕی نون كە چۆن وەك كۆیلەیەكی موتیع و گوێڕایەڵی خوداوەندی بەنوئیسرائیل، بە ھەزاران گیانلەبەری بە ژن و منداڵ و ئاژەڵانەوە كۆمەڵكوژ كردووە، بە شێوەیەك كە ئەم پاڵەوانە (شێری خودا)، بۆتە جێگای ڕێز و ستایشی پێغەمبەری ئیسلامیش، جا با بزانین پایەی ئەم موجاھیدە ژن و منداڵ كوژە و شاروێرانكەرە لای پەیامبەری "رحمە للعالمین" چۆن باسی لێوە كراوە:
"پێشەوا ئەحمەد، صحیح الاسناد: المسند ٣٢٥١٢"فەرموودەیەكی ھێناوە كە دەیباتەوە سەر ابن سیرین، ئەویش لە ئەبوھورەیرەوە (خ. ل) كە پێغەمبەر موحەمەد (س. خ) فەرمووی: (( خۆر بۆ ھیچ كەسێك بەند نەكراوە، بۆ یەشوع نەبێت و ئەویش ئەو شەوانەی كە بەرەو "بیت المقدس" دەڕۆشت. ئەم فەرموودەیەش بەڵگەیەكی گرنگە لەسەر ئەوەی كە ئەو كەسەی "بیت المقدس"ی ڕزگار كرد، یەشوع كوڕی نون بوو (س. خ)، نەك موسا (س. خ)، خۆریش وەستێنرا بۆ ڕزگار كردنی بیت المقدس، نەك بۆ ڕزگار كردنی ئەریحا)) (٢٣).
بە كورتی، ھەموو گێڕانەوەكانی (ابن كپیر)، بە حەدیسەكەی موحەمەدیشەوە سەرجەمیان لە كتێبی جولەكەوە وەرگیراون، كە ئەم گێڕانەوەش لە كلتوری ئیسلامیدا (بە ئیسرائیلییات) ناو دەبرێت و ھیچ بنەمایەكیان نییە، بەڵام ھەرچییەك بێت یەشوعی كوڕی نون پێغەمبەرێكی خوێنڕێژ و تاوانبارە، بەو تاوانەی كە سەرجەم خەڵكی فەلەستینی كۆمەڵكوژ كردووە، وەك چۆن داود پێغەمبەر چەندین گوند و شاری وێران كردووە و دانیشتوانەكەشی كۆمەڵكوژ كردووە و سەری "جاڵووت"ی نیشتمان پەروەری فەلەستینیی لە لەشی جیا كردەوە و وەك دیارییەك بردیە بەردەمی "گالوت"ی پاشای جولەكە بۆ شاری ئورشەلیم (قودس) كە ھەر ئەو كاتەش سەرجەم سوپای فەلەستینییەكان تا بەردەم دەروازەكانی جەد و عەقرون ڕاو نا و شارەكانیان تاڵان كرد(٢٤).
بە ھەمان شێوەش قۆرئان ستایشی دەست و شمشێری داود و "گالوت" دەكات كە بە چ شێوەیەك فەلەستینییەكانیان كۆمەڵكوژ كردووە و وەك پێغەمبەرێكی خۆراگر و خودا ناس وەسفی كردوون و خەڵكی فەلەستین كە لەسەر خاك و ئاوی خۆیان دەژیان بە بێ ئەوەی دەستڕێژی بكەنە سەر ھیچ كەسێك، كەچی داود و گالوتی داگیركەر و تاڵانچی، ھێرش دەكەنە سەر ئەو گەلە خاوەن شارستانی و ڕەسەنانە، كە قۆرئان بە كافریان دەزانێت و داود و "گالوت"ی پیاوكوژ و (بەدەویی) بە خوداناس وەسف دەكات و فایلی تاوانیان تەسدیق دەكات و بۆ موسڵمانانی دەكاتە پەند و حیكمەت:

{فَلَمَّا فَصَلَ طَالُوتُ بِالْجُنُودِ قَالَ إِنَّ اللَّهَ مُبْتَلِيكُمْ بِنَهَرٍ فَمَنْ شَرِبَ مِنْهُ فَلَيْسَ مِنِّي وَمَنْ لَمْ يَطْعَمْهُ فَإِنَّهُ مِنِّي إِلَّا مَنِ اغْتَرَفَ غُرْفَةً بِيَدِهِ فَشَرِبُوا مِنْهُ إِلَّا قَلِيلًا مِنْهُمْ ....بِإِذْنِ اللَّهِ وَقَتَلَ دَاوُودُ جَالُوتَ وَآَتَاهُ اللَّهُ الْمُلْكَ وَالْحِكْمَةَ وَعَلَّمَهُ مِمَّا يَشَاءُ وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَفَسَدَتِ الْأَرْضُ وَلَكِنَّ اللَّهَ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْعَالَمِينََ} (البقرة: ٢٤٩ ـ٢٥١).

جگە لەمانەش قۆرئان لە چەندین ئایەتدا وەسفی جوولەكە دەكات و فەزڵی بەسەر ھەموو مرۆڤایەتیدا دەدات و نیعمەتی دنیاشیان پێدەبەخشێ، كە ئەمەش ھزر و تێڕوانینێكی ڕەگەز پەرستانەیە و ھێندەی تر ھانی بزووتنەوەی زایۆنیزمی جیھانی و حاخامە تووندرەوە ئاینییەكانی ئیسرائیل دەدات تاخویان بە"شعب اللە المختار " بزانن وشەرعیەتیش بەسەربرینی ژن ومندالانی فەلەستینی بدەن!!

{يابَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّي فَضَّلْتُكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ} (البقرة: ٤٧). 
{واتَّقُوا يَوْمًا لَا تَجْزِي نَفْسٌ عَنْ نَفْسٍ شَيْئًا وَلَا يُقْبَلُ مِنْهَا شَفَاعَةٌ وَلَا يُؤْخَذُ مِنْهَا عَدْلٌ وَلَا هُمْ يُنْصَرُونََ} (البقرة: ٤٨). 
{يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَنِّي فَضَّلْتُكُمْ عَلَى الْعَالَمِينَ} (البقرة: ١٢٢). 
{وَاتَّقُوا يَوْمًا لَا تَجْزِي نَفْسٌ عَنْ نَفْسٍ شَيْئًا وَلَا يُقْبَلُ مِنْهَا عَدْلٌ وَلَا تَنْفَعُهَا شَفَاعَةٌ وَلَا هُمْ يُنْصَرُونََ} (البقرة: ١٢٣}.


"بروانە دووبارەبوونەوەی ئەوئایەتانەی سەرەوە لە ھەمان سوورەتدا ، كەئەمەش بۆخۆی دەلالەت لەفرەخوێندنەوەی مەسحەفە جیاوازەكان دەكات كە "زید بن پابت" ھەستا بەتەدوینكردن وكۆكردنەوەی ڕیوایەتە جیاوازەكانی قورئان".

{وَجَاوَزْنَا بِبَنِي إِسْرَائِيلَ الْبَحْرَ فَأَتَوْا عَلَى قَوْمٍ يَعْكُفُونَ عَلَى أَصْنَامٍ لَهُمْ قَالُوا يَا مُوسَى اجْعَلْ لَنَا إِلَهًا كَمَا لَهُمْ آَلِهَةٌ قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ، إِنَّ هَؤُلَاءِ مُتَبَّرٌ مَا هُمْ فِيهِ وَبَاطِلٌ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ. قَالَ أَغَيْرَ اللَّهِ أَبْغِيكُمْ إِلَهًا وَهُوَ فَضَّلَكُمْ عَلَى الْعَالَمِينََ} (الاعراف: ١٣٨ ـ ١٤٠) .


{وَلَقَدْ آَتَيْنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ وَرَزَقْنَاهُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَفَضَّلْنَاهُمْ عَلَى الْعَالَمِينََ} (الجاپیە: ١٦) .


و سەرباری ئەمانەش قورئان خاكی فەلەستین لە سەر جوولەكە تاپۆ دەكات ودەیكاتە موڵكیان و داوایان لێدەكات جیھاد و خەبات بكەن و بچنە ناو خاكی فە لە ستینەوە، چونكە خودا پییبەخشیوون:
{يَا قَوْمِ ادْخُلُوا الْأَرْضَ الْمُقَدَّسَةَ الَّتِي كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ وَلَا تَرْتَدُّوا عَلَى أَدْبَارِكُمْ فَتَنْقَلِبُوا خَاسِرِينََ} (المائدة: ٢١).
ھەموو ئەم ئایەتانەشی كە خستمانە ڕوو ئەوەمان بۆ ئاشكرا دەكەن كە ئیسلام تا چ ڕادەیەك پەیوەستە بە كلتوری جولەكە و كتێبی "تەوڕات תורה ، ئاغادە

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2013-11-20 16:35:00
به‌شی ( دینه‌کانی تر ) ئاماده‌کرد ( نووسینی : شازین هێرش، ماڵپه‌ڕی خوداکان )



كەنعانییەكان, و, سەرجەم, دانیشتوانی, خاكەكە, ئەمە, دەبیستن, و, گەمارۆمان, دەدەن, و, ناومان, لەسەر, زەوی, دەسڕنەوە, ئەی, چیدەكەی, بۆ, ناوی, گەورەیی, خۆیتنووسینی, , شازین, هێرش, ماڵپه‌ڕی, خوداکانتوندوتیژى, لە, تەوڕات, دا, , لاپەڕە, خوێناوییەکانى, موسا, و, یەشوع, وەک, نموونە, به‌شی, دووه‌م Tags





دینی ئیسلام



وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَد ...