هۆنراوه‌ (ئێواره‌ پایز و گڤه‌ با ڕه‌شی به‌هار)

( ئێواره‌ی پایز) و گڤه‌ با ره‌شی به‌هار!


هۆ پایز و زه‌ردێكه‌ی.
ئه‌م سال, ژه‌نه‌راله‌كه‌ت كه‌له‌بچه‌ی له‌شكری به‌هار و سه‌وزی یه‌كه‌ی كرا!!؟
ده‌بێت له‌شكره‌كه‌ت كێ وه‌سفی بكا!
ئێواره‌یه‌و
ساله‌ گه‌ل گڤه‌ی (با)ی ساردا
سیسته‌می ده‌سه‌لاتیش گڤه‌ی دێ!
نه‌ك به‌س هه‌ور
جه‌وریش ئاسمانی گرتوه‌
ئێواره‌یه‌و
نه‌ك به‌ته‌نیا داری پایز
هاواری گه‌روی مرۆڤیش ,
ئاهه‌نگی مه‌رگ ده‌گێرێ.
نه‌ك به‌س گه‌لا
خه‌مخۆری ی پایزیش
سه‌رچۆپی نه‌مانی ژینی گرتووه‌
***
ئێواره‌یه‌و
تۆش له‌ بن ده‌سی پۆلیسا
ماتو مه‌لول.. ته‌نیا له‌ وێ ی
له‌سه‌رمانا هه‌لئه‌له‌رزێ ی..
له‌ ژێر قۆناغه‌ تفه‌نگ و كه‌له‌بچه‌دا
چاو لێك ده‌نێ ی
به‌و جه‌لاده‌ به‌هاریانه‌ی! لای خۆت بلێ
پێیان ده‌لێین:
ئێمه‌ش به‌نیازی لای تۆ
له‌ ژێر ره‌هێله‌ی ده‌م داخستنا
له‌گه‌لتا بۆت هه‌نگاو ده‌نێن
***
ئێواره‌یه‌و
نه‌ك تۆی بێ پالتۆ..بێ چه‌تر
ده‌ربه‌سی (تۆڤ) بۆكس و شه‌ق نیت
ئێواره‌یه‌و
باش بزانه‌
له‌ بۆ گه‌لا وه‌رین ,
له‌ گه‌لتا ده‌گرین.
هه‌ر كاتێك گه‌لای ده‌سه‌لات
به‌سه‌ر تۆدا داباری
ئێمه‌ش له‌ گه‌ل تۆدا ده‌لێین :
ئای له‌و رۆژه‌ ره‌شانه‌ی
كه‌به‌سه‌ری تۆدا هات
كه‌وتوینه‌ ناو چ رۆژگارێ
***
ئێواره‌یه‌و
خۆشه‌ویستی پشیله‌و ترسی ده‌سه‌لات
هه‌مو گیانی ئێمه‌شی گرتۆته‌وه‌
ئێواره‌یه‌و
سا پایزی ژێر ده‌سه‌لاتێكی به‌هار !
له‌ لوله‌ی تفه‌نگه‌وه‌
له‌ دلی ته‌زیوته‌وه‌
ئاگرێكی پر بلێسه‌ی هه‌لكردووه‌
***
ئێواره‌یه‌و
حه‌زت ده‌كرد له‌ جێ ی باران
گه‌لای زه‌ردت به‌سه‌ردا بباریایه‌
كه‌چی
گه‌لای( سه‌وز)یش به‌سه‌رتا داباری!؟
ئێواره‌یه‌و
دنیا ده‌چێ به‌ره‌و زه‌ردی
كاتێك باوه‌شت به‌ گه‌لای پایزا كرد
گه‌لای ره‌نگ سه‌وزی ده‌سه‌لاتیش!!
باوه‌شی خۆی پیاكردی
ئێواره‌یه‌و
چاك ده‌زانین,
توانای باوه‌شت نی یه‌و
جه‌سته‌ت تێك دا شكاوه‌
چاك ده‌زانین,
له‌م ئێواره‌ پایزه‌دا
گه‌لای سه‌وزی ده‌سه‌لات
هه‌ستی ناسكی ئینسانیانه‌تی شكاندووه‌
جه‌سته‌كه‌شتی شه‌كه‌ت داوه‌
ئێواره‌یه‌و
دێین باوه‌ش به‌ له‌شتدا ده‌كه‌ین
لێت ده‌پرسین,
ئه‌رێ سه‌رما ئازارت نادات؟
لێت ده‌پرسین,
ئاخۆ سل ناكه‌یته‌وه‌
له‌ باره‌شی ده‌سه‌لات
***
ئێواره‌یه‌و
نازهه‌لگره‌ هه‌ست ناسكه‌كه‌ی خه‌مخۆر پایز!
ئه‌م پایزه‌ ناتوانی مانای پایزمان بۆ بلێ
سروشتی هه‌بوو
ده‌سه‌لات جێ ی گرته‌وه‌
هه‌وری هه‌بوو
سه‌قف ی ژوری زیندانه‌كه‌ی
جێ ی گرته‌وه‌
بای ساردی هه‌بوو
با ره‌شی پۆلیس جێ ی گرته‌وه‌
ده‌ستی هه‌بو .. كه‌له‌بچه‌ كرا
جه‌سته‌ی هه‌بوو.. شه‌لاق درا
ده‌می هه‌بوو.. داخرا
پێ ی هه‌بوو.. به‌ر شه‌ق درا
كاغه‌زی هه‌بو
له‌ بنكه‌ی پۆلیس به‌ مه‌ره‌كه‌بی سه‌وز
بریاری چاره‌نوسی
شاعیرێكی پایزی غه‌م له‌سه‌ر نوسرا
نه‌وشیروان جه‌عفه‌ر

پایزه‌ی ژه‌نه‌راله‌كه‌ی كه‌له‌بچه‌كرا












ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2014-07-03 12:03:32
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ) ئاماده‌کرد ( نه‌وشیروان جه‌عفه‌ر )



ئــــێــــواره‌, پـــایز, و, گـــڤــه‌, بـــا, ڕه‌شـــی, بــــــــــــــــه‌هار, ئه‌م, ساڵ, ژه‌نه‌راله‌كه‌ت, كه‌له‌بچه‌ی, له‌شكری, بـهنه‌وشیروان, جه‌عفه‌رهۆنراوه‌, ئێواره‌, پایز, و, گڤه‌, با, ڕه‌شی, به‌هار Tags





دینی ئیسلام



وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَد ...