ماساوچی باکتریای کۆشنده‌ی کۆمه‌ڵگایه! هه‌ر وشه‌یه‌ک پێناسه‌ی بوون و تایبه‌تمه‌ندی شتێک، دیارده‌یه‌ک، که‌سانێک و ته‌نانه‌ت روداوێکی تایبه‌تییه‌. به‌ وشه‌یه‌ک بۆ ناسینی شته‌کان و که‌سه‌کان، له‌ پێشدا به‌ ناویاندا‌ ده‌یانناسین، پاشان بۆ ناسینی ده‌ور و جی و شوێنیان که‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانیانه به‌یان ده‌کا، له‌ وشه‌یه‌کی دیاریکراویتر که‌ڵک وه‌ر ده‌گیره‌ین.
یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی گه‌نده‌ڵ بونی کۆمه‌ڵگا، حیزب، رێکخراوه‌ و بنه‌ماڵه‌ و هه‌تادوایی بونی که‌سانی ماساوچی و مه‌سینه‌ هه‌ڵگره‌! وشه‌ی ماساوچی له‌ کولتور و ئه‌ده‌بیاتی میله‌تان و چین و رێکخراوه‌ سیاسیه‌ جوراوجوره‌کاندا تایبه‌ته‌ به‌و که‌سانه‌ که‌ سوک و چروک و بی نرخن. له ئه‌ده‌بیات و‌ کولتوری کورده‌واریدا به‌ که‌سانی (خوێری و نه‌فس نزم) ده‌ڵێن ماساوچی و مه‌سینه‌ هه‌ڵگر. بۆ زیاتر ناسینی ماساوچیه‌کان ده‌بی قامک بخه‌ینه‌ سه‌ر ره‌وشت و هه‌ڵسه‌که‌وته‌کانیان.
له‌م بابه‌ته‌دا مه‌به‌ست پێناسه‌ کردنی ماساوچی و مه‌سینه‌ هه‌ڵگره‌ که‌ تا ئیستا گه‌وره‌ترین زه‌بری کوشنده‌ی له‌ هه‌موو به‌شه‌ریه‌ت به‌ گشتی و میله‌تی کورد به‌ تایبه‌تی داوه‌. مه‌سینه‌هه‌ڵگر له‌ هه‌موو‌ له‌حزه‌کانی ژیان و خه‌باتماندا وه‌ک خۆرکه‌ خواردومانی. ریزه‌کانمانی تێک داوه‌ و کردومانیان به‌ فیدای هه‌وه‌س و قازانجی خۆیان. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ میله‌تی کورد قه‌ت ناتوانێ به‌ مافه‌ ڕه‌وا و ئینسانیه‌کانی بگا تا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی جیدی له‌سه‌ر ماساوچی نه‌کا وه‌ هه‌نگاو بۆ ڕیشه‌ کێش کردنی هه‌ڵنه‌گرێ که‌ گه‌وره‌تری کۆسپی سه‌ر رێگایه‌تی. ماساوچی کۆسپێکه‌ که‌ هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ سوڵته‌گه‌ریی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی به‌رژه‌وه‌ند په‌ره‌ستان و قازانج په‌ره‌ستاندا خۆی ده‌نوێنێ.
مه‌سینه‌ هه‌ڵگر که‌سێکی نه‌فس نزم و بێ ئه‌خلاقه‌، هیچ جۆره‌ مه‌سولیه‌ت و قه‌ید و مه‌رج و چوارچێوه‌یکی سیاسی و ویژدای و ئه‌خلاقیی نییه‌. بۆ گه‌یشتن به‌ بڕێک خواستی نزمی خۆیان ده‌ست له‌ هیچ جۆره‌ خه‌یانه‌ت و جینایه‌تێک ناپاریزن. ماساوچی بێ شه‌رمه‌ و به‌ ئاسانی درۆ ده‌کا، بوختان ده‌کا، ڕیاکاره‌ و هه‌میشه‌ ڕاستیه‌کان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ باس ده‌کا.
ماساوچیه‌کان چ ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌سه‌لاتدان و چ ئه‌وانه‌یان که‌ بێ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیونن‌، هیچ نرخێک بۆ خۆیان دانانێن تا رێز له‌ خه‌ڵکیتر بگرن. هه‌لپه‌ره‌ستن و هه‌موو شتێک له‌ ئاراسته‌ی قازانجی خۆیاندا ده‌بینن. له‌ هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا که‌ به‌ قازانجیان بێ، زۆر به‌ ئاسانی له‌گه‌ڵ دۆژمنانی میله‌ت و ولاتی خۆیان، وه‌ ته‌نانه‌ت نزیکتری که‌سی خۆیان رێک ده‌که‌ون. هیچیان لا گرنگ نییه‌ و ئه‌و کاته‌ی که‌ زۆر دۆستی تۆن، دڵنیا به‌ له‌گه‌ل دۆژمنه‌که‌ی تۆشدا به‌ نزیکترین دۆست خۆی نیشان ده‌دا. تایبه‌تیتری تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌سانی ماساوچی و مه‌سینه‌هه‌ڵگر بریتیه‌ له‌ ڕیاکاری، زمان لوسی، کۆنه‌پاریزی، درۆزنی، جنیو فرۆشی، هه‌ره‌شه‌ و فشه‌ کردن و له‌ هه‌مان کاتیشدا ترسنۆکن. ماساوچی به‌ نرخی رۆژ نان ده‌خوا و ئه‌گه‌ر بزانێ دۆخ له‌گه‌ڵی نییه‌، سازش ده‌کا و ده‌که‌وێته‌ ماساو کردن.
ماساوچی زمان بازه‌ و هه‌زار ڕه‌نگ ده‌گۆرێت. له‌ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کیکدا ئاماده‌یه‌ که‌ دوژمن بکاته‌ دۆست و دۆست بکاته‌ دوژمن، قه‌ت پێت ناڵێ نه‌، وه‌ به‌ ئاسانی قه‌ول و به‌ڵێنت پێ ده‌دا و به‌ ئاسانیش به‌ڵێنه‌کانی ده‌شکێنێت. له‌ کوێ به‌ قازانجی بێ ده‌تباته‌ لوتکه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ ئاسانی به‌ مله‌وه‌ له‌ عه‌رزت ده‌دا.
ماساوچی به‌ هه‌مو شکڵ و شیوه‌یه‌ک خۆی ده‌ردێنێ. جاری وا هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بزانێ پشتی گه‌رمه‌، توند و توره‌یه‌ و زۆر جیددیه‌، جنێو ده‌دا و په‌لامارده‌ره‌، وه‌ که‌ زانی هه‌له‌که‌ ناسکه‌ و خه‌ته‌ره‌، زۆر نه‌رم و شه‌رمن و به‌ ئه‌ده‌به‌. لای زالم شێره‌ و لای مه‌زلۆم رێویه‌. بۆ نمونه‌ سه‌رانی حیزبه‌ کوردیه‌کانی کوردستان به‌رانبه‌ر به‌ میله‌تی خۆیان جه‌سور و قاره‌مانن، به‌رانبه‌ر به‌ داگیرکه‌ران و داپڵۆسێنه‌رانی کورد ده‌وری رێوی ده‌گێرن. ئاماده‌ نین له‌گه‌ل یه‌کتر وتووێژ بکه‌ن و یه‌کتر قه‌بوڵ بکه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی فاشی و داگیرکه‌ر به‌ ئاسانی داده‌نیشن و بۆ لێکدانی یه‌کتر له‌گه‌ڵیان ڕێک ده‌که‌ون. هه‌روه‌ها ماساوچیه‌کانی ناو حیزبه‌ کوردیه‌کان وه‌ک ئافاتی ده‌غڵ و دان ئه‌و حیزبانه‌یان دارزاندوه‌ و ته‌نانه‌ت بونه‌ته‌ هۆی دزێو بونی خودی سه‌رانی ئه‌و حیزبانه‌ له‌ ناو میله‌تی کورددا.
جیاواز له‌ سه‌رانی حیزبه‌ ناسیونالیسته‌کانی کوردستان که‌ به‌رانبه‌ر به‌ داگیرکه‌رانی کوردستان مل که‌ج و ماساوچین، مه‌لاکان و ئیسلامیه‌کانی کوردستانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ پێناو پله‌ و به‌رژه‌وه‌ندی خۆێاندا (١٤٠٠) ساڵه‌ ماساو بۆ ئیسلامی داگیرکه‌ر ده‌که‌ن، شه‌و و رۆژ دروه‌کانی قورئان ده‌ڵێنه‌وه‌ و تا ئێستاش یه‌کێک له‌ به‌ڵێنه‌کانی خودای ئیسلام و ئیسلام که‌ ده‌یده‌ن به‌ خه‌ڵک، به‌ دی نه‌هاتوه‌. خودی مه‌لاکان به‌ پێی هه‌لومه‌رجه‌کان هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌ یه‌ک له‌ دوای یه‌که‌کان بون. مه‌لا هه‌میشه‌ ماساوکه‌ر و پاساوکه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌ دیکتاتوره‌کان بوه‌ و ئێستاش هه‌ن. حیزبه‌کان و که‌ساێه‌تیه‌ ئیسلامیه‌کان قیبله‌گاێان و وڵاتی راسته‌قینه‌ێان عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ و به‌رانبه‌ر به‌وان سوجده‌ ده‌به‌ن، به‌ڵام رۆژانه‌ 5 فه‌رز سوکاێه‌تی به‌ میله‌تی کورد ده‌که‌ن به‌ ناوی نوێژ و زکری خودای ئیسلام. خودای ئیلامیش بێجگه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات و خواسته‌ جنسی و نه‌فسانیه‌کانی موحه‌مه‌د و ئیسلامیه‌کان هیچیتر نییه‌!
له‌ کولتور و پیكهاته‌ی بیر و باوه‌ڕی ماساوچیدا، له‌ناوبردن و کاول کردن و پێشێل کردنی ماڵ و سامانی که‌سان و خه‌ڵکانیتر، ڕه‌وایه‌ و به‌ ئاسانی جینایه‌ت و خه‌یانه‌ت ده‌که‌ن. ماساوچی زاته‌ن هه‌لپه‌ره‌ستن و له‌و باوه‌ره‌دان که‌ بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌رامه‌کانیان ڕه‌وایه‌ به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک که‌ بۆێان ده‌ست بدا و له‌ هه‌ر پیلان و وه‌سیله‌یه‌کی نا ئینسانی و نا ئه‌خلاقی که‌ڵک وه‌ربگرن. به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی سوک کردنی که‌سانی دڵسۆز و ته‌نانه‌ت پاشقول گرتن له‌ یه‌کتریشن. لای ماساوچیه‌کان که‌سانی خاوه‌ن ئه‌خلاق و خاوه‌ن پره‌نسیپ، تێکده‌ر و گێره‌ شیوێنه‌. ماساوچیه‌کان دڵسۆزانی ڕه‌خنه‌گر و به‌وه‌فای میله‌ت به‌ ته‌ندره‌و ناودێر ده‌که‌ن و پێی ده‌ڵێن که‌ توند و دێموکرات نین و بارودۆخ له‌به‌رچاو ناگرن.
ماساوچیه‌کان کاتێک که‌ لاوازن و هه‌ل له‌بار نییه‌ بۆیان، زۆر فه‌قیر و ره‌حم بزوێنن، به‌ شیوه‌یه‌ک خۆیان مه‌زڵوم نیشان ده‌ده‌ن که‌ که‌س ناتوانێ به‌زه‌یی پێاندا نه‌یه‌ت. هوه‌که‌شی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ماساوچی بێ غیره‌ته‌ و دوره‌ له‌ جه‌وهه‌ری ئینسانی. ماساوچی قه‌ت ناتوانێ خۆی بێ و وه‌ک که‌سێکی بریارده‌ر و خاوه‌ن ڕا و بۆچون ده‌رکه‌وێ. کاتێک له‌گه‌ڵ که‌سێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و بوێر به‌ره‌ورو ده‌بێ، سوکایه‌تی پێ ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی سوک بونی خۆی داپۆشێت.
ماساوچیه‌کان باوه‌ریان به‌ هیچ نییه‌ و ته‌نیا بیر له‌ قازانجی شه‌خسی خۆیان ده‌که‌نه‌وه‌. ئه‌مانه‌ سه‌ر به‌ هیچ چین و توێژێکی کۆمه‌ڵاێه‌تی نین. به‌ پێی هه‌لومه‌رج، تاوێ باوه‌ردارن به‌ باوه‌رێک و تاوێکیتر بێ باوه‌رن، هه‌م ئیماندارن و هه‌م بێ ئیمان، باوه‌ریان به‌ ئه‌خلاق و ویژدان نییه‌، بێ پرنسیپن و له‌ یه‌ک وشه‌ی کوردیدا (بێشه‌ره‌فن). ماساوچیه‌کان حه‌زیان له‌ بشێوی و ئاڵۆزی و به‌ره‌ڵایی ناو کۆمه‌ڵگایه‌. ئه‌گه‌ر دیفاع له‌ یاسا و نه‌زمیش بکه‌ن، مه‌به‌ستیان نه‌زم و یاساکانی حاکمان و ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵ و دیکتاتوره‌ نه‌ک یاساکانی پاراستنی مافه‌کانی خه‌ڵک و ئازادی و عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی.
مه‌سینه‌هه‌ڵگر به‌ پێی ته‌بێعه‌تی هه‌لپه‌ره‌ستانه‌ و ره‌زیلانه‌یان، له‌ کاتی حاسته‌م و پێویستدا که‌ ده‌بێ بێده‌نگ بن، نابن و ئه‌و کاتانه‌ی که‌ ده‌بی ده‌نگ هه‌ڵبرن و دیفاع له‌ ڕاستیه‌کان بکه‌ن، بێده‌نگن. ده‌نگ هه‌ڵبرین و بێده‌نگ بونیان پێوه‌ندی به‌ قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسیانه‌وه‌ هه‌ێه‌. ماساوچی زۆر به‌ سانایی و ئاسانی مل به‌ سوک بونی خۆی ده‌دا و له‌ به‌رانبه‌ردا، هه‌رکه‌ که‌مترین ده‌سه‌ڵاتی که‌وته‌ ده‌ست، ده‌که‌وێته‌ سوکاێه‌تی و له‌ناوبردنی ئه‌م و ئه‌و، به‌تایبه‌تی که‌سانی شه‌ریف و دڵسۆز و هه‌ستیار.
له‌ کاتی ته‌نگانه‌دا، ماساوچی وه‌ک خنجه‌ری ته‌نگانه‌ وان و بزرن، قه‌ت ئاماده‌ی مقاومه‌ و خۆراگری نین. له‌ پێناوی پاره‌دا پشت له‌ هه‌مو که‌س ده‌که‌ن و نرخه‌ ئینسانیه‌کان پێشێل ده‌که‌ن. خودای ماساوچی پاره‌ێه‌. رۆژێک موسوڵمانه‌، رۆژێک مه‌سیحیه‌، رۆژێک جوله‌که‌ێه‌ و روژێکیتر گاوره‌، رۆژێک راسته‌ و رۆژێک چه‌پ. فه‌رقی پێ ناکا و به‌ ئاسانی باوه‌ر و خوداکان ده‌گۆرێت. ژیان و مرۆڤ لای ماساوچی ته‌نیا یانی سه‌رچاوه‌ی پاره‌ به‌ده‌ست هێنان‌. ماساوچی باوه‌ری به‌ ژیان نییه‌ بۆ خۆی نه‌بێ. باوه‌ریان به‌ مافی مرۆڤ نییه‌ و قازانجی شه‌خسیی خۆێان له‌ پێشه‌وه‌ی هه‌مو شتێکیانه‌وه‌ێه‌.
ماساوچیه‌کان په‌روه‌رده‌ی داوده‌زگای گه‌نده‌ڵ و دیکتاتۆرن. حاکمانی سته‌مگه‌ر و گه‌نده‌ڵ به‌رده‌وام ماساوچی په‌روه‌رده‌ ده‌که‌ن و به‌ریان ده‌ده‌نه‌ گیانی خه‌ڵک. ماساوچی ته‌نیا نه‌فس نزمه‌کانی دیوه‌خان و دایره‌کان و باره‌گاکان نین، به‌لکه‌ ده‌زگاکانی پۆلیس و چه‌کداره‌کانی ده‌زگای سه‌رکوت و شکه‌نجه‌ش ده‌گرێته‌وه‌. ماساوچی له‌ ژیر فه‌رمان و کۆیلاێه‌تی سیسته‌مێکی دژی خه‌ڵکی داێه‌ که‌ ئاوا راێان ده‌هێنێ و په‌روه‌رده‌ێان ده‌کا.
ته‌نیا رێگای خاوێن بونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاو رێزه‌کانی خه‌ڵک بۆ گه‌شه‌ کردن به‌ره‌وپێش چون له‌ ماساوچی نه‌فس نزم و که‌سانی هه‌لپه‌ره‌ست، خه‌باتی بێ وچانه‌ له‌ دژی ریشه‌کان و بواره‌کان و زه‌مینه‌کانی به‌رهه‌م هێنان و په‌روه‌رده‌ کردنیانه‌. ماساوچی شه‌رم و شوره‌یی نازانێ و‌ ئامۆژگاری کردن و سه‌رزه‌نشت کردن کاریان تێ ناکا. ده‌بێ ئه‌و گه‌نده‌ڵخانه‌ێه‌ که‌ تێیدا په‌روه‌رده‌ ده‌کرێن له‌ ریشه‌وه‌ هه‌ڵکێشرێ و فرێ بدرێ.
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2014-07-03 12:09:04
به‌شی ( کۆمه‌لایه‌تی ) ئاماده‌کرد ( نووسینی عوسمان_ م )



ماساوچی, که‌سایه‌تیه‌کی, زیانبار, و, دزێوه‌, له‌, ناو, کۆمه‌ڵگادا, به‌ڵام, که‌سانی, ماساوچی, له‌, لای, ده‌سه‌ڵاته‌, گه‌نده‌ڵ, و, سه‌رکوتگه‌ر, و, سنووسینی, عوسمان, مماساوچی, باکتریای, کۆشنده‌ی, کۆمه‌ڵگایه Tags





دینی ئیسلام



وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَد ...