ئه‌ی خوای گه‌وره‌ بۆ درۆت کرد؟

ئه‌ی خوای گه‌وره‌ بۆ درۆت کرد؟
وه‌ک موسوڵمان وه‌کو مرۆڤ تۆم کرد به‌ڕابه‌ری ژیانم
مه‌لائیکه‌ته‌کانی تۆم کرد به‌ شاهید له‌سه‌ر شانم
ئه‌وه‌ی ئه‌مری تۆ و قورئان و موحه‌مه‌د بوو
بێ دوو دڵی هه‌موو شته‌کان هاتنه‌ ژیانم
پێیان وتم چه‌ند سه‌روه‌ر و چه‌نده‌ گه‌وره‌و چه‌ند بێ هاوتای
وام دانابوو که‌ فیدات که‌م هه‌مو جه‌سته‌و ڕۆحوو گیانم
هه‌ر له‌ نوێژی به‌یانیه‌وه‌ تۆ و موحه‌مه‌د و یارانتان
تا شه‌و دره‌نگ به‌زیکری ئێوه‌ ئه‌م نوقاندن چاوه‌کانم

ئه‌م وت نه‌فام ئه‌وکه‌سه‌یه‌ تۆ ناناسێت وه‌کو آلله
ئه‌وانه‌ ئه‌هلی شه‌یتانن زۆر نه‌فامن زۆر به‌ره‌ڵا
بۆچی ژیانیان ته‌رخان نه‌کرد بۆ آلله‌ی خاوه‌نی به‌هه‌شت
هه‌ تا وه‌ک من موسوڵمان بن‌ بچنه‌ به‌هه‌شت ئنشا آلله‌
ئه‌م وت نه‌فام ئه‌ و که‌سه‌یه‌ که‌ باوه‌ڕ به‌ قورئان ناکات
به‌س قورئانه‌ بێ هه‌ڵه‌یه‌ بێهاوتایه‌ بێ ڕه‌خنه‌یه‌ ماشا آلله‌
نه‌م ئه‌ویست ژن له‌م دونیایه‌دا بێته‌ ژیانم چون شه‌یتانه
خۆم دانابوو بۆ حۆریه‌کان له‌و به‌هه‌شته‌ی بێ کۆتایه‌

ئێستاکه‌ زۆر په‌شیمانم له‌و شتانه‌ی که‌ بۆ خوام کرد
نیوه‌ی ژیانی خۆم به‌هه‌ده‌ر بۆ خوداو بۆ موحه‌مه‌د برد
داوای لێبوردنم هه‌یه‌ له‌ هه‌مو مرۆڤی سه‌ر زه‌مین
که‌ بێ شه‌رمیم به‌رامبه‌ر به‌ هه‌مو نا موسوڵمانه‌کان کرد
ئه‌م وت ئه‌بڕم ئه‌و زمانه‌ ئه‌ی قرتێنم ئه‌و سه‌رانه
که‌باوه‌ڕیان به‌ جه‌نابتو موحه‌مه‌دو قورئان نه‌کرد
جنێوم ئه‌دا به‌ مرۆڤه‌ زانسته‌کان به‌ زانیاری ئه‌م سه‌رده‌مه
ئه‌یان کوژم زۆر سه‌گ بابن ده‌سکاری ئیشی خوایان کرد
من نه‌م زانی که‌ خودی خوا موحه‌مه‌ده‌و خۆی مرۆڤه
له‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بو فه‌زاعه‌تی به‌ مرۆڤ ئه‌ کرد
به‌هه‌شتو حۆری بۆ خۆتو شوێن که‌وتوانت ئه‌ی موحه‌آلله‌
زۆر نه‌فام بوم به‌و خورافاته‌ی موحه‌آلله‌ باوه‌ڕم کرد

ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ به‌هه‌شته‌ گه‌ر ئه‌قڵی بۆ به‌کار بێنیت
خۆشه‌ویستی بۆ مرۆڤو زینده‌وه‌ران زانستیانه‌ هه‌ڵته‌کێنی
ئه و‌سا ئه‌زانی که‌وا خوای خۆشه‌ویستی له‌ کوێدایه
ئه و‌ که‌سه‌ی که‌وا هاوسه‌رته‌ دوو ملیۆن حۆری ئه‌هێنێ
کاتێك توانیت که‌ ئازاد بیت مرۆڤ به‌ یه‌کسان ببینیت
تۆ پێویستت به‌ دین نییه‌و خوایه‌تی خۆت ئه‌سه‌لمێنی
نه‌ک خوایه‌کی جنێو فرۆش ژن کوژ و خوێن ڕێژ
نه‌زانو نه‌فامو درۆزن وه‌کو آلله‌ له‌ناخی خۆتا بچێنی

بژی زانست بژی ئازادی بژی سه‌ربه‌ستیو یه‌کسانی
بژی ئه‌و که‌سه‌ی وه‌ک مرۆڤ ڕه‌چاویه‌کا خاڵه‌کانی
بژی ئه‌و زانسته‌ی که‌وا دینی زۆر جوان پێناساندم
له‌ هه‌ڵه‌ و درۆ و ده‌له‌سه‌ و خورافاته‌ شازه‌کانیی
با خۆشه‌ویستی یه‌کتر بین له‌م دونیایه‌ که‌ چه‌ند جوانه‌
به‌خوا بڵێین زۆر نه‌زانه‌ ‌ ئه‌رز تۆ خڕی‌ نه‌وه‌ک پانی‌
بڵێین به‌ {خوا}که‌ بچێتو خۆی له‌ قوڕ نێ بۆ موحه‌مه‌د
‌خۆریش له‌ گۆمی قوڕاوی ئاوا نابێت تۆ نه‌ت زانی
شتێک نیه‌ له‌م سه‌ر زه‌ویه‌ نه‌بینرێت به‌ ئاسانی
پێم ناڵێیت یه‌ئجوجو مه‌ئجوج له‌ کوێنو له‌ کوێوه‌ت هانی
تۆ پێت وتم ئه‌وه‌ی که‌ به‌ چاو نه‌ی بینی باوه‌ڕ نه‌که‌ی
ئه‌ی خۆ من تۆ نابینمو جنۆکه‌شت له‌بۆم هانی

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2014-07-03 12:13:30
به‌شی ( ئه‌ده‌ب و هونه‌ر ) ئاماده‌کرد ( فاتیح محمود )



هۆنراوه‌ی, ئه‌ی, خوای, گه‌وره‌, بۆ, درۆت, کردبێ, دوو, دڵی, هه‌موو, شته‌کان, هاتنه‌, ژیانم, پێیان, وتم, چه‌ند, سه‌روه‌ر, و, چه‌نده‌, گه‌وره‌, و, چهفاتیح, محمودئه‌ی, خوای, گه‌وره‌, بۆ, درۆت, کرد Tags





دینی ئیسلام



وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَد ...