ئایا ئیبراهیم دینی هه‌بووه‌ ؟؟ ئاماده‌کردنی: سامان ره‌ شه‌با لێره‌وه‌ ئه‌‌مه‌وێت په‌رده‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ته‌مو موژاویه‌ هه‌لبده‌مه‌وه‌ كه‌ بۆ زۆربه‌ی هاوریانم ڕون نییه‌ به‌ هیوای ئه‌وه‌ی به‌رچاو رونیكتان پیبده‌م و له‌ ئه‌ سلی ئه‌و بابه‌ته‌ تیبگه‌ن وه‌ بتوانن ولامی ئه‌و موسلمانه‌ بده‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌و ئیدعایه‌ ئه‌كه‌ن.
سه‌ ره‌تا با بزانین ئیبراهیم كه‌ی ژیاوه‌ وه‌كوری كێبوه‌ له‌ كوێ ژیاوه‌؟  ئیبراهیم ناوی راسته‌ قینه‌ی خۆی ( ئه‌ برامه‌ ) واتا باوكی پایه‌به‌رز به‌ زمانی كلدانی وه‌ باوكی ناوی ( تارح ) بوه‌ خه‌لكی ئور بوه‌ كه‌ ئه‌وكاته‌ شاری كلدانیه‌ كان بو ئیبراهیم له‌ سالی 2166 پیش زاین له‌ دایك بوه‌ له‌ سالی 1991 ی پێش زاین كۆچی دوایی كردووه‌. ئه‌و پیاوه‌ له‌ ته‌مه‌نی چۆته‌ مصر و فلستین له‌ سوخار كه‌ ئه‌كه‌وێته‌ باشووری حبرون له‌ ممرا ناشراوه‌ له‌ ته‌مه‌نی 175 سالیدا مردوه‌، ئیراهیم دو كوری هه‌بوه‌ یه‌كیكان ناوی ئیسحاق به‌وه‌ كه‌ له‌ سارانی ژنی بوه‌ وه‌ كورێكی له‌ جاریه‌كه‌ی بوه‌ به‌ناوی هاجر كه‌ له‌مصر وه‌ك جاریه‌ كریبوی، پاشان ئیسماعیل و هاجری ده‌ركرد ئه‌وانیش چۆن له‌ناوچه‌ی فاران نیشته‌ جیبون كه‌ ده‌ كه‌وێته‌ باكوری رۆژ هه‌لاتی سینا وه‌ له‌وێش مردن و ناشتران. 

ئیبراهیم هیچ دینكی نه‌بوه‌ ته‌نها باوه‌ڕی به‌ بونی خوا هه‌بوه‌ وه‌ خودا جه‌ن جاریك بۆی به‌ ده‌ركه‌وته‌وه‌، باشان ئیسحاقی كوری ژنی هینا دوو كوری بو یه‌عقوبو عیسۆ، یه‌عقوبیش یانزه‌ كوره‌ بو ئه‌و یانزه‌ كوره‌ش بونه‌ باوكانی یه‌هود ئه‌و یانزه‌ سیبه‌ته‌ هه‌موو گه‌لی ئیسرایل پێك ئه‌ هینن كوڕی چواره‌می یه‌عقوب ناوی لیڤیه‌ له‌نه‌وه‌ی لیڤی عمرام له‌دایك بو عه‌مرامیش باوكی موسا بوو موساش له‌ سالی 1526 پێش زاین له‌دایك بوه‌ له‌ سالی 1406 پێش زاین كۆجی دوایی كردوه‌. دوای موسا چه‌ندین پێغمبه‌ر هاتونه‌ وه‌ك ( یشوع _ سامۆئیل _ داود _ سلیمان _ ئیلیا _ یونان _ ئه‌ شعیا _ ئیرمیا _ حزقیال _ دانیال _ زه‌كه‌ریا _ عاموس_ عزرا _ دواهه‌مین نبوه‌ته‌ مه‌لاخی بو ئه‌ویش له‌ سالی 430 پێش زاین بو ئه‌و پیغمبه‌رانه‌ هه‌مویان له‌سه‌ر شه‌ریعه‌تی موسا ئه‌ رۆیشتن هه‌ریه‌كه‌و به‌شیكیان له‌ په‌ یمانی كۆن نوسیوه‌ته‌وه‌ به‌هۆی رۆحی پیرۆز، دواهه‌مین پیغمبه‌ری په‌ یمانیكۆن یوخنان بو كه‌ به‌ یه‌ حیا ناسراوه‌ له‌ لای ئیمه‌ ئه‌ویش كوری زه‌كریا كاهین بو له‌نه‌وه‌ی لیڤهی بو كه‌ هاو ته‌مه‌نی عیسای مه‌سیح بو دواهه‌مین پیغبه‌ری په‌یمانی كۆنبو وه‌ یه‌كه‌م پیغمبه‌ری په‌ یمانی نوێشبو، شه‌ش مانگ له‌ عیسای مه‌سیح گه‌وره‌ تربوه‌ ، مه‌سیح له‌ سالی 33 زاینی كوژراوه‌ وه‌دوای 3 رۆژ هه‌لسایه‌وه‌ وه‌ گوتی من نه‌هاتوم كتیبی پیغمه‌مه‌بران لابده‌م و ره‌تی بكه‌مه‌وه‌ به‌ لكو هاتومه‌ ته‌وای بكه‌م، تا سالی 350 زاینی ئینجیل بۆ زیاتر له‌ 15 زمان وه‌ر گیردرا وه‌ له‌ 64 ولاتو ناوچه‌ی جیهان بلاو بۆیه‌وه‌ ، محمد 610 دوای مه‌سیح هاتوه‌ واتا 2776 سالیش دوای ئیبراهیم هاتوه‌ ، ئه‌وه‌ مه‌عقلوله‌ بلیت محمد له‌ سه‌ر دینی ئیبراهیم بوه‌؟؟ باشه‌ كاتیك ئه‌و هه‌مو پیغمبه‌ر هاتونه‌ له‌سه‌ر دینی ئیبراهیم بونه‌ و رۆیشتونه‌؟؟ نه‌خیر ئه‌ی موساله‌سه‌ر دینی ئیبارهیم بوو؟؟ نه‌خیر ئه‌ی داود له‌سه‌ر دینی ئیبراهیم بو؟؟ نه‌خیر هه‌ی ئه‌ رمیا له‌ سه‌ر دینی ئیبراهیم بو ؟؟ نه‌خیر ئه‌ی مه‌سیح له‌سه‌ر دینی ئیبراهیم بو ؟؟ نه‌خیر ؟؟ ئه‌ی بۆ یه‌كیك له‌و پیغمبه‌رانه‌ باسی دینی ئیبراهیم یان نه‌كردوه‌ ؟؟ بۆ موسا نه‌جۆته‌ حه‌ج ؟؟ بۆ داود نه‌جۆته‌ حه‌ج ؟؟ بۆ سلیمان نه‌جۆته‌ حه‌ج ؟؟ بۆ حزقیال نه‌جۆته‌ حه‌ج ؟؟ بۆ ئه‌ شعیا نه‌جۆته‌ حه‌ج ؟؟ بۆ مه‌سیح نه‌جۆته‌ حه‌ج ؟؟ بۆ قوتابیه‌ كانی مه‌سیح نه‌جونتنه‌ حه‌ج ؟؟؟ ئه‌ی دینی ئیبراهیم بۆ كیبوه‌ ؟؟؟ به‌جی زمانیك بوه‌ ؟؟ كتیبه‌كه‌ی ناوی جیبوه‌ ؟؟ ئه‌ی جی تیابوه‌ ؟؟ 

لیره‌ دینه‌ وه‌سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ ئه‌ی بۆ موسلمانان ئه‌ لین محمد له‌سه‌ر دینی ئیبراهیم بوه‌ ؟؟ تاكو خۆیان له‌ هو هه‌مو كیشه‌و گوماننانه‌ به‌دوور بخه‌نه‌وه‌ به‌و قسه‌ بێ بنه‌ماو بێ به‌ لگه‌یان ، كاتیك ئه‌ پرسیی محمد پیش ئه‌وه‌ی ببیته‌ پیغمبه‌ر له‌سه‌ر چ دینك بوه‌ ؟؟ ئه‌ی له‌سه‌ر چ دینیك ژنی ماره‌ كردوه‌؟؟ دایكو باوكی له‌سه‌ر چ دینك بونه‌ ؟؟ موشریك بونه‌ ؟؟ ئه‌گه‌ر موشریك بونه‌ واتا محمد گلاو بوه‌ . ئه‌ی بۆ تا خه‌دیجه‌ نه‌مرد محمد نه‌ی توانی دوو ژن بهینت ؟؟ وه‌رقی كوری نوفل مسیحی بو یان له‌سه‌ر دینی ئیبراهیم بوو؟؟ ئه‌ی خدیجه‌ ئامۆزای نه‌بو؟؟؟ وه‌رقی كوری نوفل قه‌ شه‌ بو كه‌واته‌ ئامۆزاكه‌ی كه‌ خدیجه‌ بو مه‌یحی نه‌بو؟؟ كه‌ مه‌سیحی بون له‌سه‌ر دینی مه‌سیح یان ئیبراهیم ماره‌ كران؟؟ وه‌ك پیشتر وتمان ئیبراهیم هیچ دینیكی نه‌بوه‌ وه‌ دینیك نه‌بوه‌ به‌ناوی دینی ئیراهیم ئه‌گینا بۆ به‌س له‌ مه‌كه‌ هه‌بوه‌؟؟ 

له‌ كۆتایدا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ محمد كه‌سیكی ئاسایی بوه‌ وه‌ نصرانی بوه‌ هه‌لساوه‌ به‌ تیكه‌ل كردنی زانیاریه‌كانی له‌ نیوان ته‌ ورات و ئینجیل و كتابی ته‌لمودو میدارشی جوله‌كه‌و ئه‌ فسانه‌ی سۆمه‌ریو زه‌رده‌شتی و صه‌ بائیه‌ كان خۆی كردۆته‌ پیغمبه‌ر . چونكه‌ كتیبه‌كه‌ی پریه‌تی له‌ ئه‌ فسانه‌ی سۆمه‌ریو یوناینو مه‌سیح یو ئه‌ فسانه‌ی جوله‌ كه‌ كان و نه‌ستوره‌ی كان و ئاریۆسیه‌ كان، بۆیه‌ پیویست ناكات موسلمانان بین خه‌لك به‌وه‌ تاوانباربكه‌ن گوایه‌ نه‌زانو جاهیلن دژی ئاینی ئیسلامن. به‌لكو با گالته‌ به‌ ئه‌ قلی خۆیان بكه‌ن و به‌خۆیان دابجنه‌وه‌ كه‌ هه‌لخه‌له‌تاون به‌ دوای دینیكی ئه‌ فسانه‌و درۆو ده‌له‌ سه‌ كه‌وتونه‌.
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2014-07-09 16:08:01
به‌شی ( دینه‌کانی تر ) ئاماده‌کرد ( ئاماده‌کردنی: سامان ره‌ شه‌با )



لیره‌و, له‌وێ, زۆر, جار, گوێمان, له‌, موسلمانان, ئه‌, بیت, ده‌لین, گوایه‌, محمد, له‌سه‌ر, ئاخۆ, ئه‌و, قسه‌, یه‌ی, ئه‌وان, تا, چه‌ند, بنه‌, مای, زانستی, ئاماده‌کردنی, سامان, ره‌, شه‌بائایا, ئیبراهیم, دینی, هه‌بووه‌, , ئاماده‌کردنی, سامان, ره‌, شه‌با Tags





دینی ئیسلام



وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَد ...