دینی ئیسلام ده‌ڵێ که‌ کورد نه‌وه‌ی جندۆکه‌ن به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌کانی سونه‌ و شیعه‌ بێ ئه‌وا کورد نه‌وه‌ی جندۆکه‌ن، وه‌ ده‌بێ هه‌موو موسوڵمانباوه‌ڕێک , کورد به‌ مرۆڤ دانه‌نێ ونه‌فره‌تیان لێبکا، که‌ هه‌روه‌ک ئه‌نتی سیمێتیه‌کان نه‌فره‌ت له‌ جووله‌که‌ ده‌که‌ن، یان کۆکۆڵاسه‌کانی ئه‌مریکا ڕه‌شپێست به‌ مرۆڤ له‌قه‌ڵه‌م ناده‌ن.
به‌ڵێ زۆر ڕاسته‌، له‌وڕۆژه‌ی دینی محه‌مه‌د سه‌ر هه‌ڵداوه‌ به‌به‌رده‌وام وه‌ له‌ژێر سایه‌ی فیکری ئیسلامه‌وه‌ هه‌ستی مرۆڤایه‌تیمان ده‌ڕوشێندرێ.
هه‌ر له‌ ئه‌نفاله‌ شومه‌که‌ی عومه‌ر وه‌ تا ئه‌نفالی سه‌دام وه‌ تاوه‌کو ئیمڕۆمان، کوردکوشتن له‌لایه‌ن هه‌موو موسوڵمانێکه‌وه‌ به‌ غه‌زا ده‌ناسێندرێ.
سه‌رجه‌م مه‌زهه‌به‌کانی ئیسلام جا هه‌ر له‌ شیعه‌ وه‌ سوننه‌ش وه‌ به‌هه‌موو ئاینزه‌ جیاجیاکانیانه‌وه‌، (که‌ هه‌رچه‌ند له‌به‌ینی خۆیان ناته‌بان و دوژمنی سه‌رسه‌ختی یه‌کترن وه‌ هه‌ر دانه‌یه‌کیان ئه‌وی تریان به‌ کافر له‌قه‌له‌م ده‌دا)، که‌چی که‌ باس دێته‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد و کوردله‌ناوبردن، ئه‌وا به‌ناوی ئیسلامه‌وه‌ هه‌موویان به‌یه‌که‌وه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن بمانکوژن وه‌ دواییش وه‌ک که‌متیار و سه‌گڵاوک خۆیان بۆ خواردنی لاشه‌کانمان ئاماده‌ ده‌که‌ن.
به‌ڵێ ئه‌مه‌ ڕاستیه‌کی مێژووییه‌ که‌ کورد له‌ له‌لایه‌ن ئیسلامه‌وه‌ نه‌فره‌تی لێکراوه‌.
به‌ڵام بۆچی موسوڵمانه‌ سوننه‌ و شیعه‌کان ئێمه‌ به‌ نه‌وه‌ی جندۆکه‌ داده‌نێن؟
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی شیعه‌کان :
(الكليني في الكافي ) له‌سه‌ر زاری ( ابى الربيع الشامي)
ده‌ڵێ : پرسیارم ده‌رباره‌ی کورده‌وه‌ لێکرد، ئه‌ویش وه‌ڵامی دامه‌وه‌ وه‌ گووتی:
هه‌رگیز تێکه‌ڵاویان مه‌بن،خودا په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵداونه‌ته‌وه‌ ( که‌شفی کردوون) که‌ کورد نه‌وه‌ی جنۆکه‌ن
( ابا عبد الlه‌ ) : ان عندنا قوما من الاكراد ، وانهم لا يزالون يجيئون بالبيع ، فنخالطهم ونبايعهم .
وه‌ڵامی دامه‌وه‌ و گووتی: : يا ابا الربيع لا تخالطوهم ، فان الاكراد حى من أحياء الجن ، كشف الله تعالى عنهم الغطاء فلا تخالطوهم»
به‌ڵگه‌کان:
(الكافي5x183 رياض المسائل سيد علي الطباطبائي ج1ص530)

( جواهر الكلام – الشيخ الجواهري ج 3 ص 116 )
من لايحضره الفقيه – الشيخ الصدوق ج 3 ص 163)
(تهذيب الأحكام – الشيخ الطوسي 405x7)
( بحار الأنوار – العلامة المجلسي ج 001 ص 83)
(تفسير نور الثقلين - الشيخ الحويزي ج 1 ص 601)

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی سوننیه‌کان:
عومه‌ری بن خه‌تاب ده‌ڵێ:
له‌ محه‌مه‌دم پرسی کورد له‌کوێوه‌ هاتوون، ئه‌ویش وه‌ڵامی دامه‌وه‌ وه‌ گووتی:
ئه‌وکاته‌ی حه‌زره‌تی سوله‌یمان هیندی داگیر کرد، هه‌شتا دانه‌ جاریه‌ی به‌دیل گرت وه‌ له‌خه‌ڵکی جودا کردنه‌وه‌ و له‌ دوورگه‌یه‌کی دانان، جنۆکه‌ له‌ ژێر ده‌ریاوه‌ هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ و نیکاحی ئه‌م جاریانه‌یان کرد، وه‌ جاریه‌کانیش سکیان لێیان پڕ بوو وه‌ چل منداڵیان بوو، که‌ منداڵه‌کان گه‌وره‌ بوون، ده‌ستیان کرد به‌ چه‌ته‌یی و ڕێگابڕین و خراپه‌کاری له‌ خاکی فارس ، خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ هانایان هێنا بۆ سوله‌یمان و ئه‌میش گووتی ده‌ریان بکه‌ن ( استکردوهم ) بۆ چیاکان، وه‌ له‌م کاته‌وه‌ ئه‌م میله‌ته‌ ناوندراون ( کورد ) .
ذكر أن عمر بن الخطاب رضي اڵه عنه روى عن النبي صلى اڵه عليه وسلم أنه قال: الأكراد جيل الجن كشف عنهم الغطاء! وإنما سموا الأكراد لأن سليمان عليه السلام لما غزا الهند، سبى منهم ثمانين جارية وأسكنهم جزيرة، فخرجت الجن من البحر فواقعوهن، فحمل منهم أربعون جارية، فأخبر سليمان بذلك فأمر بأن يخرجن من الجزيرة إلى أرض فارس، فولدن أربعين غلاماً، فلما كثروا أخذوا في الفساد وقطع الطرق، فشكوا ذلك إلى سليمان فقال: أكردوهم إلى الجبال! فسموا بذلك أكراداً.

به‌ڵگه‌کان:
(مروج الذهب 1x 218) للمسعودي ( أبو الحسن علي بن الحسين بن علي المسعودي) (~283 هـ - 346 هـ x ~896 - 957 م)
محاضرات الأدباء - الراغب الأصفهاني - ص 160ح

هه‌مان ئه‌م ئایدیۆلۆجیه‌ی که‌ باس له‌ الله و محمه‌د و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ و فه‌رزی حه‌ج و نوێژ و ڕه‌مه‌زان و که‌شتی نوح و ورده‌به‌رده‌ ڕه‌شه‌کانی که‌عبه‌ و حوشتر و بقره‌ و نحل ده‌کا , هه‌مان ئه‌م ئایدۆلۆجیه‌ش بڕاندویه‌تیه‌وه‌ که‌ ئێمه‌ی کورد نه‌وه‌ی جندۆکه‌ین.
به‌هۆی نه‌فامی و و چاوشکاندن و تۆقاندن به‌ عه‌زابی قه‌بر و جهه‌نده‌م، به‌شی زۆری میله‌تی کورد وه‌ له‌سه‌ده‌کانی ڕابردوو ملکه‌چی ئیسلام بوون وه‌ خۆیان به‌ موسوڵمانی به‌باوه‌ڕ ده‌ناساند، به‌به‌رده‌وام کڵاشی هه‌ورامییان به‌قوربانی نه‌عله‌ دڕاوه‌شڕه‌کانی عاره‌ب ده‌کرد، سه‌روجه‌مه‌دانییان ده‌خسته‌ ژێر هه‌یمه‌نه‌ی عه‌گال، ڕانکوچۆغه‌ڵیان بۆ دشداشه‌ زه‌لیل ده‌کرد، کوردستانه‌ سازگاره‌که‌مانیان به‌ ته‌پوتۆزی سه‌حرا وێران ده‌کرد، بیری ئازادی و ژینگه‌دۆستی و مرۆڤپه‌روه‌ری زه‌رده‌شتیان ته‌سخیری دینی ئیسلامی جه‌هاله‌ت و وه‌حشیه‌ت ده‌کرد، ئه‌وجا هیچ کاتێکیش وه‌ هیچ عاره‌بێک ، تورکێک یان فارسێکی موسوڵمان، کوردیان به‌ مرۆڤ نه‌زانیوه‌ وه‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵیان داوه‌ له‌ناومان ببه‌ن.
لایه‌نه‌ تاریکه‌که‌ی ئه‌م ملکه‌چیه‌ بوو به‌ هۆی په‌یدا بوونی خه‌ڵکانێک له‌ناو کورددا که‌ به‌داخه‌وه‌ تا ئیمڕۆی ئیمڕۆشمان هه‌ست به‌م ته‌ناقوزه‌ گه‌وره‌یه‌ ناکه‌ن و زۆر به‌بێشه‌رمانه‌ ده‌ڵێن که‌ گوایا باوه‌ڕیان به‌ کوردایه‌تی هه‌یه‌ و له‌هه‌مان کاتیش خۆشیان به‌ موسوڵمان ده‌زانن.، جا یان ناوێرن یان نه‌یانه‌وێ هه‌ستی پێبکه‌ن که‌ کورد ناتوانێ موسوڵمان بێ، که‌ هه‌رچۆن ڕه‌شپێستێک ناتوانێ باوه‌ڕی به‌ کۆکۆکڵاس هه‌بێ، یان جووله‌که‌یه‌ک نابێ ببێ ئه‌نتیسیمێت .
وه‌ گه‌ر هه‌ڵخه‌ڵاتاوێک به‌ دینی ئیسلام , له‌ڕاستی و درووستی ئه‌م نووسراوه‌ گومانی هه‌بێ و داوای به‌ڵگه‌ و سه‌رچاوه‌ی ترم لێبکا، ئه‌وا به‌ڵگه‌ی موتڵه‌قم سوره‌تی ئه‌نفالی قوڕئانه‌که‌ی محه‌مه‌ده‌، سه‌رچاوه‌ باوه‌ڕپێکراوه‌کانیشم به‌رخورده‌ خوێناویه‌که‌ی ئیسلامه‌ به‌درێژایی مێێژوو به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی کورد .
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2015-04-12 18:39:37
به‌شی ( ڕه‌نگاوڕه‌نگ ) ئاماده‌کرد ( به‌ڕێز زه‌رده‌شت ئاڤیستا )



به‌گوێره‌ی, سه‌رچاوه‌کانی, سونه‌, و, شیعه‌, بێ, ئه‌وا, کورد, نه‌وه‌ی, جندۆکه‌ن, وه‌, ده‌بێ, هه‌موو, موسوڵمانباوه‌ڕێک کورد, به‌, مرۆڤ, دانه‌نێبه‌ڕێز, زه‌رده‌شت, ئاڤیستادینی, ئیسلام, ده‌ڵێ, که‌, کورد, نه‌وه‌ی, جندۆکه‌ن Tags





دینی ئیسلام



وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَد ...