خـــــالیدی کـــوری وەلید لە دادگای لاهایدا، خالید جـــینایه‌تی کـــــردوو. صورةکوردستان زۆربەی کات ولاتێکی ژێردەست بووە، بە تایبەت ژێردەستی داگیرکەرانی ئیسلامی وعەرەبی. بەسەدەها ساڵ داگیرکەران کولتوری خۆیان بەسەر ئەم میللەتەدا سەپاندوە. لەبەرەئەوەی کە مێژوو هەردەم لەلایەن براوەکان ودەسەڵاتتدارانەوە نوسراوەتەوە، بۆیە  بەئارەزوی خۆیان  زۆرێک لە ڕاستیەکانیان شێواندووە. ئەو مێژووە بە شانازیەوە باس لە کەسانێکدا دەکات کە دەستیان هەبووە لە کوشتنی هەزاران کەس، کەچی باس لەو هەزارەها قوربانیانە ناکات. لەلایەکی ترەوە، وەک وەزیری ڕاگەیاندنی ئەلمانیای نازی، جۆبلر وتی (درۆبکە و درۆبکەو درۆبکە تاوەکو خەڵک بڕوادەکات). داگیرکەران ئەوەندە ئەو درۆیانەیان دووبارە کرۆتەوە ، وای لێهاتووە کە زۆرێک لەودرۆیانە لای خەڵک بوون بەڕاستی و نەگۆر. بەدرێژایی ئەو مێژووە، زۆر بیرۆکەو زاراوەیان بە پێچەوانەی ڕاستیەکان سەپاندوە بەسەرماندا. داگیرکردنیان لێ کردوین بە فەتح و ڕزگارکردن و ئەبێ سوپاسیان کەین. ئەمیری شەڕەکان وتاوانبارانی شەڕیان لێکردوین بە فاتیح و ئەسحابەو دەبێ بڵێن درودی خوایان لەسەر بێت. فەرهودیان لێکردوین بە غەنیمەو دەبێ بلێین عافێتیان بێت. جولەکەیان لێکردوین بە دۆژمن و سەلەفەکانیان لێکردوین بە پیاوچاک و نەسیحەتکەر. کەسێک کە تەنها کەمێک خوێندەواری هەبێت ونامیلکەیەکی نوسیبێت لێکردوین بە عالیم و فەقیه. گواستنەوەی دەماودەمی گوتەکانیان لێ کردوین بە عیلم بڕوانامەی دکتۆرای لێ دێننەوەو ئەبێ پێیان بلێن مامۆستا دوکتۆر...هتد.
زەمینەی بەردەەوامی ئیسلامیەکانی کوردستان، بەندە بەم کولتورە سەپێنراوەو. بۆیە هەموو ئەو شتانە بە بڤە و نەگۆڕ دادەنێن و، تا دوادلۆپی خوینیان شەڕی لەسەردەکەن. ئیسلامیەکان ڕابەرانی فەتحی ئیسلامیان موقەدەس کردوەو هەر کەس ناوێان بەرێت یان ڕەخنەیان لێ بگرێت، بە سوکایەتی بەئیسلام لە قەڵەم دەدەن. لەکاتێکدا لە قورئاندا قودسیەت تەنها بۆ خودایە. لەئیسلامدا هیچ کەسێک (معصوم) نیە، بە خولەفاکانیشەوە.
چارەکە سەدەیەکە، بە حیساب نیمچە سەربەخۆییەکمان هەیە، بەڵام لەسەر ئاستی کۆمەلگا هەوڵنەدراوە کە ئەو برینانە ساڕێژ بکرێنەوە. لانی کەم درۆی ئەو سەدەها ساڵە رەت بکرێتەوە. بۆ نمونە نوسینەوەی زانستیانەی سەرلەنوێی میژوی کوردستان، پێناسەکردنەوەی ماهیەتی داگیرکدنی ئیسلامی، کوردایەتی سەلاحەدین ئەیوبی، دوژمنایەتی جولەکەو زۆر شتی تر. تا ئێستاش، لە خوتبەکاندا ناوی سەرلەشکران بە درودی خوایان لەسەر بێت وەسف دەکەن، لەزانکۆکاندا داگیرکدنی ئیسلامی بە فەتح لەقەڵەم دەدرێت، بۆ نمونە بڕوانە، لێکۆلینەوەکەی م.د احمد ميرزا ميرزا (أشهر قادة فتح كوردستان فيالعصر الإسلامي الأول / مجلة كلية العلوم الإسلامية / المجلد الثامن 2/15 2014 / أستاذ في كلية الشريعة جامعة صلاح الدين).
ئاین تائەوکاتە موقەدەسە کە پرسێکی شەخسی بێت. لەوساتەوە کە ئایین تێکەڵی سیاسەت کرا، لەو کاتەوە ئاین بۆ بەدەستهێنانی دەسکەوتی شەخسی بەکارهات. ئیتر، لە ئاین بوونی دەردەچیت وسیفەتی قودسیەتی نامێنێت. ئاین بۆ عیبادەتە نەک بۆ سیاسەت. ئەوکات باس لەسیاسەت دەکرێت وسیاسەتیش خەتی سووری تیا نیە. لێرەوە دەلێم، کەسانێک کە لەمێژودا تاوانی گەورەیان کردووە، با لەژێر ناوی ئایینیشدا بێت هەر تاوانبارن. عەلی حسەن مەجید، لەژێر ناوی سورەتی ئەنفالدا ئەم میللەتەی ئەنفال کرد. تاوانەکانی جەنگ بەتایبەت کۆمەڵ کوژی، بەپێی یاسای نیودەڵەتی کۆن نابن. لەوانە سوتاندنی جولەکەکان، قەتل وعامی ئەرمەنەکان و ئەنفالی کوردستان هتد.

نمونەیەکی بچوک لەسەر ئەم بابەتە خالیدی کوری وەلیدە. سەرەڕای ئەوەی کە ئەسحابە بووە، بەڵام مەعسوم نیە، موقەدەسیش نیە، هەڵەی زۆری کردوە. هەر پەپێی سەرچاوە ئیسلامیەکان ئەم کەسە تاوانی جینۆسایدی کردووە. بۆیە باسی ئەم کەسە دەکەین، چونکە نەک تەنها ئیسلامیەکانی کوردستان شانازی پێوەدەکەن، بەڵکو زیاتر لە ١٤٠٠ ساڵە شۆفێنیستی عەرەبی کردوویەتی بەسومبولی شەهامەت ئازایاتی. شانازی کردن بە ڕابەرێکی بەم شێوەیە، ماهیەتی لایەنگرانی دەردەخات. وەک تیبنیەکیش بۆ ئەو کەسانەی خۆیان بە میارتگری ئاینی ئیسلام دەزانن، لەم باسەدە باسی خالیدی کوڕی وەلیدە، نەک ئاینی ئیسلام، بۆیە پێویست ناکات بەیت و بالۆرەی (ئەمە دژایەتی ئیسلامە) دووبارە بکەنەوە.

ناوەکەی بەم شیەویە (خالد بن الوليد بن المغيرة المخزومي القرشي، لەساڵی ٨ی هیجریدا بووە بەئیسلام،  لە ساڵی ٢١ هیجریدا مردووە). ئەم خالیدە یەکێک بووە لە ئەسحابەکان ونازناوەکەشی شمشێری خودایە.کەسێکە لە مێژووداو لە ئێساتشدا جیگەی شانازی و فەخری میللەتی عەرەبی موسولمان و شۆفینیستەکان بووە. بەوەی کە چۆن ئایینی ئیسلام و خیلافەی پاراستوەو بە زەپری شمشیرەکەی ئیسلامی بڵاوکردۆتەوە. وەک عەرەبەکان دەلێن، زیاتر لە سەد شەڕدا کە کردویەتی، لەیەک شەڕیشدا نەدۆڕاوە. خالید یەکێک بوولە شاسوارەکانی شەڕەکانی زەکات یان (الردە)ی زەمانی ئەبوبەکر. چەندین کتێب و فلیم و زنجیرە درامای لسەر دەرکراوە. خالید یەکێکە لەو سەلەفەیانەی کە سەلەفیەکانی کوردستان شانازی پێوەدەکەن.

لێرەدا بە کورتی باسی ئەو کەسە دەکەین و بەپێی سەرچاوە ئیسلامیە باوەرپێکراوەکان. سەرچاوەکان کتێبەکانی خۆیانە، نەک قسەی عەلمانی و ڕۆژئاواییەکان. چەند لاپەڕەیەک لەو مێژووە هەڵدەدەینەوە، ئەوکات دەردەکەوێت، ئەم کەسەی کە بووە بەفەخری مێژووی عەرەبی و ئیسلامی، ئەم کەسە تاوانبارێکی بەکۆمەڵ کوژە. ئەگەر تەنها یەک لاپەڕە بگات بە دەستی دادگای نیودەوڵەتی تاوانەکانی لاهای، ئەوا بەپێی برگەی تاوانەکانی جینۆساید قورسترین سزای دەدەن. ئەگەر خالیدو ئەبوبەکر بەغدادی داعش، بەیەکەوە دادگایی بکرێن، ڕەنگە لەچاو تاوانەکانی خالیددا، ئەوا ئەبوبەکر بەغدادی بەکەفالەت ئازاد بکرێت.

لەسەرچاوە ئیسلامیەکاندا، وای دەگێرنەوە، کە خالید کوری وەلید بەپێی ڕێنماییەکانی خەلیفە ئەبو بەکر سدیق هەڵسوکەوتی کردووە، کە لەنامەیکدا بۆ خالیدی نوسیوە. دەقی ئەو نامەیە لەزۆربەی سەرچاوەکاندا وەک یەک وایە. لە نامە فەرمێکەدا ئەبو بەکر سدیق دەلێت دەبێت داوا لەهەموو هۆزەکان بکەیت کە بگەڕێنەوە بۆ ئیسلام و زەکاتیش بدەن، ئەگر ڕازی بوون باشە. ئەگەر ڕازی نەبوون ئەوا ((...لا يَتْرُك أَحَدًا قَدَرَ عَلَيْهِ إِلا أَحْرَقَهُ بِالنَّارِ إِحْرَاقًا، وَيَسْبِي الذَّرَارِيَّ وَالنِّسَاءَ، وَيَأْخُذَ الأَمْوَالَ، فَقَدْ أَعْذَرَ مَنْ أَنْذَرَ))، واتە هەرکەسێکی یاخیبوو لەم بڕیارە، ئەگەر دەستان کەوت بەسوتاندن، بە ئاگر بیانسوتێنن، ژن ومناڵەکانیان زەوتکەن و، پارەکانیشیان بەرن ... هتد.  (بڕوانە الطبري 3/ 250- 251،  الردە للواقدی لا ٧١ و ٧٢). تاوانی ئەو هۆزانە ئەوە نەبووە کە دژایەتی ئیسلام بکەن، یان پەلاماری موسوڵمانان بدەن، ئەوان بڕوایان بە خواو پێغەمبەر هەبوەو، نوێژکەربوون مزگەوتیشیان هەبووە، بەڵام ئامادە نەبوون زەکات بدەن بە ئەبوبەکر.

چەند لاپەڕەیەک لەتاوانەکانی خالید کوری وەلید:
1.    کوشتاری بەکۆمەڵێ بني جذيمة ، سەرچاوە (البداية والنهاية لابن كثير الجزء 6 لا ٥٩٨ - ٥٩٩)، (المنتظم في تاريخ الأمم والملوك، ابن الجوزي 331/3) (تاريخ الطبري/الجزء الثالث. ٢.٧ )

بەسەرهاتی ئەم کوشتارە زمانی پێغەمبەربوو، واتا پێش شەڕەکانی زەکات بوو. بني جذيمة خێلێک بون سەر بە کینانە، نیشتەجێی ناوچەیەکی خواری مەککە بوون. کاتێک پێغەمبەر خالید دەنێرێت بۆ بني جذيمة،بۆ ئەوەی بانگەوازیان کات بۆ بوون بە ئیسلام وەک لەو سەرچاوانەدا هاتووە. کە خالید دەگاتە شوێنەکە، ئەو خێڵە دەلێن ئیمە بوین بە ئیسلام، مزگەوتیشمان هەیەو نوێژیش دەکەین.خالید دەلێت باشە بۆ چەکتان بەدەستەوەیە؟ دەڵێن دوژمندارین، ترساین نەوەک ئێوە لە دوژمنان بن. خالید ئەڵی  چەکەکانتان دانێن. هەموویان چەک دادەنێن یەکێکیان نەبێت، کە دەڵی من چەک دانانێم چونکە ئەوە خالیدە، من دەزانم دوای چەک دانان بەدیل گرتنە، دوای ئەوەش بەدیلی سەربڕینە . بەهر حال خێڵەکە چەک بەویش دادەنێن. ئەمجا خالید دەلێت بیانبەستنەوە، هەمویان دەبەستنەوەو پاشان خالید دیلەکانی بەسەر چەکدارەکانی خۆیدا دابەش کرد. بەپێی فەرمانی خالید ئەبوایە هەر رٶژێک، هەر چەکدارێک دیلێک سەربرێت، تا تەواو بون.( داعش بەهەمان سیناریۆ دیلەکان دەکوژێت، بەوان دەڵێن تیرۆریست بە خالیدیش دەڵێن درودی خوای لەسەر بێت). بەم شیوەیە ئەو خیڵە یەک یەک سەردەرێن و لەناویان دەبەن. یەک دوو کەسیان نەجاتیان دەبێت هەواڵەکە دەگەیەنن بە پێغەمبەر، لەوێدایە کە، پێغەمبەر دەڵێت ( الهم ابرء اليك مما صنعه خالد ابن الوليد)، بەڵام هیچ سزایەکی تریان نەدا لەسەر ئەوەی کە خێڵێکی بە دیلی بەدەستبەستراوی سەربڕی، خالید وەکو ئەمیرێکی شەر بەردەوام بوو.

2.    شەڕی بوزاخە، کوشتنی بەکۆمەڵی دیلەکان بەبەردو سوتاندن و لەشاخ فرێدانەخوارەوە سەرچاوەی پێشوو، بەشی ٩ لا ٥٤٥
لەسەرەتای ئەو شەڕانەی لەسەر زەکات بوو، بە (حروب الردە) بەناوبانگە. دوای مردنی پێغەمبەری ئیسلام خەڵک نوێژو ڕۆژوەکەیان پێ قبوڵ بوو بەڵام زەکاتیان نەدەدا.  ناوچەیەیکی نزیکی مەککە، کەناوی (بوزاخە) بوو، سەرکردەی ئەو خێڵە ناوی (طًليحة) بوو. پاش ئەوەی کە زۆربەی ئەو ناوچەیە ملکەچکران بە دانی زەکات و(طًليحة) ش کوژرا، ابوبکر سدیق لەنامەیەکدا بۆ خالید داوای لێ دەکات کە رەحم بەو موشریکانە نەکات کە دەستیان لەکوشتنی موسولماناندا هەبوو. بۆیە خالید، ماوەی یەک مانگ لەو ناوچەیە دەمێنێتەوەو، لەو مانگەدا بەردەوام خەڵکی کوشتوە. ئەم تاوانبارە داهێنانی لە هونەری کوشتندا کردوە. وەک لەو سەرچاویەدا هاتووە شێوەکانی کوشتنی کەسانی ئەم خێڵە زیاتر بەسوتاندن بوەو هەروا خستنە نێوان دوو بەردی گەورەوەو هەروا بەفرێدانە خوارەوەی دیلەکان لە بەرزایی شاخەکانەوە. داعشەکان چاویان لەم سەلەفە ( سالیحە) تاوانبارەیان کردوە بۆیە خەڵک دەسوتێنن. لەکتێبی تاریخ الإسلام ، بەشی الخلفاء الراشدین، بەشی ٣ لاپەرە ٣١ الذهبي دەڵی کە خالید فەرمانی دەرکردووە بە دروست کردنی شوێنی تایبەت وەک گەوڕ ( حظر)،ئاگریلەناودا کردۆتەوەو دیلەکانی فرێداوەتە ناوێوە.

3.    چێشت لێنان بەسەری مرۆڤ، کوشتنی بەکۆمەڵی دیلەکانی ( بني تميمو مالیک بن النویرە زوەتکردنی ژنە جوانەکەی! سەرچاوە (کتێبی الردة ونبذة عن فتوحات العراق لە نوسینی الواقدی یە. لا 103-108) ( البداية والنهاية لابن كثير بەشی ٩. لا ٤٦٢.ئەم بەسەرهاتە، وەک الواقدی دەلێت هەموو زاناکان دووپاتیان کردۆتەوە)
مێژووی مرۆڤایەتی کەمجار دڕندەی وەک ئەم کەسەی بە خۆیەوە بینیوە. لەکاتی شەرەکانی ( حروب الردە) خالد کوری وەلید لەسەر نەدانی زەکات کەسێک بەناوی مالیک بن النوەیرە سەردەبڕێ وژنەکەی بۆ خۆی دەبات.دوای سەربرینی مالیک، سەرەکەی بۆ چێشت لێنان بەکار دێنێت. ئەم چیرۆکە لە چەندین کتێبی ئیسلامی تردا هاتووە بۆ نمونە البداية والنهاية لابن كثير، کتێبی الردەی واقدی و طبری. خالید بە یاوەری ئەبوقتادە، لەگەڵ لەشکرەکەی دەگەنە ناوچەی بەنی تەمیم.  مالیکی کوری نوەیرە لە مالەکەی خۆیدا لەگەل ئامۆزاکانیدا دەبێت. سەربازەکانی خالید ئەو خێڵە بە دیل دەگرن و دەیانبەن بۆ لای خالید.پیاوێکی پیر لەو خێڵە بە شیعرەو بە خالید دەلێت چۆن دەمانکوژی لەکاتێکدا ئێمە ئیسلامین و نوێژ دەکەن، ئەبو قتادە شایەتیان بۆ دەدات و دەلێت بەڵێ وایە ئەوان نوێژ کەرن. خالید دەلێت، ئێوە زەکات نادەن، سوێند بەخوا هەموتان سەردەبڕم ، دیارە ئەبوقتادە بەو دڵ ڕەقیەی خۆی پێی ناخۆش دەبێت. بەڵام خالید دوای ئەوەی سەرجەم ئەو خێڵە بەدیل دەگرێت هەمویان سەردەبڕێت. پاشان مالیک و ژنەکەی بانگ دەکات و وەک لەسەرچاوەکاندا هاتووە،  ژنەکەی مالیک زۆر جوان بووە، ناوی لەیلا بوو. بەهەمان شیوە مالیک دەپاڕێتەوە دەلێ من موسولمانێکی نوێژکەرم چۆن دەمکوژی؟ بەڵام دیاربوو کە خالید وازی لێ ناهێنێت. پاشان مالیک سەیرێکێ ژنەکەی دەکات و دەلێ لەبەر تۆ من دەکوژێ. خالید کەدیارە تەماحی لەژنەکەی کردووە، هەر لەبەرچاوی ژنەکی مالیکی مێردی سەردەبڕێ. دوای جیاکردنەوەی سەری مالیک لەلاشەی، خالید سەرەکەی لەگەڵ دوو بەردی تردا دادەنێ و دەیکات بە سێ کوچکەیەک و مەنجەڵێکی خواردنی لەسەر دادەنێ و ئاگرەکەی دەکاتەوە. دەڵێن کە مالیک قژی زۆر پڕو درێژبووە، بۆیە خواردنەکەی خالید زوو پێگەشتووە.! وپاشان ژنەکەشی بۆ خۆی دەبات وهەر هەمان شەو ئیغتیسابی دەکات. وەک عومەری کوری خەتاب دەڵێت خالید پیاوەکەی کوشت و زیناشی لەگەڵ ژنەکەیدا کرد. واتە ئەم تاوانبارە، خێڵێکی بەسەر بڕین جینۆساید کرد، بەکەلەسەری مێردەکەی لەیلا خواردنی لێناو، نانەکەی خوارد و تەعەدای سێکسیشی لەو ژنە داماوەکرد. بۆیە دەلێم کە تاوانباری وەک ئەم خالیدە مەگەر هەر لەداعشدا دووبارە ببێتەوە.

4.    شەڕی (روباری خوێن) واقعة أُلَيس او نهر الدم . سەربڕینی (٥٠ بۆ ٧٠ هەزار)  دیل لە چەند رۆژێکدا، (سەرچاوەکان:  تاريخ الطبري الجزء الثالث 6/4، 6/5. (البداية والنهاية لابن كثير بەشی ٩)
شەڕی ئولەیس یان ڕوباری خوێن، یەکێکە لە دڕندەترین شیوەی کوشتن. تاوانەکانی داعشی ئەمڕۆ هێشتا نەگەشتوەتە ئەم ئاستە. ئەم سەلەفە سالیحە، بەخوێنی دیلی سەربڕاو روبار دروست دەکات. ساڵی ١٢ هیجری، خالید بەرەو عیراق بەڕیدەکەوێت و لەناوچەیەک بە ناوی ئولەیس (کە لەخواروی عیراقدایە لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات) لەگەڵ لەشکری فارسدا شەڕ دەستپێدەکات، لەسەرەتاوە لەشکرەکەی خالید دەشکێت. بۆیە  خالید دوعایەک دەکات و دەلێ ( خودایە ئەگەر سەرکەوتنم پێ ببەخشی بەسەریاندا، سوێند دەخۆم کە لەخوێنی سەربڕاوەکانیان رووبارێک بخەمەرێ).دوای شکانی لەشکری فارسەکان، خالید بانگەوازی لەشکرەکەی خۆی دەکات کە نەیانکوژن، بەڵکو دیلیان کەن. لەشکری فارس کە عەرەبیشیان تیابوو، خۆیان دەدەن بەدەستەوەو نزیک ٥٠ بۆ ٧٠ هەزار کەس بەدیلی دەگیرێن و لەشوێنێکدا کۆدەکرێنەوە. جۆگەلەیەکی ئاو نزیک ئەو شوێنە دەبێت، خالید فەرمان دەردەکا کە سەرچاوەی ئاوەکەی دابخەن. ئەمجار فەرمان بە لەشکرەکەی دەکات کەدەست بکەن بەسەربرینی دیلەکان و خوێنەکەیان بکەنە ناو ئەو جۆگەلەیەوە، تا لە جیاتی ئاو خوێنی پیا بڕوات. دیلەکان پۆل پۆل دەبەنە سەرئاوەکەو سەریان دەبڕن، سێ شەو و سێ ڕۆژ بەبێ وەستان سەربڕین بەردەوام دەبێت. تا قەعقاع دێت بۆ لای خالید و دەلێ ئەگەر هەموو بەشەری دونیاش سەربڕی و خوێنەکەی بکەیتە ئەو جۆگەلەیەوە ئەوا هەر نابێت بەرووبار چونکە خوێن زوو دەمەیێ. بۆیە، خالید دوای سەربڕینی هەموو دیلەکان بۆ ئەوەی (سوێنەکەی نەکەوێت)!!، سەرچاوەی جۆگەلەکە بەردەداتەوەو، روبارەکە سوور دەبێت، بۆیە لە مێژووی پڕ لە شانازی سەلەفیەکاندا ئەم شەڕە پێی دەگوترێت شەڕی رووباری خوێن. ئەو عەرەبانەی کە هاوکاری فارسەکانیان دەکرد، هەندێکیان خەڵکی ناوچەیەک بوون پێی دەوترا (أمغيشيا ). هەر کەشەڕەکە تەواو بوو خالید و لەشکرەکەی هێڕش دەکەنە سەر ئەو ناوچەیە. خەڵکەکە دەیانزانی کە خالید بەڕێوەیە بۆ لایان، لە ترسا ڕادەکەن. خالید و لەشکرەکی دوای تاڵانی و فەرهودکرن، هەرچی ماڵی ئەو دییە هەیە وێران دەکەن. خالیدو لەشکرەکەی زۆر خۆشحاڵ دەبن جونکە فەرهودیەکی زۆریان بەدەست دەکەوێت، لەگەڵ نارندی هەواڵەکدا، یەک پێنجی دەستکەوتەکان دەنێرن بۆ خەلیفە ئەبوبەکر.بەگەشتنی هەواڵی ئەم کوشت و بڕو دەستکەوتی ئەم شەڕە، ئەبوبکر خوتبەیەکی بەناوبانگی دا بۆ قورەیشیەکان، لە وەسفی خالیدا وتی: ( ئەوە شیرەکی عەرەب بەسەر شیرەکەی فارسدا سەرکەوت، هیچ دایکێک تا ئێستا کوڕی وەک خالیدی نەهێناوە!)

5.    خالید سەبی ٤٠ کوڕی گەنج دەکات: سەچاوە (خبر عين التمر، المنتظم في تاريخ الأمم والملوك لابن الجوزي 106/4)
لەم شەڕەدا کە بەناوی (عین التمر) ناسراوە، لە رۆژئاوای ئەنباردا رویدا، دوای شەڕیکی قورس، لەشکری موسولمانان، قەڵای دوشمنان تێک دەشکێنن وئەوکەسانەی لەقەڵاکەدا هەموو سەربڕان. پاشان لەناو قەڵاکەدا ، لە ژوورێکدا ٤٠ کوڕی گەنج حەشار درابوون، کە قوتابیانی قوتابخانەی ئینجیل خوێندن بوون. خالید وەک عەبد دەیانگرێ وەک غەنیمە دابەشیان دەکات بەسەر پیاوە ئازاکانی نیو لەشکرەکەی. ئەوانیش بەشێکیان بۆ خزەمتکاری بۆخۆیان هەڵگرتو، بەشەکەی تریشیان هەڵگرت بۆ فرۆشتنیان لەبازاری کڕین و فرۆشتنی غولامان لە نیوشارەکان.!
ئەوەی لێرەدا باسکرا، بەشیکە لە مێژوی ئەم ئەسحابەیە، بەشیکن لەو چیرۆکانەی کە لەسەرچاوە ئیسلامیەکاندا لەسەر خالید باس دەکرێت.ئەگەر وەک ئینسانێکی ئازاد، ڕۆشنگەر سەیری هەڵس وکەوتی خالید کورێ وەلید بکەین ئەوا، ناتوانیت ناوێکی تری لێ بنێیت غەیری ئەوەی کە تاوانبارێکی جەنگ و جینۆسایدکەر. ئەگەر دۆسیەکەی، بە پێی یاساکانی دادگای تاوانەکانی نیودەوڵەتی لاهای، تاوو تۆ بکرێت هەر بەو شیەویە سەیر دەکرێت. بەڵام ئەگەر عەقڵت وەلا بنێیت و گیرۆدەی فەتوای عەرەبە شۆفینیستەکان بیت،ئەوا ڕەتی دەکەیتەوەو بە دوای پینەکردن و تەبریر هێنانەوە دەکەوێت. ئەوەندەی بیر لە دیفاع کردن لەم کەسە دەکەیتەوە، ئەوەندە بیر لەو هەزارەها کەسە ناکەیتەوە کە خالیدی کوری وەلید کوشتیانی.


(وێنه‌ و بابه‌تی چاودێر.)
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2015-04-15 18:11:26
به‌شی ( دینی ئیسلام ) ئاماده‌کرد ( به‌ڕێز د. ئەمین عوسمان )



خالیدی, کوری, وەلیدە, سەرەڕای, ئەوەی, کە, ئەسحابە, بووە, بەڵام, مەعسوم, نیە, موقەدەسیش, نیە, هەڵەی, زۆری, کردوە, هەر, پەپێی, سەرچاوە, ئیسلامیەکان, ئەم, کەسبه‌ڕێز, د, ئەمین, عوسمانخـــــالیدی, کـــوری, وەلید, لە, دادگای, لاهایدا, خالید, جـــینایه‌تی, کـــــردوو Tags





دینی ئیسلام



وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَد ...