چیرۆكی روهشانا، ئەو كچەی بەپێی حوكمی شەرع بەردباران كرا لەماوەی رابردوودا لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە لەوڵاتی ئەفگانستان، كچێكی تەمەن 19 ساڵان تاكو مردن بەردباران كرا.

 

كوژرانی ئەو كچە لەلایەن ئەو بزووتنەوە ئیسلامیەوە، تەنها بەتاوانی ئەوەبوو كە بەمەبەستی هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەكەی هەڵاتبوو.

 

دەیان كەس لە چالاكوانانی مافەكانی مرۆڤ كە زۆرینەیان ژن بوون لە گەڕەكی شەهری ناب-ی كابوڵی پایتەختی ئەفگانستان كۆبوونەوە و پڕۆتێستۆی كوشتنی روهشانایان كرد كە بەسزای "رەجم یان بەردبارانكردن" لە شاری گۆر لەلایەن تاڵیبانەوە كوژرابوو.

 

خۆپیشاندەران رایانگەیاند تاوانێكی لەوجۆرە لەگەڵ مافەكانی مرۆڤدا یەك ناگرێتەوە و نابێت حكومەت لەئاست ئەو دڕندەییەدا بێدەنگ بێت.

 

لەبەیاننامەیەكدا خۆپیشاندەران داوای دەستگیركردن و دادگاییكردنی ئەو كەسانەیان دەكرد كە روهشانایان بەردباران كردووە و ئەوانەی بڕیارەكەیان بۆ دەركردووە، هەروەها داوا دەكەن بەڕێوەبەری ئاسایشی گۆر لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكرێت كە رێگری لەو كارە دڕندانە نەكردووە.

 

چالاكوانانی مافی مرۆڤ بانگهێشتی خەڵكی وڵاتەكەیان كرد یەك هەڵوێستبن لەئاست ئەو رووداوە تراژیدیایەدا و ئەگەر دژی كوشتنی ژنان هاودەنگ نەبن، ئیدی نابێت باس لە ئاسایشی ژنانی ئەفغانی بكرێت.

 

لە 25ی مانگی رابردوودا لەشاری گۆر-ی ئەفگانستان كچێكی تەمەن 19 ساڵان بەناوی روهشانا دوای ئەوەی خێزانەكەی دەیانەوێت بەزۆر بیدەن بەشوو، لەگەڵ ئەو كەسەی خۆشیدەوێت هەڵدێت و دواتر دەستگیردەكرێت.

 

روهشانا لەلایەن نزیكەی 15 كەسەوە كە بە چەكداری بزوتنەوەی تاڵیبان دەزانرێن تا مردن بەردباران دەكرێت.

 

دوای ئەوەی رووداوەكە بڵاوبووەوە سەركۆماری ئەفغانستان، ئەشرەف غەنی ئیدانەی رەجمكردنەكەی كرد و بەتاوان ناوی برد، هەروەها فەرمانی بە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد تاوانباران دەستگیر بكەن.

 

بزووتنەوەی تاڵیبان كە داوای حوكمی شەرعی ئیسلامی دەكات لە ئەفگانستان، لە دوای دروستبوونیەوە تائێستا هەزاران كەسی كوشتووە و لەهەر ناوچەیەك دەسەڵاتی هەبووبێت حوكمی شەرعی جێبەجێ كردووە.

 

 


ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2015-11-09 18:29:11
به‌شی ( کۆمه‌لایه‌تی ) ئاماده‌کرد ( دوڕیان، بۆ نه‌هێشتنی جه‌هاله‌تی ئیسلامی له کوردستان. )



لەماوەی, رابردوودا, لەلایەن, بزوتنەوەی, تاڵیبانەوە, لەوڵاتی, ئەفگانستان, كچێكی, تەمەن, 19, ساڵان, تاكو, مردن, بەردباران, كرادوڕیان, بۆ, نه‌هێشتنی, جه‌هاله‌تی, ئیسلامی, له, کوردستانچیرۆكی, روهشانا, ئەو, كچەی, بەپێی, حوكمی, شەرع, بەردباران, كرا Tags





دینی ئیسلام



وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَد ...