بانگخوازێكی ئیسلامی زمانی ئینگلیزی بە بێئەخلاقی ناودەبات (good morning)

بانگخوازێكی ئیسلامی داوادەكات خوشكان ‌و دایكان منداڵەكانیان فێری زمانی عەرەبی بكەن، نەك ئینگلیزی، چونكە دەڵێت "زمانی ئینگلیزی، زمانی بێئەخلاقییە"، ئەمە لەكاتێكدا كە ئەو بانگخوازە، خۆشی زانستی پزیشكی هەر بەزمانی بە ئینگلیزی خوێندووە. 


لەگرتەیەكی ڤیدیۆیدا كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە، دكتۆر عەبدولواحید بانگخوازی ئیسلامی باس لەخراپییەكانی سەیركردنی فلیم ‌و خوێندنەوەی چیرۆك ‌و نوسینە ئینگلیزییەكان دەكات ‌و بانگەشە بۆ ئەوە دەكات خەڵكی كوردستان لەباتی ئەوەی خۆیان فێری زمانی ئینگلیزی بكەن، پێویستە خۆیان فێری زمانی عەرەبی بكەن.

 

ناوبراو داواشدەكات پێویستە لەبری ئەو فلیم ‌و درامایانە لەماڵەكاندا تەلەفزیۆنەكان بخرێنە سەر وتاری ئاینی ئەگەرچی بەزمانی عەرەبیش بێت، تاوەكو منداڵەكان لەبری گوێگرتن ‌و فێربوونی زمانی ئینگلیزی، فێری زمانی عەرەبی بن، چونكە وەك ئەو باسی دەكات، زمانی ئینگلیزی زمانی بێئەخلاقییە‌و هەمووی هەر خراپە‌و شتێكی كەمی دینداری تێدایە.

 

ئەم وتانەی ناوبراو لەكاتێكدایە، كە سەرجەم زانستەكانی جیهان ‌و سەرجەم كایەكانی ژیان لەئێستادا بەزمانی ئینگلیزی دەنوسرێنەوە، هەموو ئەو زانستانەشی لە زانكۆكانی جیهان ‌و تەنانەت كوردستانیش زۆربەیان بە زمانی ئینگلیزی دەخوێندرێن.

 

هەروەها پێویستە ئەوەش بەبیری د.عەبدولواحید ‌و ئەو كەسانەش كە لە كۆڕەكانیدا دادەنیشن بهێنرێتەوە، خۆیشی ئێستا كە پزیشكە ئەو زانستەی بەزمانی ئینگلیزی خوێندوە نەك عەرەبی، كەواتە بەر لەهەر كەسێك ناوبراو خۆی فێری زمانی ئینگلیزی بووە كە بە قەولی خۆی بەزمانی بێئەخلاقی خوێندویەتی.

 

دەبێت ئەوەش بوترێت كە لەجیهاندا شتێك نیە بەناوی زمانی بێئەخلاقی، تەنیا لە فەرهەنگی د.عەبدولواحیدا نەبێت، چونكە هەمو زمانێك بەزمانی عەرەبیشەوە كە ئەو بانگەشەی بۆ دەكات، دەكرێت بۆ شتی زانستی ‌و كاری باش ‌و خزمەتكردن بەكاربهێندرێت، لەهەمانكاتیشدا دەشێت بۆ كاری خراپەش بەكاربهێندرێت.  

سه‌رچاوه‌ دووڕیان!!!!
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2015-11-13 20:03:35
به‌شی ( ڕووداوه‌کان ) ئاماده‌کرد ( دووڕیان، دانانی له دواڕۆژ زریان. )



بانگخوازێكی, جاهیلی, نه‌زانی, ئیسلامی, زمانی, ئینگلیزی, بە, بێئەخلاقی, ناودەباتدووڕیان, دانانی, له, دواڕۆژ, زریانبانگخوازێكی, ئیسلامی, زمانی, ئینگلیزی, بە, بێئەخلاقی, ناودەبات, good, morning Tags





دینی ئیسلام



وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَد ...