یه‌کێک له کوڕه‌کانی عەلی باپیر بە ئۆتۆمبێل منداڵێك دەكوژێت.

یه‌کێک له کوڕه‌کانی مه‌لا عه‌لی باپیر، به ناوی موحه‌مه‌د به ئوتومبێلێکی زۆر گرانبه‌ها  منداڵی پیاوێک پان ده‌کاته‌وه‌ و ده‌یکوژێت، له‌و دیمه‌نه‌دا که دوڕیان بڵاوی کردۆته‌وه‌ دیمه‌نی هه‌ڵوێستی مه‌لا عه‌لی ده‌رده‌که‌وێ، که به گاڵته‌جاری و به پێکه‌نینه‌وه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ باوکی ئه‌و منداله‌ ده‌کات. هاوکات دوڕیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ که مه‌لا عه‌لی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان و پشت گوێ خستنی یاساکانی هه‌رێمی کوردستان ڕێگه‌ چاره‌ی عه‌شایریان داناوه‌. شایه‌نی باسه‌ ئه‌وه‌ له کوردستان ڕوو ده‌دات، کوڕێک به فیز و به خێرایی یاسا ده‌خاته‌ ژێر پێی خۆی و منداڵێک ده‌کوژێ، یاساش لێی بێ‌ده‌نگ ده‌بێت، ته‌نها له‌ به‌رئه‌وه‌ی باوکی تاوانبار، ئه‌میری گروپێکی تێرۆریستی ئیسلامیه‌ له کوردستان به‌ناوی (کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان.).

پاش ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا لەشاری كۆیە، كوڕێكی "عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی" بەناوی محەمەد بە ئۆتۆمبێلێكی گرانبەها و بەهۆی تیژڕەوییەوە منداڵێك بەناوی "ڕۆستەم" دەشێلێت و دواتر گیان لەدەستدەدات، لە دانیشتنێكی عەشایەریدا بنەماڵەی منداڵەكە لە بنەماڵەی عەلی باپیر خۆشبون و بە گەردن ئازادی بڕایەوە.

ئەوەی بۆتە جێگای سەرنجی بەشێكی زۆر لە بینەرانی ئەو پارچە ڤیدیۆیەی بڵاوبۆتەوە، عەلی باپیر لەكاتی لێخۆشبونەكەدا بەبێ ئەوەی هیچ حسابێك بۆ هەستی باوكی منداڵە كوژراوەكەی دەستی كوڕەكەی بكات، بەشێوازی گاڵتەو گەپ قسە دەكات!

وەك لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، لەكاتێكدا باوكی منداڵەكە زۆر بە شێوازێكی جوان و كۆمەڵایەتی و كوردەواریانە بە عەلی باپیر ڕادەگەیەنێت كە وەك باوكی "ڕۆستەم" لێیان خۆشبوە و هیچ شتێك لە نێوانیاندا نیە، لەو كاتەدا عەلی باپیر زۆر بە دەرونێكی سارد و بە قاقای پێكەنین و بەشێوازی گاڵتەپێكردنەوە بە باوكی رۆستەم دەڵێت: "تۆ محەمەدت عەفو كردوە، من هیچم نەكردوە" بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت لەسەر قسە و نوكتەكانی..

بەشێك لە بینەرانی گرتە ڤیدیۆییەكە دەڵێن: بەشێوازی دەربڕینەكەیدا، ڕەنگە ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی لەبیری كردبێت بۆچی چۆتە ئەو ماڵە!

وەك هەندێك سەرچاوە باسی لێوە دەكەن، لەلایەن دەست و پێوەندەكانی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیەوە فشارێكی زۆر كراوە تاكو ئەو كێشەیە دور لە دادگا و لەڕێگەی سوڵحی عەشایەریەوە چارەسەر بكرێت.

 


ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2017-08-12 19:50:03
به‌شی ( ڕووداوه‌کان ) ئاماده‌کرد ( دواڕۆژ سه‌رچاوه‌ی (دوڕیان) )



دوڕێان, پرسیار, ده‌کات, هەڵوێستی, عەلی, باپیر, چی, دەبێت, كوڕەكەی, بە, ئۆتۆمبێل, منداڵێك, دەكوژێتدواڕۆژ, سه‌رچاوه‌ی, دوڕیانیه‌کێک, له, کوڕه‌کانی, عەلی, باپیر, بە, ئۆتۆمبێل, منداڵێك, دەكوژێت Tags





دینی ئیسلام



وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَد ...