ئایەت بە ئایەتی قورئان بخەینە ژێر کاریگەری ئەقڵەوە.

أَوَلَا يَعْلَمُونَ أَنَّ اللَّـهَ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ﴿٧٧﴾ وَمِنْهُمْ أُمِّيُّونَ لَا يَعْلَمُونَ الْكِتَابَ إِلَّا أَمَانِيَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَظُنُّونَ ﴿٧٨﴾ فَوَيْلٌ لِّلَّذِينَ يَكْتُبُونَ الْكِتَابَ بِأَيْدِيهِمْ ثُمَّ يَقُولُونَ هَـٰذَا مِنْ عِندِ اللَّـهِ لِيَشْتَرُوا بِهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ۖ فَوَيْلٌ لَّهُم مِّمَّا كَتَبَتْ أَيْدِيهِمْ وَوَيْلٌ لَّهُم مِّمَّا يَكْسِبُونَ ﴿٧٩﴾ وَقَالُوا لَن تَمَسَّنَا النَّارُ إِلَّا أَيَّامًا مَّعْدُودَةً ۚ قُلْ أَتَّخَذْتُمْ عِندَ اللَّـهِ عَهْدًا فَلَن يُخْلِفَ اللَّـهُ عَهْدَهُ ۖ أَمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّـهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٨٠﴾ بَلَىٰ مَن كَسَبَ سَيِّئَةً وَأَحَاطَتْ بِهِ خَطِيئَتُهُ فَأُولَـٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿٨١﴾ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ أُولَـٰئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿٨٢﴾ وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَ بَنِي إِسْرَائِيلَ لَا تَعْبُدُونَ إِلَّا اللَّـهَ وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَذِي الْقُرْبَىٰ وَالْيَتَامَىٰ وَالْمَسَاكِينِ وَقُولُوا لِلنَّاسِ حُسْنًا وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ ثُمَّ تَوَلَّيْتُمْ إِلَّا قَلِيلًا مِّنكُمْ وَأَنتُم مُّعْرِضُونَ ﴿٨٣﴾


ئایا ئه‌وانه نازانن كه به‌ڕاستی خوا ده‌زانێت چی په‌نهان ده‌كه‌ن و چیش ئاشكرا ده‌كه‌ن؟ ﴿٧٧﴾
هه‌ندێ له‌و جووله‌كانه نه‌شاره‌زا و نه‌خوێنده‌وارن، واده‌زانن كتێبی (ته‌ورات) بێجگه له چه‌ند ئاوات و هیوایه‌ك هیچی تر نیه‌، ئه‌وانه هه‌ر گومانیان كردۆته پیشه‌ی خۆیان ﴿٧٨﴾
سا واوه‌یلا بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كتێب ده‌نووسن به‌ده‌ستی خۆیان و پاشان ده‌ڵێن: ئا ئه‌مه له‌لایه‌ن خواوه‌یه‌، تا كه‌مێك له ماڵی دنیا به‌ده‌ست بهێنن، جا وه‌یل بۆ ئه‌و ده‌ست و (قه‌ڵه‌مانه‌ی) كه شتی وا ده‌نووسن و وه‌یل بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌سابه‌تی ئاوا ئه‌نجام ده‌ده‌ن ﴿٧٩﴾
جووله‌كه‌كان ده‌ڵێن: ته‌نها چه‌ند ڕۆژیكی كه‌م له دۆزه‌خدا ده‌مێنینه‌وه‌!! پێیان بڵێ: باشه‌، ئێوه په‌یمانتان له خوا وه‌رگرتووه‌، تا هه‌رگیز خوای گه‌وره په‌یمان شكێنی نه‌كات؟! یان هه‌ر ده‌تانه‌وێت شتێك بڵێن به‌ده‌م خواوه كه هیچ بناغه‌یه‌كی نیه‌و هه‌ر نازانن چی ده‌ڵێن ﴿٨٠﴾
نه‌خێر وانییه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی گوناهو تاوان ئه‌نجام بدات و تاوانه‌كانی هه‌موولایه‌كی دابگرێت ئه‌و جۆره كه‌سانه نیشته‌جێی ئاگری دۆزه‌خن و بۆ هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌مێننه‌وه ﴿٨١﴾
ئه‌و كه‌سانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه‌و كرده‌وه چاكه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌وانن نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و تیایدا ژیانی هه‌تا هه‌تایی ده‌به‌نه سه‌ر﴿٨٢﴾
یادی ئه‌و نیعمه‌ته بكه‌نه‌وه كاتێك په‌یمانمان وه‌رگرت له‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل كه‌جگه له‌خوا كه‌سی تر نه‌په‌رستن و له‌گه‌ڵ دایك و باوكدا چاكه‌كار بن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژارانیشداو گوفتاری چاك و جوان به خه‌ڵكی بڵێن، هه‌روه‌ها نوێژه‌كانتان به‌چاكی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌كاتیش بده‌ن، پاشان ئێوه پشتتان تێكرد، جگه له‌كه‌مێكتان نه‌بێت، له‌كاتێكدا زۆربه‌تان ڕوو وه‌رده‌چه‌رخێنن و پشتی تێده‌كه‌ن﴿٨٣﴾

لەم ئایەتانەی سەرەوەیا بە گشتی ئەوە بە ڕونی ئەبینین کەسێک قسەکەرە کە بەگوێی ناکەن ئەویش محمد خۆیەتی، سەیری کە لە ئایەتی ٧٧ وە دیارە کە محمد چەند جارێک بەدرۆ خراوەتەوە لەلایەن جولەکەوەو دەسەڵاتیشی نەبوە کە هیچ شتێکیان لەگەڵ بکات، تەنها تەعلیق ئاسا قسە ئەکات. باشە بۆ بەڕونی پێمان ناڵێ کە چی ئاشکرا ئەکەن؟ لەم ئایەتە وادیارە درۆکانی محمد ئاشکرا ئەکەن. یان بۆ باسی ناکات کە چی ئەشارنەوە؟
لە ئایەتی دواترا ئەڵێت هەندێک لە جولەکەکان ناحاڵی و نەخوێندەوارن!!! دەی لە هەمو قەوم و تیرەیەکا نەخێندەوار هەیە. وەکو ئیسلام شانازی بە نەخوێندەواری محمدەوە ئەکەن. ئاوات و هیوا بەو کتێبەی کەهەیانە هەمان ئاواتو هیوایە کە موسوڵمانان هەیانە، بەڵام لە کۆتای ئایەتەکەیا جێگەی سەرسوڕمانە کە ئەڵێت گومانیان کردۆتە پیشەی خۆیان. دەی دیارە لێرە مەبەستی گومانە لەسەر تەورات، ئەگەر تەوراتیش وەکو قورئان قسەی قۆڕ نەبوایە ئەوا گومانی جێ نەدەهێشت بۆ شوێنکەوتوانی.
لە ئایەتی دواترا زۆر بە ڕونی دیارە کە جولەکەکان بە محمد یان وتوە کە ئەم قورئانە خۆتان نوسیوتانەو لە وەڵامی محمد بۆ جولەکە ئەوەیە کە ئێوە کتێب بە ناوی خواوە ئەنوسن بۆ بەدەستهێنانی بڕێک پارە نەک من. لێرە بە خوا هەڕەشە ئەکات و ئەڵێ وەیل بۆ ئەوکەسانەی کە کتێب ئەنوسن بۆ بەدەستهێنانی پارە، لای خۆمان قسەیەک هەیە کە دوعا کردنە لە خۆت، ئەوەیش ئەڵێت خوایە ئەگەر من ئەو کارەم کردبێت شتێکم لێ بکە. محمد هەمان دوعا ئەکات چونکە جولەکە وایان پێ وتوە.
دیارە جولەکەکانیش بون بە چەند بەرەیەکەوەو محمد وەکو پیاوەتی ئەیەوێت ڕاستیان بکاتەوەو هەندێکیانی بەدڵ نیە، لێرە خوا ئەڵێت کە ئەوانە وا ئەزانن چەند ڕۆژێک لە جەهەنم ئەمێننەوە، بەڵام خوا دوبارە ئاگاداریان ئەکاتەوە ئەڵێت هەمویان نا، ئەڵێ چۆن ئەزانن کە چەند ڕۆژێکی کەم ئەمێننەوە لە جەهەنم؟ داوەی بەڵگەیان لێ ئەکات کە چۆن زانیویانە چەند ڕۆژێک لە جەهەنم ئەمێننەوە؟ لێرە خوا خۆی هێنایەوە ڕیزی مرۆڤ، ئەی ئەگەر بەڵگەیان هەبێت بەکێ بڵێن کە ئەوان بۆ چەند ڕۆژێک لە جەهەنم ئەمێننەوە؟ ئەی خوا چۆن ئەتوانێت کە بەدرۆیان بخاتەوە؟ زۆر ڕونە کە قسەکەر محمدە.
لە ئایەتی ٨٢ خوا ئەبێتەوە بە قسەکەر و وەعد ئەدات بەڵام نازانین وەعدەکە بۆ جولەکەیە یان ئەو جولەکانەی بون بە موسوڵمان. خۆ لەو کاتەیا جولەکە نەبوبون بە موسوڵمان. دیارە جولەکەکانیش ئەچنە بەهەشت. بەڵام هەم دیسان ئەو ئایەتەمان ئەکەوێتەوە بیر کە لە قورئانا هاتوە بێجگە لە هەڵگرانی دینی ئیسلام کەس ناچێتە بەهەشت، دیارە لەم جۆرە دوو رویانە زۆر لە قورئانا ئەبینین، هەم دیسان ئەمانباتەوە بۆ ئەو ڕاستیەی کە نوسەری قورئان مرۆڤە نەک خوا.
خوا هەم دیسان ئەکەوێتەوە هەڵەوەو ئەڵێت یادی ئەو نیعمەتە بکەنەوە کە ئێمە پەیمانمان لە نەوەی ئیسرائیل وەرگرت. ئایە ئەوپەیمان نامەیە لە بەینی خوا و ئیسرائیلا مۆر کراوە کامەیە؟ تەنها خوا بپەرستن!!!! بۆ ئیسرائیلی کێیان ئەپەرست؟
بۆ دایکو باوک و خزم و کەس و کارتان باش بن. لەوەتەی جولەکە هەیە هەتا ئەمڕۆش کەس نیە ئەوەنەی ئەوان باش بن لەناو یەکا، بۆ دایک و باوکیان، بۆ خزم و نەتەوەیان، ئەوەی کە ڕاستگۆ نیە موسوڵمان و ئیسلامە کە ڕقیان لە خۆیشیانەو دەستیان نوقاندوەو چاکە کار نین، جولەکە ئەگەر لەناو یەکا تەباو ڕێزیان لەیەک نەگرتایە ئەوا وەکو ئیسلامی ئەمڕۆ ئەبون. لێرەش هەم دیسان قسەکەر محمدە و ئەیەوێت ناشیرینیان بکات بەم قسە هەلەق و مەلەقانە.
وە ئەوەشی کە دینەکەی بەباشی بەڕێ ئەکات لەسەرەتاوە هەتا ئەمڕۆ جولەکەیە، کە نە خۆشەویستی یەکیان تێک داوەو نە دەستکاری پەرستنیان کردوەو نە پشتیشیان تێ کردوە، لەکاتێکا زۆرترین هێرش کراوەتە سەریان لەلایەن قەومەکانی ترەوە، بەڵام هەرگیز وازیان لە یاسای دینەکەیان نەهێناوە. لە کۆتاییا ئەوەی بە جولەکە وتراوە، ئەمرۆ ئیسلامە، ئەگەر جەهەنمێک هەبێت ئەوا ئەبێت بە نزرگەی موسوڵمانان. بەڵام من لێرەوە دڵنیاتان ئەکەمەوە کە شتێک نیە بەناوی بەهەشت و جەهەنمەوە. ئەگەر هەر هێزێکیش لەپشت ئێمەو هەمو کەونەوە بێت خوای دینەکان نیە، هەرسێ کتێبەکە بێجگە لە قسەی قۆڕ هیچی تیا نادۆزیتەوە، بۆیە هەوڵ بدە بگەڕێیتەوە قاڵبی خۆت و وەکو مرۆڤ کەسانی چواردەورت ببینە، خوایەک دروستکەری من و تۆ و بەنی ئیسرائیل بێت، دڵنیابە کە جیاوازیمان نیەو هەوڵ مەدە بۆ ئەو خوا دەستکردە مرۆڤ بچەوسێنیتەوە.

ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2017-08-15 16:57:25
به‌شی ( دینی ئیسلام ) ئاماده‌کرد ( ئیسلام ناسی گه‌وره‌ی کورد، فاتیح مه‌حمود )



هه‌ندێ, له‌و, جووله‌كانه, نه‌شاره‌زا, و, نه‌خوێنده‌وارن, واده‌زانن, كتێبی, ته‌ورات, بێجگه, له, چه‌ند, ئاوات, و, هیوایه‌ك, هیچی, تر, نیه‌, ئه‌وانه, هه‌ر, گومانیان, كردۆته, پیشه‌یئیسلام, ناسی, گه‌وره‌ی, کورد, فاتیح, مه‌حمودئایەت, بە, ئایەتی, قورئان, بخەینە, ژێر, کاریگەری, ئەقڵەوە Tags





دینی ئیسلام



وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَد ...