ئایەتی قورئان بخەینە ژێر کاریگەری ئەقڵەوە

قُلْ إِن كَانَتْ لَكُمُ الدَّارُ الْآخِرَةُ عِندَ اللَّـهِ خَالِصَةً مِّن دُونِ النَّاسِ فَتَمَنَّوُا الْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٩٤﴾ وَلَن يَتَمَنَّوْهُ أَبَدًا بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ۗ وَاللَّـهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ ﴿٩٥﴾ وَلَتَجِدَنَّهُمْ أَحْرَصَ النَّاسِ عَلَىٰ حَيَاةٍ وَمِنَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا ۚ يَوَدُّ أَحَدُهُمْ لَوْ يُعَمَّرُ أَلْفَ سَنَةٍ وَمَا هُوَ بِمُزَحْزِحِهِ مِنَ الْعَذَابِ أَن يُعَمَّرَ ۗ وَاللَّـهُ بَصِيرٌ بِمَا يَعْمَلُونَ ﴿٩٦﴾ قُلْ مَن كَانَ عَدُوًّا لِّجِبْرِيلَ فَإِنَّهُ نَزَّلَهُ عَلَىٰ قَلْبِكَ بِإِذْنِ اللَّـهِ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَهُدًى وَبُشْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ ﴿٩٧﴾ مَن كَانَ عَدُوًّا لِّلَّـهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَرُسُلِهِ وَجِبْرِيلَ وَمِيكَالَ فَإِنَّ اللَّـهَ عَدُوٌّ لِّلْكَافِرِينَ ﴿٩٨﴾ وَلَقَدْ أَنزَلْنَا إِلَيْكَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ ۖ وَمَا يَكْفُرُ بِهَا إِلَّا الْفَاسِقُونَ ﴿٩٩﴾ أَوَكُلَّمَا عَاهَدُوا عَهْدًا نَّبَذَهُ فَرِيقٌ مِّنْهُم ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿١٠٠﴾ وَلَمَّا جَاءَهُمْ رَسُولٌ مِّنْ عِندِ اللَّـهِ مُصَدِّقٌ لِّمَا مَعَهُمْ نَبَذَ فَرِيقٌ مِّنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ كِتَابَ اللَّـهِ وَرَاءَ ظُهُورِهِمْ كَأَنَّهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿١٠١﴾

بڵێ: ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن و باوه‌ڕتان وایه كه ماڵی ئه‌و دنیا (به‌هه‌شت) لای خوا تایبه‌تمه‌نده به ئێوه نه‌ك خه‌ڵكی تر، ده ئاواتی مردن بخوازن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن ﴿٩٤﴾

هه‌رگیز به‌هۆی ڕه‌فتاری نادروست ئاواتی مه‌رگ ناخوازن، خوایش چاك ئاگاداره له حاڵی سته‌مكاران ﴿٩٥﴾

سوێند بێت ئه‌و جووله‌كانه ده‌بینیت كه له هه‌موو خه‌ڵك به په‌رۆشترن له‌سه‌ر دنیاو ژیانی دنیا به‌هه‌ر جۆرێك بێت، هه‌تا بگره له هاوه‌ڵپه‌رست و موشریكه‌كانیش، هه‌ریه‌ك له‌وانه ئاوات ده‌خوازێت كه‌: هه‌زار ساڵ ته‌مه‌نی ببێت، هه‌ر چه‌نده وه‌نه‌بێت ته‌مه‌نی درێژیان له سزا ڕزگاریان بكات، خوایش زۆر بینایه به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ﴿٩٦﴾

بڵێ: هه‌ر كه‌سێك دوژمنی جوبره‌ئیله‌، كه هه‌ر ئه‌و جوبره‌ئیله به فه‌رمانی خوا ئه‌و قورئانه‌ی دابه‌زاندۆته سه‌ر دڵت كه كتێبه پێشووه‌كان به‌ڕاست داده‌نێت و ڕێنموویی ده‌كات و مژده به‌خشیشه به ئیمانداران ﴿٩٧﴾

ئه‌و كه‌سه‌ی دوژمن بێت به خواو فریشته‌كانی و پێغه‌مبه‌ره‌كانی، به‌تایبه‌ت جوبره‌ئیل و میكائیل، ئه‌وه با بزانێت و دڵنیا بێت كه خوای گه‌وره دوژمنی كافرو بێباوه‌ڕانه ﴿٩٨﴾

‌سوێند بێت به خوا ئێمه بێگومان نیشانه‌و ئایه‌تی ڕوونمان بۆ تۆ ناردووه كه‌س باوه‌ڕی پێی له‌ق نابێت، جگه له ده‌روون نه‌خۆش و یاخی بووه‌كان ﴿٩٩﴾

ئه‌وه بۆ هه‌ر جارێك په‌یمانێكیان به‌ستبێت خێرا ده‌سته‌یه‌كیان په‌یمانه‌كه‌یان شكاندووه‌، به‌ڵكو زۆربه‌ی زۆریان باوه‌ڕ ناهێنن ﴿١٠٠﴾

كاتێكیش كه پێغه‌مبه‌رێكیان له لایه‌ن خواوه بۆ هات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه پشتگیری له ڕاستی ته‌ورات ده‌كات، ده‌سته‌یه‌ك له خاوه‌ن كتێبه‌كان كتێبی خوایان پشتگوێ خست و خۆیان لێ گێل كرد، هه‌روه‌ك هه‌واڵی وا نه‌زانن ﴿١٠١﴾

+++++++++++++++++++++++++++++++++++++++++ 

لە ئایەتی ٩٤ جولەکەکان وتویانە بەهەشت تەنها بۆ ئێمەیە، محمد وتویەتی دەی ئەگەر وایە خۆتان بکوژن. ئەزانی ئەم وشەی محمدەم چۆن دێتە بەر چاو: هەمو جارێک موسوڵمانەکان ئەڵێن بە ئێمە، ئەگەر باوەڕتان بە خوا نیە لەسەر ئەرزی خوا مەژین. ئایە ئەم قسەی محمد و موسوڵمانان تا چەند لۆژیکیە؟ هێندەی تۆ بە هی خوای ئەزانیت منیش هێندە بە هی سروشتی ئەزانم و هێندەی تۆ باوەڕت هەیە بە خوا دە هێندە منیش باوەڕم هەیە کە ئەم قسە قۆڕانە لە قسەی بەدی هێنەرێک ناچێت کە ئێوە ناوتان لێ ناوە اللە. ئەی کە ئێوەباوەڕتان بەو بەهەشتە هەیە ئێوە بۆخۆتان ناکوژن و نەجاتتان بێت لە ڕەزالەتی ئەم ژیانە؟

لە ئایەتی دواتر ئەڵێت لەبەر ئەوەی کە خۆیان ناکوژن یان ئاواتی مەرگ ناخوازن، ئەوە خوا باش ئاگادارە!!! مادەم خوا جێگەی لە جەهەنما بۆ دیاری کردوون، تۆ وازیان لێ بێنە.

لێرە قسەکەر ئەبێتەوە بە محمد و سوێن ئەخوات ئەڵێت شەرتبێت ئەو جولەکانە لە کافرەکان زیاتر هەڵپەی ژیان ئەکەن، نەک تەنها مرۆڤ بەڵکو هەمو زیندەوەرێک شەڕ بۆ ژیان ئەکات، ئەگەر محمد و موسوڵمانان بەهەشتی بوون ئەوان بۆ خۆیان نەکوشت بۆ ئەوەی زوو بگەنە ئەو بەهەشتە؟ ئەوەتا هەمو موسوڵمانێکیش هەمو هەوڵێک ئەدات و ئاوات ئەخوازێت کە تەمەن درێژ بێت و هەزار ساڵ تەمەنی هەبێت.

باشە کێ جوبرەئیلی بینیبوو تا دوژمنایەتی بکات؟ کاکەی موسوڵمان زانیوتە ناوی ئەم جوبرەئیلە جولەکەیە؟

بەڕاستی ئەم قورئانە مەخسەرەیە: ئەڵێت ئەو جوبرەئیلەی کە قورئانی هێناوە بۆ محمد، کتێبەکەی ئێوەش بە ڕاست ئەزانێت!!!! ئەگەر هەمان جوبرەئیل بێت کە نوێنەری خوایە ئەبوایە بیوتایە هەمان ئەو جوبرەئیلەیە کە کتێبی تەوراتی بۆ موسا ئینجیلی بۆ عیسا هێنا، بەم شێوە باشتر ئەبوو.

لە ئایەتی ٩٨ خوا خۆی گیڤ ئەکاتەوەو ئەڵێت ئەوەی دوژمنی جوبرەوئیل و میکائیل و پێغەمبەرەکانە ئەوانە کافرن و، خواش دوژمنی ئەوانە!! باشە گریمان خوا دوژمنی من و ئەوانە دەی خۆ ئەڵێت خوا هەرگیز یارمەتی دوژمنەکانی نادات، ئەی باشە ئەو یارمەتیەمان لەکوێوە بۆ دێت؟ ئایە ژیانی دوژمنەکانی خوا زۆر خۆشتر نیە لە ژیانی خۆشەویستانی؟

خوا سوێن ئەخوات بە خوا و ئەڵێت: ئێمە ئایەتی ڕونمان بۆتۆ ناردوە! باشە ئەمە ئایەتەکانی نیە؟ ئایە ئەم ئایەتانە عیلمی فەلەکی تیایە یان تەنها چیرۆک و قسەی قۆڕ؟ لە دوای ئەم قسە قۆڕانەش بە ئێمە ئەڵێت دەرون نەخۆش، کاکەی دین دار ئایا ئەوکەسە دەرون نەخۆشە کە ئەم هەمو خزمەتەی خستۆتە بەردەستت، یان ئەو کەسەی کە ئەم قسە قۆڕانەی نوسیوە؟

لە ئایەتی ١٠٠ خوا عیلمی غەیب لەدەست ئەدات و پرسیار ئەکات، ئەڵێ: ئەوە بۆ هەر جارێک پەیمانێکیان بەستبێت هەندێکیان پەیمانەکەیان شکاندوە؟ یان زۆربەی زۆریان باوەڕ ناهێنن؟

ئەگەر تۆ نازانیت من پێت ئەڵێم بۆچی: لەبەر ئەوەی ئەم قورئانە لە قسەی هەلەق و مەلەق بەولاوە هیچی تر نیە بۆیە باوەڕیان پێت نەهێناوەو تۆش هێندە بێهێزیت کە هیچت لەدەست نایە ئەگینا ئەو هەمو ڕقەت بەتاڵ ئەکردەوە، لێرە دیارە کە قسەکەر محمدە و توانای لەناو بردنیانی نیە بۆیە بەم شێوەیە قسە ئەکات.

لە ئایەتی کۆتاییا، خوا وەکو پیرێژن کەوتەوە گلەی کردن و ئەڵێت باشە کاتێک من پێغەمبەرێکم بۆ ناردن بۆ باوەڕیان پێ نەکرد کە ئەو باوەڕی بە کتێبەکەی ئەوان هەیە؟ ئەی باشە بۆ ئەرکت کێشا قورئانت نارد کە ئەو کتێبەش هەر هی خۆتە؟ دەستەیەک لە خاوەن کتێبەکان خۆیان لێگێل کرد هەر وەکوو ئاگادار نەبن! دەی دیارە کە قسەکانی قورئان ئەوەنە بایەخدار نەبون هەتا بتوانن خۆیانی لێ گێل نەکەن، ئەوە هۆکاری خۆگێل کردنەکەیانە.
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2017-08-17 19:00:25
به‌شی ( دینی ئیسلام ) ئاماده‌کرد ( نووسینی ئیسلام ناسی کورد، به‌ڕیز کاک فاتیح مه‌حمود )



ئەگەر, تەنها, پێنج, خولەک, بدەن, بە, هەر, بابەتێک, کە, من, تەواو, بووم, تۆ, ئەبیت, بە, مەلا, واتە, مەلایەکی, دین, دار, یان, بێدینی, شارەزا, لە, قورئاننووسینی, ئیسلام, ناسی, کورد, به‌ڕیز, کاک, فاتیح, مه‌حمودئایەتی, قورئان, بخەینە, ژێر, کاریگەری, ئەقڵەوە Tags





دینی ئیسلام



وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَد ...