چیرۆکی بێدین (ئه‌تێئیست) بوونی هاوڕێیەکمان له (په‌یجی یاسای بیابان)

ڕۆژانێک لەبیرمە, کە ئەو کات موسڵمان بووم و نوێژم ئەکردوو ئەچم بۆ مزگەوت و سیواکو تەزبیحیش لە گیرفانما بوو.
هەموو دوعاکانم لەبەر بوو هی چوون و هاتنە دەرەوە لە مزگەوت دوعای چوون بۆ بازار یانی ڕۆژانێک هەبوو کە من هەموو ئەرکە ئیمانیەکانم بەجێ ئەهێنا.
مۆبایلەکەم پڕ پڕ بوو لە قورئان بە دەنگی هەموو قورئان خوێنەکان, هەموو وتارو سیمانرەکانی دکتۆر عەبدولواحیدو زاکیر نایکو فاتیح شارستێنی لە مۆبایلەکەم هەبوو.

ڕۆژێک بییرمە سەیری ڤیدیۆیەکی زاکیر نایکم کرد ئەوەی کە ئەڵێت زۆر ئاسانترە بێدینێک بکەیتە موسڵمان وەک لەوەی کەسێک کە لەسەر دینێکی ترە چوونکە بێدینێکە ئەڵێت (هیچ خودایەک نییە) ئێمەش تەنها ئەوەمان لەسەرە کە ئەوە بکەینە سەری هیچ خودایەک نییە جگە لە اللە, زۆر دڵخۆش ئەبووم بە قسەکانی ئەمووت: ئەبێت مرۆڤی هێندە گەمژە هەبێت کە بڕوای بەخودا نەبێت ؟! وە ئەمووت ئەگەر ئیسلام کەسانی وەک ئەمەی تێدا هەبووایە ئەوا چەند ساڵێکی تر هەموو دونیا ئەبوو بە موسڵمان, ئیتر بەم شێوەیە بەردەوام بووم لەسەر ئیسلام نەفرەتم لە داعش ئەکرد ئەمووت ئەوان ئیسلامی ڕاستەقینە نیین, یانی بە کورتی دوای مێگەلەکە کەوتبووم.
تەنها ئەو قسانەی مەلاکانم وەرئەگرت کە خۆم بەدڵم بوو, بەڵام کێشەکە ئەوە بوو کە من هەرگیز قورئانم بە کووردی نەخوێندبۆوە تەنها بە عەرەبی گوێم لێی گرتوەو خوێندوومەتەوە, شەو هەبوو کە بە دیار دەنگی قورئان خوێن عەبدول باستەوە خەوم لێئەکەوت, دواتر ئاشنا بووم بە پەیجێک بەناوی یاسای بیابان,.
بییرمە بابەتێکی بڵاو کردبۆوە لەسەر خورافەو نەبوونی اللە کەمێک لەمەو پێش گەڕام نەمدۆزیەوە دەنا بۆم دا ئەنان, ئیتر خۆم دنیایەک گوومان لە مێشکم هەبوو کەچی گوومانەکان بوون بە دوو ئەوەندە هەر بەیەکجار مێشکم تێکچوو, ئیمان لە کەلەما نەمابوو کە ئەچووم بۆ مزگەوت پرسیارەکانم لە مامۆستای مزگەوتەکە ئەکرد هەنێک وەڵامی ئەدامەوە کە خۆشی قەناعەتی بە وەڵامەکانی نەبوو چ جای ئەوەی قەناعەت بە من بهێنێت, ئەمووت تفف شەیتان بەنەعلەت بییت وەک چۆن کە گوومان ئەخەیتە دڵمەوە, ئەچووم نوێژم ئەکردوو هەوڵم ئەدا گوومانەکان لە مێشکم دەر بکەم, بەڵام هەر زیاتر ئەبوو.
ئیتر بڕیارم دا کە ئەمجارە کتێب بخوێنمەوە وە سەیری هەموو ڤیدیۆکانی ئەو پەیجە بکەم (یاسای بیابان),ئیتر بەم شێوەیە بەردەوام بووم سەیر ئەکەم لە کوردیشا بێدین زۆرە کۆمێنتەکانم ئەبینی ئەمووت بەخوا خوای گەورە ئەمانە ئەکات بە پەنی زەمانە پەلەتان نەبێت هەی کافرانە, وازم لەو پەیجە هێنا چوونکە ڕێک مێشکمی پڕ کرد لە گوومان, نە ئەمتوانی بڕوا بە بوونی خودا بکەم نە بە نەبوونی پەیجەکەشم ئەنلایک کرد و یەک نامەی پڕ لە جنێو بە خووشکو دایکیم بۆی نارد, دەنگی ئەو بەڕێزە ئەناسمەوە دڵنیام ئێستاش هەر هەمان کەسە کە ئەو پەیجە بەڕێوە ئەبات .
ئیتر دەستم کردەوە بە قورئان خوێندن بەس ئەم جارە بەکوردی هەمووی باسی گەورەی و عەزەمەتی خوا بوو لەگەل هەندێک چێرۆکی بێ مانا, بەڵام خۆم گێل کرد ئەمووت ماشەلا لە گەورەی خوا دە با مولحیدێک شتێکی وەک ئەم قورئانە بنوسێت بێگوومان ناتوانن ئەو کافرانە, بەم شێوەیە ساڵێک من لە گوومانا ژیام لەگەل ئیسلام نوێژم ئەکرد نەک بۆ چێژ بەڵکوو لەبەر ترس بوو لەو دۆزەخە ساختەیەی مەلاکان لە مێشکما درووستیان کردبوو, ئیتر من وام لێهاتبوو حەزم ئەکرد بمرم لەبەر ئەوەی بچمە بەهەشتەوەو لەم ژیانە ڕزگارم ببێت بەڵکوو کەبەهەشت خوداو محمد بکرو عومر و هتد ببینم وە هەنێ حۆری جوانیش بێنە باوەشمەوە, وە دوعام ئەکرد بەڵام هەر هیچم وەرنەئەگرت لە خواوە سەیری ڤیدیۆی یوتیوبم ئەکرد بزانم بۆ دوعاکانم قبوڵ نابێت بەم شیوەیە ساڵێک بەردەوام بووم,

ڕۆژێک لە پر هەموو شت گۆرا تووشی کێشەیەکی یاسای بووم دیار بوو کە نزیک ئێمە دزی کرابوو لە دوکانێک کرابوو , لە نزیک ئەو دوکانە تەنها کامێرای ماڵێک هەبوو کە لەسەر هەمان ڕێگەی من بوو بۆ مزگەوت ئەو شەوەش کامێراکان ئەوەیان تۆمار کردبوو کە من ئەچووم بۆ مزگەوت بۆ نوێژی عیشا بەهەر حاڵ دزیەکە بەسەر منا ساغ بۆوە, چەند ڕۆژێک لە سجن بووم تا ئەوەی خێزانەکەم پارەیان ئامادەکرد بۆ ئەوەی بیدنە خاوەن دووکانەکەو لێم خۆش بن, ئازاد کرام جا وەرە بەرگەی قسەی خەڵک بگرە کە بڵێن ئائەمە کوڕە نوێژکەرە دزەکەیە, ئیتر لە حاڵەتێکی دەروونی زۆر ناخۆشا بووم, هەر ئەموو ئەمرۆ نا ئەمرح ئەو دزە ئەدۆزنەوەو ئەو قسەیە لەسەر من لا ئەچێت بەڵام هیچ ڕووینەدا, لە دڵی خۆما ئەمووت, ئەی هاوار من ئەم هەموو نوێژوو دوعاو بەزموو ڕەزمەکەم بۆ اللە کرد کەچیی اللەی خوێری خەریکە لەسەر ئەو بوختانم پێ ئەکرێت کەچیی هیچی لەدەست نایەت ئەو خوایە,

دوای چەند مانگێک بانگکرام بۆ ئاسایش کە دزی کراوە تۆ ئەمشەو لە کوێ بوویت, هەر شێت بووم ڕێک کافر بووم,
بەمشێوەیە لە داخا وازم لە نوێژوو ڕۆژو دوعاو هەموو شتێکی ئیسلام هێنا.
خۆ ئەم اللە بێدەسەڵاتە سواریشی بن نقەی لێوە نایەت گوومانەکان لە مێشکم دەسی پێکردەوە ئیتر دەسم کرد بە لێکۆڵینەوە لەسەر اللە, هەرچی هەبووایە لەسەر دین ئەمخوێندەوە, هەموو چیرۆکەکانی محمد , هەوڵم دا هەموو شتێکی ئیسلام بخوێنمەوە, زۆربەیم خوێندەوە, گەیشتمە ئەوەی کە ئەو ڕستەیت ئەڵێن ئیسلام دینی ئاشتیە کۆمیدی تری ڕستە ئیتر تا وام لێ هات سیقەم نەما بە بوونی اللە.  یانی ئیتر بڕوای بوونی خوا لە مێشکم نەما, بەڵام ئاسان نییە من ساڵانێکە ئەوە چۆتە مێشکمەوە کە خوایەک هەییە هەروا ئاسان نییە ڕاهاتن لە نەبوونی خورافیات.
نامەوێ لەوە زیاتر درێژی بکەمەوە چوونکە چیرۆکی ژیانمو بێدینم زۆر زیاترە لەوەی کە ئەینووسم , ماوەیەک ڕۆی بەتەواوی بوومە بێدینێکی تەواو ژیانم سەرتاپا گۆرا لە حەزی مردنو بەهەشتەوە حەزاکانم گۆرا بۆ ژیان بۆ درووستکردنی ژیانێکی وەک بەهەشت هەر لەم هەسارەیە, ئێستا کەسێکم ئازادم لە ترسی اللە ڕزگارم بوو لە دینی بیابان, ژیانێکم هەییە لەم کوردستانە کە گەواو نییە وەک من خۆش بژی, هاکا بەجێشیم هێشت بۆ ئەوروپا.

کۆمێنت/

به‌ڕاستی خۆش بوو، به‌خێرهاتی به‌ڕێز عیسا بۆ پۆلی ئێمه‌ی کوردی بێدین. به دڵ به‌خێرهاتنت ده‌که‌ین و سوپاسی به‌ڕێوبه‌ری په‌یجی یاسای بیابانیش ده‌که‌ین که ده‌ستی تۆی گرت و هێنایته‌ سه‌ر ڕێگای ڕاستی مرۆڤایه‌تی.

 
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2017-08-19 16:51:52
به‌شی ( ئه‌تێئیستی ) ئاماده‌کرد ( نووسینی عیسا کوردستانی، دانانی له دواڕۆژ (زریان) )



وە, ئەمووت, ئەگەر, ئیسلام, کەسانی, وەک, ئەمەی, تێدا, هەبووایە, ئەوا, چەند, ساڵێکی, تر, هەموو, دونیا, ئەبوو, بە, موسڵمان ئیتر, بەم, شێوەیە, بەردەوام, بوومنووسینی, عیسا, کوردستانی, دانانی, له, دواڕۆژ, زریانچیرۆکی, بێدین, ئه‌تێئیست, بوونی, هاوڕێیەکمان, له, په‌یجی, یاسای, بیابان Tags





دینی ئیسلام



وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَد ...