بابەتی (٢١) ئایەت بە ئایەتی قورئان ده‌خه‌ینه ژێر کاریگەری ئەقڵ.

وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَدًا ۗ سُبْحَانَهُ ۖ بَل لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ كُلٌّ لَّهُ قَانِتُونَ ﴿١١٦﴾ بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ وَإِذَا قَضَىٰ أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ ﴿١١٧﴾ وَقَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ لَوْلَا يُكَلِّمُنَا اللَّـهُ أَوْ تَأْتِينَا آيَةٌ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّثْلَ قَوْلِهِمْ ۘ تَشَابَهَتْ قُلُوبُهُمْ ۗ قَدْ بَيَّنَّا الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ ﴿١١٨﴾ إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ بِالْحَقِّ بَشِيرًا وَنَذِيرًا ۖ وَلَا تُسْأَلُ عَنْ أَصْحَابِ الْجَحِيمِ ﴿١١٩﴾

جوله‌كه ده‌ڵێن: گاوره‌كان له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین، گاوره‌كانیش ده‌ڵێن جووله‌كه له‌سه‌ر هیچ بنه‌ماو ڕاستییه‌ك نین، له كاتێكدا ئه‌وانه كتێبی (ته‌ورات و ئینجیلیش ده‌خوێننه‌وه‌) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه هیچ نازانن، هه‌روا ده‌ڵێن بڕوایان به‌ئایینی ئیسلام و ئه‌وانه‌ش نیه‌، خوایش له ڕۆژی قیامه‌تدا دادگایی نێوانیان ده‌كات له‌وه‌ی كه ناكۆكن تیایدا ﴿١١٣﴾

جا كێ له‌وه تاوانبارترو سته‌مكارتره مزگه‌وته‌كانی خوا قه‌ده‌غه ده‌كات له‌وه‌ی ناوی پیرۆزی ئه‌وی تیادا ببرێت باسی ئاینی ئه‌وی تێدا بكرێت و هه‌وڵ بدات بۆ وێران كردنیان، ئه‌وانه بۆیان نیه بچنه مزگه‌وته‌كانه‌وه مه‌گه‌ر ترسی خوایان له‌دڵدا بێت، ئه‌وانه ته‌نها سوكی و ڕیسوایی به‌شیانه له دنیاداو له قیامه‌تیشدا سزای گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه ﴿١١٤﴾

‌ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواو هه‌ر خوا خاوه‌نیه‌تی، جا ڕوو بكه‌نه هه‌ر لایه‌ك خوا له‌و جێ یه ئاگای لێتانه‌، به‌ڕاستی خوا فراوانگیرو زانایه ﴿١١٥﴾

‌ده‌ڵێن: خوا منداڵی بۆ خۆی داناوه‌و فه‌راهه‌می هێناوه، نه‌خێر وانی یه‌، بێگومان هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خۆی خاوه‌نیه‌تی و هه‌ر هه‌مووشیان ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌وزاته‌ن ﴿١١٦﴾

به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌كان و زه‌ویه به‌جوانترین شێوه‌، جا هه‌ر كاتێك بڕیاری هه‌ر شتێك بدات، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه كه فه‌رمانی بوون یان پێشهاتنی بدات، ئیتر خێرا ئه‌و شته‌، یان ئه‌و كاره‌، ده‌بێت و ئه‌نجام ده‌درێت ﴿١١٧﴾

جا ئه‌وانه‌ی نه‌فام و نه‌زانن ده‌یانگوت: بۆ خوا له‌گه‌ڵ ئێمه گفتوگۆ ناكات؟! یان موعجیزه‌و نیشانه‌یه‌كمان بۆ نایه‌ت؟ كه‌سانی تریش پێش ئه‌مان هه‌مان شتیان ده‌وت، ئه‌مانه دڵه‌كانیان چوونیه‌كه‌و له‌یه‌ك ده‌چێت، بێگومان ئێمه چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشكراو ڕوونمان دیاری كردووه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕاستی خوازن و به شوێن حه‌قیقه‌تدا ده‌گه‌ڕێن ﴿١١٨﴾

به‌ڕاستی ئێمه تۆمان هاوڕێ له‌گه‌ڵ حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌كاندا ڕه‌وانه كردووه تا مژده‌ده‌ر بیت به ئیمانداران و ترسێنه‌ر بیت بۆ بێ باوه‌ران، بێگومان تۆ هه‌رگیز به‌رپرسیار نیت له نیشته جێكانی دۆزه‌خ ﴿١١٩﴾ 

تەعلیق: لە ئایەتی ١١٣ ئەڵێت جولەکە، مەسیحی بەدۆ خستۆتەوەو مەسیحی جولەکەی بەدرۆ خستۆتەوە، هەردوکیشیان ئیسلامیان بەدرۆ خستۆتەوەو، ئیسلامیش ئەوەتا کە ئەیبینین لە ئایەتەکەیا ئەوان بەدرۆ ئەخاتەوە، سەرباری هەرسێ دینەکە، بت پەرستەکانیش هەر سێ دینەکە بەدرۆ ئەخەنەوە. خواش هەڕەشە ئەکات و ئەڵێت هەموتان چارە ئەکەم لە دواڕۆژا!!!
باشە لەو گێرمەو کێشەی دینانە بۆ موعجیزەیەکی نەکرد کە کامیان لەسەر حەقن، یان ڕاستن؟ کاکەی موسوڵمان تەنها ڕستەیەکی لۆژیکیم بۆ دەر بێنە لەم ئایەتەیا کە ئێوە کردوتانە بە قسەی خوا؟

لەم ئایەتەوە بۆمان دەر ئەکەوێت دینەکان، نەک هەر دین نین بەڵکو سێ حیزبی فاشستی سیاسین و هەر یەکەیان لە ئاوازێک ئەخوێنن بۆ بەرژەوەندی حیزبەکەیان.

لە میانەی ئەم ناکۆکیانەیا جولەکەو مەسیحیەکان ترسی لەناوچونیان هەبوە لەلایەن موسوڵمانانەوە، بۆیە ویستویانە مزگەوتەکەیان بڕوخێنن لە پای ئەو بێڕێزیانەی کە بە دینەکانی ئەوان کراوە لەلایەن محمدەوە، ئەوکاتە محمد تازە لە گەشەیا بوەو ئەو سەردەمەیە کە محمد دوو قەبیلەی عەرەبی بە ناوی(ئەوس و خەزرەج) نیشتەجێی مەدینەی ئاشت کردەوەو هاتنە پاڵ محمد. لێرەوە محمد هەڕەشە ئەکات و ئەڵێت سزایان هەیە لەم دنیاو خواش لەو دنیا سزایان ئەدات.

لە ئایەتی ١١٥ خوا بەشان و شەوکەتی خۆیا هەڵ ئەدات و ئەڵێت شەرق و غەرب هەر هی خۆمە، هەرچی بکەن و لە هەرکوێ بن ئاگادارم خەریکی چین. باشە کاردانەوەکەتمان پێ بڵێ بزانین دەسەڵات و تواناکەت تا کوێیە؟ دەی خۆ کەس بەگوێی نەکرد، کاردانەوەش لای خواوە نەبوو، بەڵکو محمد کە دەسەڵاتی پەیدا کرد ئیشەکەی جێبەجێ کرد، ئەوە بوو هەمویانی قەتڵو عام کرد.

لە ئایەتی دواتر واتە ١١٦ دیارە کە جولەکەکان وتویانە خوا مناڵی هەیە، لێرە خوا ئەڵێت ڕویان ڕەش بێت ئەگەر من هیچ مناڵێکم هەبێت. ببورن ئایەتەکە زۆر گاڵتە ئامێزە.

ئەبوایە خوا پیشانی بدانایە کە مناڵی نیە، بەڵگەی بدایە بەدەستەوە کە مناڵی نیە. هەتا ئێستە تەنها بەڵگەیەکیش نیە کە خۆی هەبێت چجا مناڵەکەی. هەر لەم ئایەتەیا خوا ئەڵێت هەرچی لە ئاسمانەکان و زەویا هەیە ملکەج و فەرمانداری خوان. تۆش ئەتوانیت بە زمانێکی سادە پێی بڵێی درۆت کرد، ئەوەتا لەم ئایەتانەی سەرەوەو خوارەوە خۆت دان بەوەیا ئەنێی کە ملکەچ و فەرماندار نین.

لە ئایەتی ١١٧ لەسەر ئەم قسەی خوا شیعرێکم نوسی کە چەند جار ئەم ڕستەیەم بۆ نوسی ( تۆ ئەڵێی کون فەیەکونم ___ من ئەڵێم دەستت بە گونم) وەکو نمونە خوا سەریعە بۆ لەناو بردنی نێربازەکان وەکو قەومی لوط، بەڵام ئەوەتا هەمومان ئەیبینیت بە ڤیدیۆ نێر سواری نێری دەبێت و ئەرزو ئاسمانیش نەیدا لەیەک.

لە ئایەتی ١١٨ داوا لە محمد کراوە کە ئەگەر ڕاست ئەکات تەنها یەک موعجیزە پیشان بدات ئەو ڕاست ئەکات، بەڵام بەداخەوە کە نەیتوانیوە چونکە نوسەری قورئان خۆی بوەو لە قسەی قۆڕ بەو لاوە هیچی تری نەگەیاندوە. زۆر جار کەوتوەتە ژێر پرسیارەوە کە بە تەنها موعجیزەیەک پێغەمبەرایەتی خۆی بسەلمێنێت، لەبەر ئەوەی کە نەیتوانیوە ئەڵێت قورئان خۆی موعجیزەیە، قورئانیش ئەوەیە کە خۆتان ئەیبینن لە قسەی قۆڕ بەولاوە هیچی تر نیە. جارێکیش ابو حکم بە محمدی وت قاچێکت بەرز بکەرەوە، قاچی بەرز کردەوە، وتی قاچەکەی کەشت بەرز بکەرەوەو هەمو مەکە دوات بکەوین، قاچەکەی داگرت و ڕۆشت، ابو حکمیش پێی وت دەی لەمەو دوا قسەی قۆڕ بۆ خەڵکی مەکە، تۆ نە پێغەمبەریت و نە تەڕەماشیت.

لە ئایەتی کۆتای واتە ١١٩ پینەکردنەکە بەوە ئەکات کە ئەو تەنها بۆئەوەیە مژدە بدات بەوانەی کە باوەڕیان پێیەتی ئاوەدانیان بکاتەوە لە حۆری و شەراب و خواردنی بەلەزەت و ئەوانەش کە باوەڕی پێناکەن ئەگەر دەسەڵاتی هەبوو ئەوا خۆی چارەیان ئەکات و ئەگەر خۆیشی دەسەڵاتی نەبوو ئەوا بە جەهەنم ئەیانترسێنێت. دەی کاکەی موسوڵمان چۆن درۆ ئەکەن کە محمد موعجیزەی هەبووە؟ ئەوەتا بەڕونی دیارە لەم ئایەتانەیا، دڵنیابە ئەگەر لەم ئایەتانە تێبگەیت و باوەڕت پێی هەبێت پێویستت بە دکتۆری دەرونیە نەک خوا.

 
ڕێکه‌وتی بڵاوکردنه‌وه 2017-08-19 17:16:50
به‌شی ( دینی ئیسلام ) ئاماده‌کرد ( نووسینی ئیسلام ناسی کورد، به‌ڕیز کاک فاتیح مه‌حمود )



جوله‌كه, ده‌ڵێن, گاوره‌كان, له‌سه‌ر, هیچ, بنه‌ماو, ڕاستییه‌ك, نین, گاوره‌كانیش, ده‌ڵێن, جووله‌كه, له‌سه‌ر, هیچ, بنه‌ماو, ڕاستییه‌ك, نین, له, كاتێكدا, ئه‌وانه, كتێبی, ته‌وراتنووسینی, ئیسلام, ناسی, کورد, به‌ڕیز, کاک, فاتیح, مه‌حمودبابەتی, ٢١, ئایەت, بە, ئایەتی, قورئان, ده‌خه‌ینه, ژێر, کاریگەری, ئەقڵ Tags





دینی ئیسلام



وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَىٰ عَلَىٰ شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَىٰ لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَىٰ شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ ۗ كَذَٰلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ ۚ فَاللَّـهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١١٣﴾ وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَاجِدَ اللَّـهِ أَن يُذْكَرَ فِيهَا اسْمُهُ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَا ۚ أُولَـٰئِكَ مَا كَانَ لَهُمْ أَن يَدْخُلُوهَا إِلَّا خَائِفِينَ ۚ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١١٤﴾ وَلِلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿١١٥﴾ وَقَالُوا اتَّخَذَ اللَّـهُ وَلَد ...